فۆبیای درۆینەی کۆرۆنا
2020-03-05 04:33:36
دانا ھەڵەبجەیی
ئەم پەتایە، ئەم تاعون و ئاوڵە و کۆلێرا و مەلاریایە، دنیای چاک سەرقاڵ و وروژاندووە.
مرۆڤایەتی لە سەرەتاکانی مێژوودا تا سەرەتای سەدەی بیستەم زۆرلەم جۆرە ڤایرۆسەی
ھاوچەشنی کرۆنای بەخۆیەوە بینەوە، بەڵام کەس ئاگای لە کەس نەبووە و
وڵات و تەنانەت کیشوەرەکان بێ ئاگان بوون لە یەکتر، پەتاکان وئافاتاکان لەم کۆرۆنایەش مەترسیدارتر بوون و بەڕێشیانکردووە.
ھەرچەند بە ملێۆنەھا مرۆڤی لەناوبردووە و ھیچ چارەیەکشی نەبووە، ئەمە سەراڕی ئەوەی
زانست و چارەی دەرمانیش وەک ئێستا پێشکەوتوو نەبووە، بەڵام وەک ئێستا گۆی زەوی نەتۆقاندووە.
ئەگینا جاران زۆرتر بەو ڤایرۆسە جۆراوجۆرانە زیاتر بە ملێۆنەھا مردوون نەک ئێستا بە سەدھا.
بەڵام ئەمڕۆ سۆسیالمیدیا و تەکنەلۆژی دنیای تەنیوە و ھەرتاکێکی ئەوپەڕی دونیا ئاگای لەوپەڕی دونیا ھەیە.
ئاڵای زەرد بە ھەر ماڵێک و بەلەمێک و کالیسکەیەک بوایە، مانای تووشبوانی مەرگی ئەگرتەوە.
ئیتر ئاڵای زەرد مانای تاعون و مەرگ بوو، خەڵکی پێ ئاگادار ئەکرایەوە کە کەس نزیکی نەبێتەوە، کەرنتیرەش ھەر
لەو کاتەوە سەری ھەڵدا و چل ڕۆژ خەڵکی تووشبویان گێرۆدەی شوێنێک ئەکرد و نیمچە زیندانییەکی ڕێزدارانە بوو.
تەنانەت ھیتلەر بۆ قێزەوەنکردنی جووەکان ئەستێرە شەش نوکەکەی جولەکانی لە پارچە قوماشێکی
زەرد درووستکردبوو و ئەیکردە قۆڵیان، بۆ ئەوەی کە وا نیشان بدات کە جووەکانیش وەک نەخۆشی تاعون مەرگھێنەرن و
خەڵک پێوێستە خۆیانی لێ دوور بخەنەوە و بناسرێنەوە.
بە کورتییەکەی پەتای ڤایرۆس و بەکتریا و نەخۆشی بە کۆمەڵ، لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ھەبووە و بە ملیۆنان مرۆڤی
کوشتتووە، بەڵام ھیچ کاتێک وەک ئەم کۆرۆنایە ناوبانگی نەبووە و خەڵکی نەتۆقاندووە، ئەرێ خۆ ھەر دوێنێ بوو ئەنفلۆنزای
کۆتر ومرێشک و بەراز و مانگا بڵاوببوویە، لەمەش زیاتر خەڵکی تووشکرد و کوشتی، کەچی خەڵکییان وەک ئێستا ھەراسان نەکردبوو، ئاخر چونکە ناوی ئەنفلۆنزا( ھەڵامەت) ی پێوە بوو و ئەوەندە ترسی نەبوو، بەڵام ئەم ناوە ڕێتمدار و مۆسیقییە و سەرنجدارەی کۆرۆنا، سام و ھەیبەت و ئاوازێکی تایبەتی خۆی ھەیە کە لە خۆیەوە مرۆڤ ئەبێت گرنگایەتی پێ بدات.
باشە ئەگەر ئەم بەڵایە ھەر وا بەردوام بێت خۆ ئەگەر مرۆڤەکانی دونیا نەکوژێت، ئەوا دونیا سەقاڵی خۆی ئەکات.
بەڵام ئەی نابێت پرسیار بکرێت ئەمە تا کەی بەردەوام ئەبێت، تاکەی ئەم خەڵکەی سەر گۆی زەوی پێوەی سەەقاڵ ئەبن؟. کەی کۆتایی دێت و چارەکەی چییە؟!.
ئیتر دونیا بچوک بووەتەوە و دەسەڵاتداریی جیھان بە تانک و تۆپ ناکرێت، جەنگی ڤایرۆس و بەکتریا ئاسانترینترینە میتۆدی تۆقاندن و خۆڕادەەستکردنە بۆ زلھێزوکەی جیھان.
ئەوەتا لە کوردستان شەڕە لەسەر ئەوەی کە موسڵمان توشی نابێت و ئەوەی بە کۆرۆنا ئەمرێت ئەچێتە بەھەشت و شەھیدە!.
تەنانەت دونیای ئایین و فەلسەفە وزانستی ھێناوەتە ژێر پرسیار و سایکۆلۆژی مرۆڤەکانی ھێناوەتە ژێر تاقیکردنەوە.
بەڵام ئەوەتا وڵاتێکی وەک تورکیا و میسر لە میللەت و جیھانی ئەشارنەوە کە ئەو کۆرۆنایە نەھاتۆتە وڵاتەکەیان، کە من پێم وایە بۆ ئەوەی کە ئەم ھاوینە ھەموو ئەورپا ڕوویان تێبکات، کە گوایە ئاسایشترین شوینن بۆ پشوو و ئاسودەیی، ئاخر لە نیوەی زیاتر داھاتی وڵاتەکەیان لەسەر گەشت و گوزارە!.
ھەولێرەکەی خۆشمان ھەمان ڕۆڵی تورکیا ئەبینێت، کەواتە ئەم کۆرۆنایە ھەم مەرگە ھەم تۆقاندنە، ھەم ئابووری و سیاسەت.
ئەگینا ڤایرۆسێک لە سەدا سێ بکوژێت و بە تێکەڵەی ئامپولی ئایدز و ھەڵامەت چارە بکرێت، ئیتر ئەم ھاشوھوشەی بۆ چییە؟.