له جه‌نگی تیرۆره‌وه بۆ جه‌نگی بیۆلۆژی
2020-03-14 10:36:46
دانا مه‌نمی
مرۆڤ هه‌میشه خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌بووه كه دوری به‌شه جیاوازه‌كانی زه‌وی له جوگرافیایه‌كی فرهشوینهوه بگۆڕیت بۆ جوگرافیایه‌كی یه‌ك شوێن ، هه‌میشه خه‌ونی مرۆڤ سڕینه‌وه‌ی سنوره جیۆسیاسی و جیۆئابورییهكان بووه ،هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ سرینه‌وه‌ی سنوره جوگرافی و سیاسی و ئابورییه‌كان كلتوری دیموكراسی و به‌هاكانی لیبوردن و مافه‌كانی مرۆڤ و چه‌ندان رێكخراوی بان نه‌ته‌وه‌یی و ناحكومی ئه‌مسه‌ر بۆ ئه‌وسه‌ری جیهانیان ته‌نیووه ،پرسی ئابوریش له جیهاندا به‌شێكی جه‌وهه‌ری ململانێی زلهێزه‌كانه كه باس له خراپتربوونی جیهان ده‌كه‌ن ، ماركس له مانفێستی كۆمۆنیستدا باس له توانا‌و ته‌ماحی بێئه‌ندازه‌ی سه‌رمایه‌داری بۆ جیهان ده‌كات ،ماركس ئه‌و میكانیزمانهمان پیدهناسێنێت كه سه‌رمایه سنوره‌كانی ده‌وڵه‌ت وناوچهو نیشتیمان و كلتورتێدهپهرێنێت و سنور ناناسێت ، ئه‌م دیده‌ی ماركس بۆ سه‌رمایه یه‌كێكه له پێشبینیه گرنگه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و دیدێكی ڕاسته‌قینه‌یه .
بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ژمارەیەک له وڵاتانی جیهاندا بووه‌ته هۆكاری پەکخستنی جوڵه‌ی سیاسی و بازرگانی و ئابوری ،جگه له زیانه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی و ئابوری و بازرگانی ،ڤایرۆسی كۆرۆنا زیان و مه‌ترسیداریشه له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تی به گشتی ،چونكه ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌كو پیشبینیهكهی ماركس بۆ تێزی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌ت و سنورناناسێت ،له‌لایه‌كی تره‌وه ئابوری‌ناسان گومانی ئەوە دەکەن بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا شەڕێکی ئابوری لەپشتەوە بێت لەنێوان چین و ئەمریکادا، پێدەچێت ئەمریکا بیەوێت لەرێگه‌ی جه‌نگی بیۆلۆژییه‌وه هەژموونی خۆی بەسەر ئابوری چیندا بسه‌پێنیت .
چه‌ندین ده‌یه‌یه وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی به جه‌نگی تیرۆره‌وه سه‌رقاڵ كراوه ، پێش ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پرسی تیرۆری كردووه‌ته یه‌كه‌مین كێشه له نێوان سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه‌ی كه جیهانی ئه‌مڕۆیان به‌خۆیانه‌وه سه‌رقاڵ كردووه ،به‌ڵام له ئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا پاشه‌كشه‌ی به پرسی تیرۆر كردووه‌و جێگه‌ی تیرۆری گرتووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر تیرۆر گه‌مه‌یه‌كی سیاسی ده‌ستی ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی بوبێت و مرۆڤایه‌تی به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان شپرزهوسهرقاڵ كردبێت ،ئه‌وا ڤایرۆسی كۆرۆنا دیوێكی تری گه‌مه‌ی سیاسی یه كه ترسێكی گه‌وره‌تر له تیرۆری خستووه‌ته ناو دڵی گه‌لانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی و جیهانیش به‌گشتی .
لە سەدەی بیستەمدا ژمارەی ڕێكەوتننامەكان بۆ كۆنترۆڵكردن یان سنورداركردنی خۆپڕچەككردن بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد بوون،لە ساڵی ۱۹٤٥ بەدواوەو لەگەڵ كۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانی، بەشێكی زۆری ڕێكەوتننامەكانی كۆنترۆڵكردن و سنورداركردنی خۆپڕچەككردن، پەیوەندیدار بوون بە ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی و كیمیاوی و بیۆلۆژی ،خۆ ئه‌گه‌ر گومانی ئابوری‌ناسان ڕاست بێت و له پشتی ڤایرۆسی كۆرۆناوه جه‌نگێكی ئابوری له نێوان زلهێزه‌كان به‌تایبه‌ت ئهمریكاو چین خۆی حه‌شار دابێت ، ئه‌گه‌ر هه‌ره‌شه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستكراوی ده‌ستی زلهێزێك بێت دژ به زلهێزێكی تر ،ئه‌گه‌ر تیرۆر له جه‌نگی فیزیكیه‌وه بگۆڕێت بۆ جه‌نگی بیۆلۆژی و ڤایرۆس و نه‌خۆشی كوشنده ،ئه‌وا بێ دوو دڵی مرۆڤایه‌تی له نایه‌كسانی ئێستاوه ده‌گوازرێته‌وه بۆ نائینسانی و هێزی گهمهكهری نوێ بۆ په‌یدابوونی جه‌نگی نوێ هاوشێوه‌ی تیرۆر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت ،له‌پاڵ دروستبونی گهمهكهرو هێزی نوێ له‌به‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی هیزی نوێ له‌ئاستی جیهاندا له دایك ده‌بن دژ به به‌ره‌ی په‌یدابوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌وكاتیش كاره‌ساتێكی مرۆیی به دوای خۆیدا ده‌هێنێت جگه له كاولكاری و زیانی مادیی زۆر كه به‌ر ژێرخان و ژینگه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌وێت