Draw Media

میللەت لەپاداشتی ڕاپەڕیندا.

میللەت لەپاداشتی ڕاپەڕیندا.

2020-03-07 20:59:58


پشتیوان جەمال

ئەوەی وەک ڕاپەڕین لەساڵی" ۱۹۹۱"دا ڕووڕیداو،وەک گەورەترین ڕووداوی سیاسی لەهەرێمی کوردستان هاتەئەژمارکردن،ڕەنگە هێندەی"صدام حسین" لەئەنجامی پەلاماردانی کوێت و هاتنەسەرخەتی دەیان وڵات لەسەئەوپەلامارەو،شڵەژانی بۆحکومەتی بەعس دروست کرد،بووە هۆی بەخت یاوەری شۆڕشی کورد تا ڕاپەڕینێک لەباشور ئەنجام بدات،هێندە شۆڕشی کورد لەڕوی توانای هێزی سەربازی و لۆجستی سەربازیەوە ئامەدەگی نەبو،ئەوەی گڕوتنی دابەم ڕاپەڕینەش هاوڵاتیانی ڕاپەڕیوبون شێلگیرانە توانیان ڕوبەڕی کۆڵۆنیالیزمی بەعس ببنەوەو،شان بەشانی شۆڕشگێڕان هەنگاوبنێن بەرەوئازادکردنی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی دەمانەوێت باسی لێوەبکەین حوکمڕانی  ڕێبەرانی شۆڕشی کوردە لەدوای ڕاپەڕین،بەدرێژایی مێژوی گەلان هەمو شۆڕش و گەلێك و دەسەڵاتێكی سیاسی و حكومی پێویستی بە سەركردەی سیاسی و حكومی و جەنگی لی هاتوو و گەل ویست دەبێت ، بۆ ئەوەی میللەتەكەی بگاتە كەناری ئارامی و لە سایەیدا هاوڵاتیەکانی لە ژێر ئەو سولگە سیاسیەی كە سەركردەكان ڕابەڕایەتی دەكەن ئازاد و یەكسان بن ، لە وانەیە گەلی كورد پێچەوانەی زۆرێك لە وڵاتان بەختی بەو جۆرە سەركردانە نەبوبێت تا ئێستا،ئەوەی  لەدوای ڕاپەڕینەوە کرا بەداخەوە نەهامەتی شەڕی ناو خۆبوو،تاکاربەوە گەیشت پارتی "لە۳۱ ئابی ساڵی ۱۹۹٦" لەدژی یەکێتی دەبابەکانی بەعسی هێنایە سەرپەرلەمان هەمان ئەودەبابانەی بەخوێنی هەزاران لەگەنج ولاو پیرو ژنی ئەم کوردستانە وەدەرنرابوون،وایان کرد کوردستان بەسەردوو زۆن دابەش ببێت و براببێت بەدوژمنی براو،نە هامەتی و قەیران بۆ ئەم خەڵکە ببێتەپاداشتی ئەم ڕاپەڕینە،لەپاڵ ئەوەشدا داگیرکردنی پلەو پایەبەرزەکانی ئەم وڵاتە تەنها لای خۆیان بێت و تەحەکومی پێوەبکەن، دابەشکاری سامانی نەوت و،گومرگ، هەرچی داهاتی ناوخۆ هەیە بدرێن بەفیشەک و بەڕوی یەکتردابیتەقێنن، لەیەکەم ھەنگاوی دوای وەدەرنانی دەزگا سەربازی و ھەواڵگری ئەمنیەکانی ڕژێمی بەعس  ئەو دۆخەیان قۆستەوە و ھەموو دەستکەوتێکیان کردە (غەنیمە)ی جەنگ بۆ خۆیان و گلیاندایەوە ، بەگەلیان ووت: "ئەمە کەمترین پاداشتە بۆئێمە، چونکە ئێمە خەباتمان بۆ کردووە" وەک ئەوەی وابێ گەڵ بەشداری لەڕاپەڕین نەکردبێت، لەکاتێکدا ھەموو سوکایەتی و سێدارەوئەنفال وکیمیاباران وڕاگواستن بەرامبەر ھاونیشتمانی کرابوو. تا ئێستاشی لەگەڵەدابێ لەدوای تێکەڵ کردنی دووئیداریی و، بێ هێزبوونی یەکێتی بەهۆی جیابونەوەی بزتنەوەی گۆڕان لێی،هاوسەنگی تێک چوو،ئیتر پارتی دیموکراتی کوردستان بووبە چەقی بڕیاردان وزۆرینەی دارایی هەرێم وپشکی دەسەڵاتی ‌ە هەرێمەی لایە ، زۆرینەی ئیلاقەی دەوڵەتان ودیبلۆماسیەکان لای ئەم حیزبەبووە،کەچی تەنها بۆخزمەتی حزبەکەی خۆی بە کاری هێناوە، هەرکات ویستبێتی بڕیاری لەچارەنوسی ئەو میللەتەداوەو گەورەترین کارت کەلەدەستی کوردیدا سەربەخۆی کوردبوو،لەڕێگای ڕیفران دۆمەوە،بەبێ بوونی هیچ ئامادەکاریەک لەدەستی کوردی دا و٪٥۰ ی خاکی هرێمی لەدەستدا، لەکاتێکدا کەلەدوای ۲۰۰۳وەو ئازادکردنی عێڕاق دەوڵەتی عێراق تەنها لەسەر کاغەزناوی هەبوو،بەڵام نەویسترا کەداوای سەربەخۆی بکرێت، لەجیاتی سەربەخۆیی  پارەو پۆست داواکراو داوای برایەتی عەرەب و کوردکرایەوە، ڕەنگە نەهامەتیەکانی دوای ڕاپەڕین بەچەندوتارێک کۆتایی نەیەت،هێندە زۆرن نەهامەتیەکانی بەسەرکۆمەڵگای کوردیدا هاتووە.
ئەگەر بمان هەوێت ئەم دۆخە باش بێت و هیوا بگەڕێنینەوە بۆ بێ هیواكان و ئینتیمای خاك و نیشتیمان بۆ نەوەی ئێستاو داهاتو دروست بكەینەوەو هەناسەیەكی ئارام بۆ دایكی شەهیدانی نیو سەدەلە خەبات بگەڕێنینەوە ، پێویستە ئەو دەموچاوانەی لە دوای ڕاپەڕین و گشت كایەكانی سیاسەت و حكومەت و هاوڵاتیان قۆرخ كردووە،ڕێگابدرێت بەکەسانی ڕیفۆرم خوازی ناو حزبەکان بدرێت تائەو مللەتە کەمێ لەپاداشتی ڕاپەڕین بگاتەکەناری ئارامی،واز لە بەرژەوەندی شەخسی خۆیان بهێنن و خەمی میللەت و بژێوی گەلەكەیان لە پێش دەستكەوتی خانەوادەییەكانیان بێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand