کۆرۆنا: لە هەردوو رێگەی کۆئەندامی هەناسە و هەرسەوە ئەگوێزرێتەوە
2020-03-06 18:58:54
د. رزگار ئاغــا
دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی
وتەیەک:
هەتا ئێستا, زانیاری و رێنوومایی فەرمانەگەی تەندرووستیی و, هەندێ پزیشک, لەسەر شاشەی تەلەفیزۆنەکان, دەربارەی گوێزانەوە و تووش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ, ئەو بیرۆکە باوەیە کە جۆریکە لە جۆرەکانی هەوکردنی قورسی سییەکان بێت. واتە, گوێزانەوەکە لە رێی کۆئەندامیی هەناسەوە بێـت. هەندێ رێ وشوێن و رێنماییانە بڵاوکردۆتەوە کە تایبەتن بەم شێوازی گوێزانەوەیە. هەروەها, هەڵە لێکدانەوەیەک لە رێنماییکردن بۆ خواردنەوەی ئاو بە شێوەیەکی بەردەوام, گوایە ئەم ڤایرۆسە ئەچێتـە گەدەوە و لەوێ لە رێی ترشەکانی گەدەوە لەناو ئەچن!
بەڵام لە تەک توێژیینەوەی زیاتر و, بڵاوبوونەوەی ئەم درمە بەو خێراییە تییژە, توێژەر و زانایان – جگە لە بەرکەوتنی هەناسەیی وەک کۆکە و پژمیین –, بۆ ئەوە ئەچن کە, ڕێگەی تریش هەبێت کە مایەی بلاوبوونەوە و تەشەنەکردنی نەخۆشییەکە بن. باس و خواسی گەرم هەیە, لەسەر بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە -پێ بەپێی رەوشتی ڤایرۆسەکانی پێشوو ترەوە وەک سارس- لە رێگەی کۆئەندامی هەناسە و هەرسەوە تەشەنەیان کردووە, وەک لە وتارێکدا بە ناونیشانی :
"?The 2019-nCoV coronavirus: Are there two routes to infection"
لە لایەن رچارد لارسن, لە سایتی " inform.org " لەم بارەیەوە نووسراوە بە تێرو تەسەلیی.
بۆیە, بریاری داخستنی شوێنە گشتیییەکانی وەک: قوتابخانە و, زانکۆ و, پەرستن و, خۆشیی و, بۆنە کۆمەڵایەتییەکان و, کۆبوونەوە فەرمییەکان گرنگن, بۆ ڕێگرییکردن لە هەردوو شێوازی گواستنەوە و, تەشەنەی ئەم نەخۆشییە. کەمیی رۆشنبیریی تەندرووستی و, سستی بەدواداچوونی پسپۆڕانی ئەم بوارەش, کاریگەرییان هەیە لەسەر نەبوونی ئاوەزایەکی کراوە, بۆ پەسەندکردن وو گوێڕایەڵیی لە ئاستی مەترسیی وەها گەورەدا, کە کۆمەڵگە, سەرتاسەریی, رووبەرووی ئەبێتەوە. بە هیوای ئەوەی ئەم نووسیینەی ریچارد لارسن, کە کردوومە بە کوردیی, لێرەدا, سەرنجی لایەنی پەیوەندیداری هەڵمەتی قەلاچۆکردن و, خۆپارێزیی لەم نەخۆشییە, رابکێشێت و بەهەند وەریبگرن و, لای خۆیانەوە, لە سەر ئاستێکی زانستیی نێودەوڵەتییش, شوێنی بکەون بۆ دەرئەنجامەکانی.
------------
نووسیینەکە:
کۆرۆنا: ئایا دوو سوور هەیە بۆ گوێزانەوەی نەخۆشییە درمەکان؟
ڤایرۆسە نوێیەکە, ئەشێت, لە رێگەی هەناسەدان و ریخۆڵەوە, لە مرۆڤ بچێتە دەروەوە.
نووسیینی رێچارد لارسن
پرۆفیسۆر ریچارد لارسن, توێژەر لە پەیمانگای (MIT) لە ئەمەریکا, نووسیینێکی زۆر سەرنج راکێشی پزییشکییانەی نووسییوە و, لە سایتی (inform.org) بڵاوی کردۆتەوە, هەر وەک خۆی ئەڵێـت, ئەم بۆچوونانەم, پێویستییان بە وردبوونەوە و بەدواداچوونی تاقییگەیی هەیە, بۆ بەهەند وەرگرتن و, گرتنەبەری رێ و شوێنی پێویست لە ئاستیدا.
