کۆرۆنا و لێپێچینەوەکانی ئەمەریکا و بییردۆزی پییلان
2020-03-05 19:30:20
د. رزگار ئاغا
وەزارەتی (داد)ی ئەمەریکا, لە رۆژی ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠, رایگەیاند, کە د. چارلس ڵیبەر (Charles Lieber) ( سەرۆکی بەشی کیمیا و بایۆلۆجیی کیمیایی لە زانکۆی هارڤەرد- و دوو خوێندکاری چیینیی لە سێ حاڵەتی جیاجیادا تۆمەتبارکراون, بە تۆمەتی هاوکارییکردنی کۆماری چیین ی میللیی.
د. چارلس ڵیبەر, ٦٠ ساڵ, بە تۆمەتی گوفتاردانی درۆ لە سکاڵایەکی تاوانکارییدا گییرا.
یانکیینگ یی (Yanqing Ye), ٢٩ سال, مێ, هاوڵاتیی چیینییە, تۆمەتبارە بە, گزییکردن لە ڤییزە, گوفتاری درۆ, سیخوڕیی بۆ حوکوومەتی بیانیی و پییلان. ئێستا لە چیینە و، نەگییراوە.
زاوسۆنگ ژیینگ (Zaosong Zheng), ٣٠ ساڵ, نێر, هاوڵاتیی چیینییە, لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩, لە فڕۆکەخانەی لۆگان لە بۆستن, تۆمەتی فڕاندنی (تەهریبکردن)٢١ تیووبی توێژیینەوەی زانستیی بۆ چیین لێپێچیینەوەی لەتەکدا کراوە, دواتر لە٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ گییراوەو, لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ گوفتاری درۆ و چەواشەکاریی داوە .
بەپێی پەڕاوەکانی دادگا, لە ساڵی ٢٠٠٨ دا, د. ڵیبەر, وەک سەرۆکی توێژەری یەکەم، لە کۆمەڵەی ڵیبەر بۆ توێژیینەوە لە زانکۆی هارڤەرد, پسپۆڕ لە بواری زانستی نانۆ, زیاتر لە پازنزە ملیۆن دۆلاری وەک بەخشینێکی دارایی پێدراوە، لە لایەن پەیمانگای نیشتمانیی تەندرووستیی سەر بە وەزارەتی بەرگریی. ئەم بەخشیینە, دژ ئەوەستێتەوە لەتەک ئەوپشتییوانە داراییانەی کە لە حوکوومەتە بیانیی یان بۆردە بیانییانەوە وەرگییراون، بە بێ زانیاریی و ئاگاداریی زانکۆی هارڤەرد. بەم پێیە, د. ڵیبەر بووەبە " زانای ستراتییجی"ی لە زانکۆی ووهان (WUT) بۆ تەکنۆلۆجیا –چیین. بە پێی ئەم گرێبەستە, هەلدەستێت بە پێگەیاندنی هەزاران بەهرەداری چیینیی، لە ماوەی نێوان ٢٠١٢ هەتا ٢٠١٧. ئەم گرێبەستە چیینییە, لە دیارتریین بەرنامەکانی چیینە، بۆ راکێشان و دامەزراندنی بەهرە زانستییە بەرزەکان، بۆ تۆکمەکردن و پێشخستنی زانستیی و گەشانەوەی ئابووریی و ئاساییشی نەتەوەیی چیین. لێرەوە, زانا و لێهاتووەکان لە دەرەوەی چیینەوە ئەرەخسێنرێن، لە بەرامبەر پارە و بەخششی گەورەدا. بەپێی ئەو گرێبەستە, ڵەیبەر بۆ ماوەی سێ ساڵ, بڕی پەنجا هەزار دۆلار مانگانە لە زانکۆی (WUT) وەرئەگرێت, لە تەک خەرجیی بژێوی، کە ئەگاتە بری سەدو پەنجا و هەشت هەزار دۆلاری ئەو کاتەو, خستنە بەردەستی بڕی یەک ملیۆن و نیو دۆلار، بۆ دامەزراندنی تاقیگەی توێژیینەوە لە زانکۆی (WUT). بۆیە ڵەیبەر ناچار بوو، کە لە پێناوی (WUT), نۆ مانگ لە ساڵێک دا کار بکات و, پرۆژەی هاوکاریی نێودەوڵەتیی رابگەیەنێـت, داوای بروانامەی داهێنان بکات و، تویژیینەوەکانیشی بە ناوی زانکۆی (WUT) بڵاوبکاتەوە.
