كه‌مپه‌ینێك بۆ گۆڕینی كلتووری ماچ ومووچ و ته‌وقه‌كردن
2020-03-02 18:39:31
شێرزاد شیخانی
به‌پێی زانسته پزیشكییه‌كان ته‌وقه‌كردن و یه‌كتر ماچكردن یه‌كێكه له‌هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه فایرۆسییه‌كان ، به‌تایبه‌تیش نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزا ، له‌وانه‌ش ده‌رده پییسه‌كه‌ی ئێستای كۆرۆنا كه خه‌رێكه جیهان وێران ئه‌كا .. ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ی كه زانایانی پزیشكی باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌وا زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی پێستیش به‌م رێگه‌یه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه له‌مرۆڤێكه‌وه بۆ یه‌كێكتر ..
له‌نێو به‌شێك له‌گه‌لانی دونیادا سڵاوكردن ورێزگرتن له‌به‌رامبه‌ر ، مه‌رج نیه به باوه‌شگرتن و ماچوومووچ و ده‌ست ماچكردن ته‌عبیری لێبكرێ ، وه‌كو ئه‌بینین گه‌لانی ژاپۆن وچیینییه‌كان و زۆربه‌ی گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا به نووشتانه‌وه سڵاو له‌یه‌كتر ئه‌كه‌ن .. گه‌لانی هیندستان دوو ده‌ست به‌یه‌كه‌وه ئه‌گرن و تۆزیك ئه‌چه‌مێنه‌وه . له‌وڵاتی ئه‌مه‌ریكا و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپاش له‌م سه‌رده‌مه‌دا باوه‌شكردن وماچكردن زۆر كارێكی عه‌یبه و مایه‌ی ئیحراجییه و قبوولی ناكه‌ن كه‌سێك باوه‌شیان پێوه بكات .
له‌لای خۆمان ئه‌م كلتووری باوه‌ش پێداگرتن و ماچومووچه هه‌زاران ساڵه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا باوه ، ته‌نانه‌ت بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و رێز‌و ئیحترام چوارجار ماچكردنی به‌رامبه‌ریشت ئه‌وپه‌ڕی رێزده‌رخستنه .. جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه تا ئێستا ئاساییی بووبێت ، پێویسته له‌مه‌ولا شوێنگره‌وه‌یه‌كی تازه‌ی بۆ بدۆزینه‌وه ، چونكه هه‌م دیارده‌كه ناشرینه كاتێك پیاو پیاو ماچ ده‌كا ، هه‌م له‌رووی شه‌رعی ئیسلامیشه‌وه حه‌ڕامه پیاو ژن ماچ بكات .
من پێشنیارێكم هه‌یه حه‌زم كرد بیخه‌مه به‌رده‌متان بۆ ئه‌وه‌ی لێره‌وه‌و بۆ نه‌وه‌كانی داهاتووشمان ببێته كلتوورێكی جێگره‌وه‌ی ئه‌م كلتوره بۆماوه سه‌قه‌ته‌ی ماچكردن وته‌وقه‌كردن . هیواداریشم هه‌مووتان پشتگییری بكه‌ن . پێشنیاره‌كه‌ش به‌مشێویه :
( بۆ سڵاوكردن پێمباشه ده‌ست بخرێته سه‌ر سه‌رو دواتریش ده‌سته‌كه بخرێته سه‌ر سینگ له‌گه‌ڵ تۆزێك مل چه‌ماندنه‌وه .. ئه‌گه‌ر ویستیشت رێزێكی زیاتر بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بنوێنێ ، ئه‌توانی له‌جیاتی جارێك ، دوو یان سێ جار ملت بچه‌مێنیته‌وه ) ..
پێموایه به‌مشێوه‌یه ده‌توانی باشتر ته‌عبیر له‌رێزگرتن له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بكه‌ی له‌و ماچوومووچه‌ی ئێستا كه به‌ڕاستی كلتورێكی بێزاركه‌ره‌ره بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت نه‌وه‌ك رێزلێنان .
با له‌ئێستاوه