Draw Media

مەترسییەکانی رۆژئاوا لەرێکەوتنەکەی پۆتین - ئەردۆگان

مەترسییەکانی رۆژئاوا لەرێکەوتنەکەی پۆتین - ئەردۆگان

2020-03-05 20:40:24


د. ئومێد رەفیق

تورکیا لە رێکەوتنە نوێیەکەیدا کە ئەمرۆ لە مۆسکۆ لەگەڵ پۆتین لە روسیا کردی ،لەبارەی ئیدلبەوە ئەنجامەکانی بەدڵی ئەو نەبو . چونکە زۆر خال و بەندی بە کراوەیی ھێلراوەتەوە ،بەڵام خاڵی مەترسیدار ئەوەیە ئەم دۆرانەی لەسەر حیسابی رۆژئاوا وەربگرێتەوە بەتایبەت کۆبانی، به‌ تایبه‌تی ئه‌و برگه‌یه‌ی كه‌ هه‌ردوو لا ده‌ستكراوه‌ ده‌بن له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر شكاندنێكی ئاگربره‌كه‌، له‌ لایه‌ن رژێمی سوریا به‌رامبه‌ر به‌ توركیاو گرو‌په‌ تیرۆریستیه‌كان به‌رامبه‌رسو‌ریاو هێزه‌كانی رۆسیا، خاڵێكی تری كه‌ توركیا تییادا دۆڕاوه‌ هێزه‌كانی سوریا ناگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ خاڵه‌كانی پێش پێشره‌وییه‌كانی ، له‌ ئێستادا جگه‌ له‌ شارۆچكه‌ی سه‌راقوب، هێزه‌كانی سوریا زۆر شوێنی تری ستراتیژیو سه‌ربازی كۆنترۆڵكردۆته‌وه‌، به‌تایبه‌تی هه‌ردوو شاڕیی سه‌ربازی ئم فایڤ و ئێم فۆڕ. پۆتین له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی به‌ئاشكرا ووت كه‌ توركیا ده‌بێت ئه‌و ناوچانه‌ی ئیدلیب پاك بكاته‌وه‌ له‌ گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان، له‌ ئێستادا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ، توركیا راسته‌وخۆ دوای رێكه‌وتنه‌كه‌ داوای له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان كردوه‌ كه‌ پێنج هه‌زار له‌ و چه‌كدارانه‌ بچنه‌ ناوچه‌ی گرێ سپی. ئه‌وه‌ش زه‌نگه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌یه‌، هه‌روه‌ها خاڵێكی تر له‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ جه‌ختكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌ له‌یه‌ر یه‌ك پارچه‌ی و سه‌روه‌ری سوریا، خاڵی به‌هێز له‌م ناوه‌نده‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مریكا ڕێگه‌ به‌م هه‌نگاوه‌ نه‌دات ، چونكه‌ ئه‌مریكا به‌شێك نییه‌ له‌ رێكه‌وتنی ئه‌ستانه‌، به‌ڵام كێشه‌ی گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ناوچانه‌ نه‌وتی نییه‌ ، بۆیه‌ ئه‌مریكا به‌ راشكاوی ئه‌ڵێت ئێمه‌ پارێزگاری له‌ بیره‌ نه‌وته‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌م مه‌ترسییانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ، كه‌ دوێنێ به‌شار ئه‌سه‌د بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كێشه‌یه‌ك به‌ ناوی كورد له‌ سوریا نییه‌. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand