پارتی شه‌ڕی چی به دكتۆر به‌رهه‌م ده‌فرۆشێت..!
2020-03-09 16:33:49
حلمی رەسول رەزا
ژینگه‌ی كوردستان جۆرێك له باریی بۆ هەندێ جوڵە دروست بوه، و ورده ورده ئاماژه‌كانی تاك ده‌سه‌ڵاتی و یه‌ك جه‌مسه‌ری تێدا ده‌رده‌كه‌وێ، لەناو ئەو تاک جەمسەریەشدا دەسەڵاتی بنەماڵەیەک بەرادەیەک خۆدەنوێنێت کەهه‌موو جومگه‌كانی دەسەڵاتدارێتی وەک دەسەڵاتی ناوحزب لێبکات و له ده‌ستی خۆیدا مۆڵی بکات. بۆیه هەرکەس و لایەنێک لەسەر ئەم سیاسەتە قسەیەکی پێچەوانەی هەبێت، دەچێته ناو زائیدەکەو دەستی لێناپارێزرێت کە له چركه‌یه‌كدا بکرێت به خائین و گەر پێویستیش بکات لە وەرچەرخانێکدا بەقودرەتی قادر خائین دەبێتە پاڵه‌وانی نیشتمان پەروەرو شەریک.
دیاره ئەوەی تارادەیەک تائێستا له گۆره‌پانه‌كاندا حزورێکی دیاری و کاریگەری هەبێت و نه‌چوبێته ژێر ئه‌و باره‌وه، ئەوە دكتۆر به‌رهه‌م ساڵحه‌و له چه‌ند قۆناغێكدا زۆر به‌باشی توانیویه‌تی خۆی له‌و ته‌به‌عیه‌ته بپارێزێ و نه‌بێته پاشكۆی ئەو سیاسەتە، بۆیە ئه‌وه‌ی ئێستا زیاتر زومی میدیای پارتی چوەتە سەر هەر ئەوە. هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ند خاڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه:
یه‌كه‌میان: ئه‌وه‌ی زۆر پارتی نیگه‌ران كرد‌و ناتوانێ ئه‌و گرێ ده‌رونیه تێپه‌ڕێنێ، بونه سه‌رۆك كۆماری دكتۆر به‌رهه‌م بوو به‌بێ موباره‌كه‌ی بارزانی، و ئه‌و تابۆیەکی تێك‌شكاند كه چه‌ندین ساڵ بوو كه‌س توخنی نه‌ده‌كه‌وت، هه‌رچه‌نده له راستیدا ده‌بوو پارتی وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی دیموكراسی ره‌فتاری له‌گه‌ڵ بكردایه، به‌ڵام نه‌یكرد و ناشتوانێت لە بیرخۆی بەرێتەوە.
دووه‌م: دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌داوه كاری بازرگانی و لینك له‌گه‌ڵ پارتیدا دروست بكات، چونكه سیاسه‌تی پارتی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بنیادكراوه له رێگه‌ی ده‌سته‌مۆ كردنی تاكه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر سیاسه‌تی حزبه‌كاندا بگرێ و ئه‌و ئاینده و ئاراستەی سیاسیان بۆ دیاری بكات. پارتی لەگەڵ زۆربەی حزبەکان ئەم هەنگاوەی پەیڕەو کردوەو تارادەیەک سەرکەوتوش بووە، بەڵام لەگەڵ دکتۆر بەرهەم نەیتوانیوە سەرکەوتو بێت.
سێیه‌م: له پێش گرێدانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پارتی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی ده‌كرد دكتۆر به‌رهه‌م داوای جۆرێك له یارمه‌تی لێبكات بۆ ئه‌وه‌ی به حسابی خۆیان به‌جۆرێك له ئۆكه‌ی ئه‌وان سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌ده‌ست بهێنێ، بەتایبەتی کە دەزانرا پارتی گرفتی هەبوو لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی دیاری یەکێتی، بەڵام دکتۆر ئەوەی رەتکردەوە بە ئۆکەی پارتی بەشداری کۆنگرەی یەکێتی بکات و پۆست وەربگرێت.