سکاڵاکە لەسەر د. ڵیبەر ئەوەیە, لە ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩دا, ڵەیبەر درۆی کردووە، لە بابەتی تێوەهەڵچوونی لە بەرنامەی پێگەیاندنی هەزاران بەهرەداری چیینیی و، پێوەندیی بە زانکۆی (WUT). لە وەڵامی لێپێچیینەوەکاراندا, وتوویەتی، کە بە هییچ شێوەیەک داوای ئەوەی لێ نەکراوە، کە لە بەرنامەی پێگەیاندنی بەهرەداراندا بەشداریی بکات, بەڵام " وتی دڵنیا نییم" چۆن چۆنیی چیین ئەوی بەشدارکردووە لەو بەرنامەیەدا.
سزای گوفتاری درۆ و ساختە و هەلبەستن، ئەگاتە پێنج ساڵ زیندانیکردن و، سێ ساڵ ئازادکردنی بە چاودێرییەوە و، غەرامەی دووسەد و پەنجا هەزار دۆلار.
یان چینگ یی, بەپێی لائیحەی تۆمەتبارکردنەکە, (یی) ئەفسەری یەک ئەستێرەیە لە سوپای ئازادیی میللیی چیین و, هێزی چەکداری کۆماری چیین ی میللیی و, ئەندامی حیزبی شیوعیی چیینییە. لە فۆرمی داواکردنی ڤییزەی هاتنە ژوورەوە (J-1), (یی) خۆی بە خوێندکار نووسییوە, درۆیشی لە بابەتی خزمەتی سەربازیی بەردەوامدا کردووە، کە لە زانکۆی نیشتمانیی تەکنۆلۆجیای بەرگریی ئەخوێنێت (NUDT), ئەمە ئەکادیمییایەکی سەربازیی گەورەیە و، حیزبی شیوعیی چیینیی ئەیبات بەڕێوە. هەروەها وتووشیەتی, کە خوێندنی لە بەشی فیزیا و کیمیا و ئەندازیاریی پزیشکیی زیندەگیی لە زانکۆی بۆستن، لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ بۆ نیسانی ٢٠١٩ کردووە. ئیشەکەی (یی) لە سوپای ئازادیی چیین, بەجێهێنانی توێژیینەوە و هەلسەنگاندنی سوپای ئەمەریکاییە، لە پێگەکانییدا, ناردنی دۆکیومێنت و زانیاریی لەسەر ئەمەریکا بۆ چیین.
سزای ڤییزەی ساختەش , زیندانییە بۆ دە ساڵ وسێ ساڵ ئازادکردن بە چاودێرییەوە و، غەرامەی دوو سەد و پەنجا هەزار دۆلار. بەڵام تۆمەتی سیخووریی بۆ حوکوومەتێکی بیانیی، هەر هەمان سزای سەرەوەی هەیە.