ریچارد, بە بەسەرهاتی یەکەم قوربانیی ئەم ڤایرۆسە دەست پێدەکات: لە شاری (وهان) ی چیین, لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩, پزیشکێکی ٣٤ ساڵ بە ناوی ( لیی ویین لینگ), سەرنجی ڤایرۆسێکی نامۆی نوێی دا, وەک خۆی گێڕاویەتەوە:( زانیم کە ئەم نەخۆشییە, درمە, کاتێک لە نەخۆشێکەوە بۆم گوێزرایەوە, هەڵسوکەوتی لەتەک حێزانەکەیا هەبووە لە ماڵەوە و, منیش یەکسەر لێوەی تووش بووم. بەم شێویە بوو, زانیم کە درمەکەی زۆر توندە, بەڵام سەیر ئەوەبوو , ئەو نەخۆشە هییچ نیشانەیەکی پێوە دیارنەبوو, بۆیە خەمسارد بووم لە ئاستییدا).
دکتۆر ( لیی) وای زانیبوو, نەخۆشەکەی هەڵگری نیشانەکانی " سارس", کە لە هەرێمی گواندۆنگ لە باشووری چیین لە ساڵی ٢٠٠٢ و لە ٢٠٠٣ دا ناسرا. (لیی) بە دیارییکراوی ئەڵێت: وام زانی " سارس" گەڕاوەتەوە و, لام وابوو,هەموو پێویسیتمان بەوەیە, خۆمان ساز و ئامادەبکەین بۆ رووبەرووبوونەوەی و, رێ و شوێنی خۆپارێزیی زیاتر بگریینە دەست. ئەم پزیشکە, ویستی هاوڕێکانی و کەسانی تری نەخۆشخانە وریابکاتەوە و, هەواڵێکی گشتگییری بلاوکردەوە لەسەر ئەم ڤایرۆسە نوێیە, بەڵام لە لایەن بەپرسیارانەوە سزا درا و, ناچارکرا کە قسەکانی بکێشێتەوە. ئەمەش بوو بە هۆی ئەوەی, چەند هەفتەیەک ئەم مەترسییە دوا بکەوێت, پێش ئەوەی تەندرووستی چیین مامەڵەی تەواو و درووست لەتەک ئەم ڤایرۆسە نوێیەدا بکات. پاش ئەوەی کە ئەم پزیشکە, بوو بە پاڵەوانێکی نەتەوەیی و, لە رۆژی ٧ی شوباتی ٢٠٢٠ بەم ڤایرۆسە مرد, کە لە نەخۆشێکی خۆیەوە وەری گرت.
زۆریینەی زۆری باس و خواسەکانی فایرۆس کۆرۆنا ئەوەیە, کە " هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدا"ە. وایان زانراوە مردنی دکتۆر (لیی) یش بە ڤایرۆسی سارسی ٢٠٠٣ بووە. ئیتر کاتی پرسیار هاتووە: "ئایا سەرەکییترین رێگەی باو بۆ گواستنەوەی سارس بۆ کەسانی تر چیی بووە؟". رەنگە, وەڵامەکە بمانباتەوە بۆ باخچەکانی" ئامۆیی" لە هۆنگ کۆنگ. کۆمەڵگایەکی نیشتەجیبوونی ١٩ بینا بوو, کە گەورەترین موڵگەی بڵاوبوونەوەی سارس بوو, لەسەر ئاستی کۆ بە کۆیی خەڵک دا. لەم شوێنە, ٣٠٠ حاڵەتی سارس کەوتەوە, کە دەرکەوت هەموویان لە نیشتەجێیەکی ٣٣ سالی نیشتەجێی یەکێک لە فلاتەکانی ئەو کۆمەڵگە یەوە, تووش بووبوون, کە چارەسەری نەخۆشی گورچیلەی ئەخوارد و, توشی سار بووبوو و, لە تەکیشییدا تووشی "سکچوون یان رەوانیی – الاسهال-" بوو بوو, وەک نیشانەیەکی توندی سارس. ئیتر زۆری نەبردووە, هەموو دانیشتوانیی فلاتەکانی ئەو بینایەی ئەوی تیاژیاوە, بە شێویەکی شاقووڵییانە, هەموویان تووش بوون, واتە سەروو فلاتەکەی خۆی تا سەربان و , خوار فلاتەکەی خۆی تا زەمیین. بەجۆرێک بەهییچ جۆرێک, چاوی بە کەس, یان بەریەککەوتنی لەو هاوسێیانەی نەبووە.