چواره‌م: له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی راسپاردنی عه‌یدانیدا، سه‌رۆك كۆمار وه‌ك خۆی ناوبراوی ره‌تكرده‌وه بەهۆی رەتکردنەوەی لەلایەن شەقامەوە، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پرس و ڕایه‌ك به كه‌س بكات و چاوه‌ڕوانی پەیام بێت.
پێنجەم: له‌لایه‌كی تره‌وه، سه‌ردانه خێرا و له ڕاده‌به‌ده‌ره‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و گرنگی پێدانی و وڵاتان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی وای كرد پارتی وا تێبگات ئه‌مه له پێگه‌ی ئه‌وان كه‌مده‌كاته‌وه، و بۆچونیشی وابوو دكتۆر به‌رهه‌م نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگێكی ته‌واو جیاواز ده‌كات، بۆیە جگەلەوەی پارتی توانای خۆی بەکار هێنا تا لە گرنگیی سەردانەکان کەم بکاتەوە، بەڵام سەرکەوتوونەبوو بۆیە ئەمەی وەک هەرەشەیەک لەسەر هەژمون و باڵادەستی خۆی زانی.
شەشەم: سه‌باره‌ت به دیاریكردنی محمد تۆفیق عه‌لاوی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ئه‌و وه‌ك سه‌رۆك كۆمار و به‌گوێره‌ی ده‌ستور ئەوی راسپاردوە، عەلاوی پێشتر بەرێککەوتنی عامری و موقتەدا سەدروبارزانی کاندید کراوە، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی له‌به‌رهۆكاری دورخستنەوەی وەزیرەکانی باره‌گای بارزانی دۆخه‌كه‌ی تێكدا و لەگەڵ حەشدی شەعبی و مالیکی پێکەوە کەوتنە دژایەتی عەلاوی، دكتۆر به‌رهه‌م نەکەوتە شوێن ئاراستەکەی پارتی و خۆی دور گرت و نه‌هاته‌وه نێو گه‌مه‌كه، چونكه راسپاردنی هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانێك پێویستی به جۆرێك له پشتیوانی سه‌رۆك كۆمار هه‌یه و ئەوەش په‌یوه‌ندی به شتی تره‌وه نیه. هەرچەندە به‌گوێره‌ی زانیاری هەندێک پەرلەمانتارەوە لە نێو دانوستانه‌كان عه‌لاوی په‌یمانی ئه‌وه‌ی دابوو موچه‌و بودجه‌ی هه‌رێم بنێرێ و حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركوك بكشێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م كه‌ین و به‌ینه‌دا رون ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه؛ هه‌ر كه‌س پێچه‌وانه‌ی حه‌زه‌كانی بارزانی ره‌فتار بكات و بڵێ له‌ل و كاریگه‌ری تایبه‌تی خۆی دروست بكات، ئه‌وا پارتی زۆرترین هه‌ڵمه‌ت له رێگای ئه‌و میدیا زه‌به‌لاحانه‌وه ده‌كاته سه‌ری كه پاره و قوتی خه‌ڵك بنیادیان ناوه.
هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه به شێوه‌یه‌كی زۆر ورد و به هه‌ماهه‌نگی ژماره‌یه‌ك میدیای بینراوو بیستراو هه‌ڵمه‌تی جۆراو جۆر بۆ سەر دکتۆر بەرهەم دەکەن، گومانیشی تێدا نیه هه‌رچی راگه‌یاندنی پارتی هه‌یه له‌ژێر كۆنترۆڵی به‌رپرسه بڕیار به‌ده‌سته‌كانی ناو پارتیدایە و هەر ئەوان راستەوخۆ سەرپەرشتی ئەم هەڵمەتەدەکەن.