لە ئابی ٢٠١٨دا, ژیینگ, هاتۆتە ناو خاکی ئەمەریکاوە بە ڤییزەی (J-1), توێژیینەوەیەکی لەسەر خانەکانی شێرپەنجە کردووە لە ناوەندی پزیشکیی (Beth Israel Deaconess Medical Center) لە بۆستن, لە ماوەی نێوان ٤ی ئەیلوول ٢٠١٨ بۆ ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. دواتر, ژیینگ، ٢٠ تیووبی لە توێژیینەوە بایۆلۆجییەکانی دزییوە و، هەوڵی ئاودیو سنووری ئەمەریکای داوە,لە فرۆکەیەک دا بەرەو چیین. لە گرتنییدا, یەکەمجار خۆی هەڵە کردووە لەو تییوبانە, بەڵام دواجار دانی پێدا ناوە، کە لەو تاقییگە ئیسرائیلییە دزیوونی و, بەرو چیینی ئەبات، هەتا لەوێ بەکاریان بهێنێت لە توێژیینەوەیەکدا، لە تاقیگەی تایبەتی خۆی و، بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی بە ناوی خۆیەوە.
تۆمەتی ئاودیوسنوورکردن, زیندانییە بۆ دە ساڵ وسێ ساڵ ئازادکردن بە چاودێرییەوە و، غەرامەی دوو سەد و پەنجا هەزار دۆلار.
هەندێ نووسینی تریش لە سایتەکانی تری ئەمەریکادا بلاوبوونەتەوە,کە هەریەکەیان بە جۆرێک تایبەتمەندییەوە تیشک ئەخەنە سەر ئەم پرسە گەرمە. لە لایەکی تریشەوە, تۆرە کۆمەڵایەتییەکان, باس و خواسی خەمخۆرییان تیادا بلاوبۆتەوە.
پۆڵ فارێڵ, لە سایتی (Heavy.com) نووسیوویەتی:
(یی) تۆمەتبارە بە سیخوڕیی کردن لە زانکۆی بۆستنەوە, نەک زانکۆی هارڤەرد و, پێوەندیی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە نییە. هەروەها (ژیینگ) یش, کە تییووبەکانی دزیووە و، هەوڵی ئاودیوسنووری ئەمەریکای کردووە بەروە چیین بۆ توێژیینەوەی تایبەتی خۆی.
بەپێی دۆکیومێنتەکانی حوکوومەتی فیدراڵیی پەیوەست بە گرتنی د. ڵەیبەر, ناوبراو هییچ پێوەندیی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە نییە.
گرتنی د. ڵیبەر, هاوکاتە، لەتەک دەرچوونی لائحەی تۆمەتبارکردنی دوو هاوڵاتیی چیینی لە هەمان رۆژدا.
سایتی (npr) لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دا لە وتاری (Acclaimed Harvard Scientist Is Arrested, Accused Of Lying About Ties To China), ئەڵێت:
لە گوفتارێکی نووسیین دا, کە هێشتا رانەگەیەنراوە, رۆژی سێشەمە, دادوەری تایبەتیی نووسینگەی فیدراڵیی (FBI), رۆبەرت بلومب) وتی: ڵیبەر, سەرۆکایەتیی کۆمەڵێک لە توێژیینەوەی کردووە, لە زانکۆی هارڤەرد, کە چڕبوونەتەوە لە زانستیی نانۆدا, تاقیگەیەکی تایبەتی توێژیینەوەشیی لە زانکۆی (WUT) دامەزراندووە, کە وەک دەرئەکەوێت، بە بێ ئاگایی زانکۆی هارڤەرد بووە.
هەروەها لەبەر پەرچی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ڵیبەر کراوە, هارڤەرد بە (FBI) ئەڵێت" ئەو تۆمەتانەی کە حوکوومەتی ئەمەریکا ئاراستەی پرۆفیسۆر ڵیبەری کردووە, تا ئەوپەڕیی مەترسییدارن. هارڤەرد هاوکاریی دەسەلاتی فیدراڵیی ئەکات, بە پەیمانگای نیشتمانیی تەندرووستییشەوە, بۆ ئەم مەبەستەش, بۆ پێداچوونەوە بە رەفتاری نادروستی پرۆفیسۆرەکەیانەوە, مۆڵەتێکی کارگێرییان پێداوە هەتا کاتێکی نادیار".