بەپێی ئەو بەدواداچون و پشکنییانەی, کە کران بۆ دۆزیینەوەی هۆکاری راست و درووست, دەرکەوت کە ڤایرۆسەکە, چووتە بۆری ئاوەرۆی توالێتەکانەوە, لە رێی توالێتی فلاتی تووشبووەکەوە و, لە رێی گوێزانەوەی گازی سکچوونەکەیەوە بە بۆریەکاندا, بۆ فلاتەکانی سەروو و خوارووی خۆی. دواتر, پشکنیینە تاقییگەییەکان ئەوەیان بۆ دەرکەوت, کە ڤایرۆسەکە توانای گوێزانەوەی هەتا ٢٠٠ مەتری هەیە , لە کەسێکەوە بۆ یەکێکی تر. ئەم ئەنجامانە سەرسووڕهێنەرن, لەوکاتەی پژمیین, یان کۆکەی کەسێکی تووشبوو بە " نەخۆشی هەناسەیی", تەنها لە چەند مەترێکی کەمەوە توانای تووشکردنی کەسانی تری هەیە, بەلام بۆری ئاوەرۆ, توانای تووشکردنی کەسانی تری هەیە هەتا ٢٠٠ مەتر. زاناکان وتیان کە ١٠ % هەتا ٢٠%ی تووشبووانی سارس, تووشی سکچوون ئەبن و, ئەگەری گوێزا نەوەی درمەکەیان هەیە لە رێگەی ریخۆڵەوە.
هەت رۆژی ١٤ی شوبات, نووسەری ئەم وتارە ئەوە دڵنیایە, کە بۆری ئاوەڕۆی گوێزەرەوەی سارس لە باخچەکانی " ئامۆیی" هۆنگ کۆنگ, وەک کێشەیەک لەم بابەتدا سەیر نەکراوە. تەنانەت, ئەگەر مرۆڤ نەچێتە توالێتیش بۆ هەڵمژیینی ئەم گازانە, ئەوا هەر خۆی رۆژانە 0.6 هەتا 1.8 لتر گازی دووەم ئۆکسیید لە ریخۆڵەکانییدا درووست ئەکات. رێگەی دەرکردنی ئەم گازانە بۆ هەوا, ئەتوانرێت بۆ راڤەکردنی بڵاوبوونەوە و گوێزانەوەی ئەم فایرۆسە لە ناو خێزاندا ئاسان بکات, چونکە هەموو, هەمان توالێت بەکار ئەهێنن. ئەمەش کە دەرکەوت, توشبوون لە یەکێک لە ئەندامانی خێزانەوە بەبێ بەریەک کەوتنی هەناسەیش روویداوە, وەک لە نەخۆشەکەی دکتۆر (لیی) دەرکەوتبوو. ئەم رێتێچوونانە, دەرئەنجامی زانستی یەکلاییکەرەوە نیین, بەڵکو توێژیینەوە و پشکنیینی زیاتری وردتریش پێویستن.
رۆژی ١١ی شوباتی ساڵی ٢٠٢٠, گۆڤاری " نیۆیۆرک تایمز" بڵاویکردەوە, هەر لەو شارەی, لە باخچەکانی " ئامەوی" دا, سارس بڵاوبووەوە, ژنێکی ٦٢ ساڵی هۆنگ کۆنگیی, لە دە فلات لە ژێرەوەی فلاتی تووشبوویەکی کۆرۆناوە, ئەمیش تووشی کۆرۆنا بووە, بە هەمان شێوە لە رێی بۆریەکانی ئاوەڕۆوە. لەو حاڵەتانەی کە زۆر چەسپاون, لە ٤٩ حاڵەتی تووشبووی هۆنگ کۆنگیی, سێ حاڵەتیان بۆ خێزانی ئەو ژنە تووشبووە ٦٢ ساڵە ئەگەڕێنەوە, دوانیان لە هەمان فلاتدا ئەژیین و, وەک تەگبیرێکی خۆپاراستن, ٥٠ دانیشتووی ئەو بینایە خراونەتە کەرەنتیینەوە.
