مەسیجێك بۆ بەڕێز ئودوغان و گەلی تورك،
2020-03-10 14:53:42
سەركۆ عوسمان
دوای بڵاو بونەوەی ئەو گرتە ڤیدیویەی كە بەڕێزتان دۆشداماون لە چاوەڕوانی كردن و ڕێگە پێدانتان تا چاوتان بە سەرۆك پۆتین بكەوێت دەری خست كە ئیتر هەقە جەنابت و گەلەكەشت بكەونە فورمات كردنی مێشكی خۆتان و گۆڕینی بۆچونە دوژمانكارەكانتان و ڕق وكینەكانتان بەرامبەر بە میللەتی كورد بەتەواوی بسڕنەوە لاپەڕەیەكی نوێ بۆ پەیەوەندی خۆتان و گەلانی تر هەڵبژێرن .
هۆكاری ئەو ڕیسوایەی بەسەرتان هات دەستبردنتانە بۆ هەموو لایەك تابتوانن زەرەر و زیان بگەێنن بە میلەتێكی هەق خوراو كە داواكارە لە ماڵی خۆی بە ئاشتی بژیی بێ ئەوەی دەستدرێژی لە خاك و مافی كەس كردبێت، میللەتێك خوازیاری ئاشتی و ئاسایشە بۆ خۆی و دراوسیكانی ، ڕێزی بۆ هەممو گەلانی دەوروپشتی هەبووە لەسەر یاسای مافی ڕێزگرتنی یەكتر ، میللەتێك مافەكانی لێ زەوتكراوە لە لایەن مێشكێكی وەكو جەنابتانەوە خۆ ئەگەر وا نەبن ئەو میللەتە دەستی ئاشتی وپێكەوە ژیانی زۆر دەمێكە ڕاكێشاوە بۆ ئێوەو عەرەب و فارسیش وە هەرگیس سوكایەتی و ڕیسواكردنی هیچ ئینسانێك و گەلێكی لا پەسند نەبووە
جا ئیتر نازانم ئەو هەموو ڕیسوایە بەسەر خۆتان دەهێنن
لە پای چی ؟! ئەو هەموو سوكایەتی كردنە قبوڵ دەكەن بەرامبەر بەچی !؟ بەرامبەڕ قڕكردن و كوشتنی بڕینی گەلێك كە بەدرێژای مێژوو غەدری دراوسێ و و غەدری مێشكی وشكی نەژادپەرستی وەك جەنابتان ڕێگەی پێ نەداوە خاوەنی وڵاتی خۆی بێت ، بەڵام خۆڕاگری و ڕۆحی بەرخۆدانی بۆ ژیان بۆ ئاشتی بۆ برایەتی گەلان چۆكی پێ دانەیاوە و هەر ماوەتەوە لە سەر خاكی خۆی بۆتە سومبلی داكۆكی و پاراستنی گەلانیش ، لەبەر ئەوە ئێستا كاتی ئەوە هاتووە فوڕماتی مێشكتان بكەنەوە ئەو ڕق وكینەیە بەلاوە بنێن و دەستی برایەتی و پێكەوە ژیان هەڵبژێرن و تا چیتر دوچاری سوكایەتی و ڕیسوا بون و شەرمەزاری تر نەبنەوە.