جۆن دیمرز, یاریدەدەری داواکاری گشتیی ئاسایشی نەتەوەیی, لە بەیانێکدا ئەلێت: ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ڵیبەر کراوە " ئەو هەرەشە مەترسییدارە روون ئەکەنەوە, کە کۆششی چیین بەردەوامە، بۆ دزیینی کۆششی هزریی و, توێژیینەوەکانی زانکۆکانی ولاتەکەمان"
هەروەها, ئەوەیشی بۆ زیاد کرد: " زانکۆ ئەمەریکاییەکان, لەتەک پاراستنی ژینگەی توێژیینەوە و, فێڕبوونی کراوە و, هاوکارییکردن دا, بوونەتە باشتریین زانکۆکانی جیهان, بۆیە پێویستە ئەم هەڕەشەیە بەوپەڕیی توندییەوە بەهەند وەربگیرێت و, رێ وشوێن و, بەدواداچوونی بەردەوام بگیرێتە بەر, لەتەک ئەو رێوشوێنانەش, کە ئەگیرێتە بەر, بۆ پابەندکردنی پرۆفیسۆرەکان و, باربووکردنی بەرنامەکانیان و, مسۆگەرکردنی ئاسایشی ماددی و ئینتەرنێت، لە پێناوی پاراستنی توێژیینەوە هەستیارەکانیان"
دان ئیڤۆن, لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٠,لە سایتی (Snopes.com) بە ناونیشانی " Was Charles Lieber Arrested for Connections to Coronavirus, Wuhan Lab? " ئایا گرتنی ڵیبەر پێوەندیی هەیە بە فایرۆسی کۆرۆنای تاقییگەی( وهان)ەوە؟
لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠, پیاوێک بە ناوی (Marty Weiss), لە فەیسبووکەکەیدا, پۆستێکی درێژی نووسیووە, کە گرتنی پرۆفیسۆر ڵەیبەر و, هەردوو هاولاتییە چیینییەکە (یی و ژیینگ) ئەبەستێتەوە بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە. ئەم پۆستە، زیاتر لە ٢٥٠٠ کۆمێنتی بۆ نووسراوە و ٢٨٠٠٠ جاریش شێرکراوە.
گرتنی ڵیبەر, هەواڵێکی گەورەیە لە ناوەندی ئەکادمییاییدا؛ بەڵام دوای ئەوەی کە بەکارهێنەکانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان, بەزمێکیان نایەوە, گوایە باربووکردنەکە(تەمویل) لە زانکۆی(WUT)ی چیینییەوە دەستی پێکردووە, کە خاڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە. ئیتر ئەم دژە بۆچوونانە دایان بەیەکدا و، پێوەستێکی ناراستیان لە نێوان ڵیبەر و بییردۆزی پییلان دا چنیی, کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەمێکی تاقیگەیی یە، وەک چەکی بایۆلۆجییە.
سیناتۆری کۆماریی (تۆم ئەرکەناس), بەرپەرچی بییردۆزی پییلان ئەداتەوە, کە فایرۆسی کۆرۆنا دروستکراوی مرۆڤ بێت. لە چاوپێکەوتنێکدا لە تەک (Maria Bartiromo) لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٠ دا, وتی: ئەم ڤایرۆسە لە بازاری گیانەوەران سەرچاوەی نەگرتووە, زۆرێک لە حالەتی بنەرەتیی هەن و, لە گیانەوەرانیشەوە سەرچاوەیان نەگرتووە, بەڵام راستە ئەزانیین, چەند میلێکی کەم دوورین لە بازاری خواردمەنییەوە, دواتر تاقییگەکانی (Bio Safety) چیین, لە جۆری پلە چوارن, هەتا بتوانن توێژیینەوە لەسەر نەخۆشییە درمەکان بکەن. ئێمە هییچ بەڵگەیەکمان لەبەر دەست نییە, کە یەکلاییانە بزانیین, ئەم نەخۆشییە لەوێوە سەرچاوەی گرتبێت, بەڵام بەلایەنی کەمەوە, ئەتوانیین ئەو پرسیارە بکەین.