پوختەیەکی نووسیینەکە:
بە کورتییەکەی, رووداوە تۆمارکراوەکانی کانوونی دووەم و شوباتی ٢٠٢٠, سەلماندوویانە, کە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ, تەنها نەخۆشییەکی هەناسەیی نییە, بەڵکو ڤایرۆسەکە لە مرۆڤەوە بە دوو شێوە دەرئەچێت: یەکێکیان هەواییە, ئەوی تریان ریخۆڵەییە. لە حاڵەتی ریخۆڵەییدا, ئەو مادەییە ڤایرۆسەکەی هەڵگرتووە, رەنگە دۆخی رەق, شل, یان گازیی بێت. بەڵام گوێزانەوە هەواییەکەی ڤایرۆسەکە, لە یەکێکەوە بۆ ئەوی تر, بە رێگەی پژمیین یان کۆکە ئەبێت, واتە پێویستیی بە کارلەیەکی دوو کەس هەیە بە نزیکیی ٢-٣ مەترەوە. کاری پشکنیین و بەدواداچوونی مەیدانیی, کە بۆ سارس کرا لە ٢٠٠٣, دەریخست, کە گازی سکچوونی پڕ لە ڤایرۆسەکە ئەتوانێـت بە هەڵگرەکەیەوە بنووسێـت ,کە هەوای ناو بۆریەکانە و, بە شێوەیەکی بەرفراوانی مەترسییدار بڵاوبێتەوە بۆ هەناسەی زۆرترین بەرکەوتوو.
پرسیار لە بارەی ئەوەوە, مەبەست لە بەیەکدادان بە کەسێکی تردا مانای چیی ئەگەیەنێت؟ لە حاڵەتی نەخۆشیی هەواییدا, بوونی دوو کەس ئەگەیەنێـت بەیەکەوە, یان لە دووریی ٢ – ٣ مەترەوە و بۆ کاتێکی کەم. بەڵام ئەوەی مەبەستە لەم وتارەدا, واتە بەکارهێنانی هەمان توالێت, بە هەر ماوەیەک بێت, کورت یان درێژ, چونکە ئەو هەوایە هەڵدەمژێت, کە لە توالێتەکەدایە, خراپتریش ئەوەیە کە هەواکێشی (ساحبە) تێدانەبێت, یان حاڵەتی نیشتەجیبوون لەو بینا بەرزانەی, کە هەموو فلاتەکان یەک هەواکێشی هاوبەشیان هەبێت.
ئەکەر دەرکەوت, ئەم گریمانانەی وتمان, راست دەربچن, بەشێکی یان هەمووی, ئەوا زۆرێک لە گۆڕانکارییەکان پێویستن, کە ببن لە ناو سیستەم و رێ وشوێنە گییراوەکانی قەلاچۆکردنی ئەم نەخۆشییەدا, کە پێویستن فەراهەم بهێنرێن لە ناو حەمام و توالێتەکان و, هەواکێشی تەواو بۆ دەرەوە, بە سەربەخۆیانە هەبن بۆ هەموو نەخۆشەکان لە کەرەنتیینەکاندا.
بە گەڕانەوە بۆ سارس لە ٢٠٠٣ دا, ئەو نەخۆشە درمە بە کوتانەکان (ڤاکسیینەکان) نەوەستێنرا, بە ڵکو لەڕێی هەلسوکەوتی تاکەکانەوە بوو, کە تێکچڕان و قەرەباڵغییان کەم و دیاریی کرد و, پاکژیی رۆژانەیان پاراست بە جوانتریین شێوە و, گۆشەگییرییان گرتەبەر بۆ هەر کاتێک گومانیان لا دروست ببێت. ئەمرۆش لە نەبوونی کوتان (ڤاکسیین)ی ئەم نەخۆشییە, باشتریین شتێک بگییرێتە بەر, پابەندبوونە بەو رێ و شوێنانەی پێشووتر, بە شێوەیەکی چڕوپڕ و رێکخراوانە.
سەرچاوە:
https://pubsonline.informs.org/do/10.1287/orms.2020.02.01/full/