بۆچی مەلا مستەفا شەعبیەتی نەما؟!
2020-03-01 07:53:57
مەسعود عەبدولخالق
لەرۆژێكی وەك ئەوڕۆ 1/3/1979رادیۆی لەندەن (bbc) هەوالی كۆچی دوای بارزانی ڕاگەیاند كەلەئەمریكابوو ، خەلكی كوردستان هەموی گوێی لەو ڕادیۆیە دەگرت وەك سەرچاوەیەكی باوەڕپیكراو ، هەر بۆ بەیانی خەلكی بەدوو جۆر گوزارشیان لەوخەمباریە كرد ،بەشی هەرە زۆری پشتێن وكراسی ڕەشیان لەبەر كرد ، دوەمیان كچانی قوتابخانە خۆپیشاندانیان كرد و دروشمەكەیان : سەرۆكی هەمو كوردان بوو خوای لێخۆش بی زۆر ئازابوو ...ئەوە لەشارەكانی سلیمانی و هەولیركرا بەلام كەمتر لە ناوچەكانی دهۆك بەدی كرا ، كاتی تەرمەكەشی گەیشتەوە شنۆ كاك مسعود لەسەر گۆڕەكەی ووتارەكی داو ووتی : بارزانی بەمردنی خۆی نەمرد بەلكو بە پیلانی سیای ئەمریكی لەناویان برد ، هەندێك لە سروشتەكانی مەلا مستەفا:
1- زۆر لەگەل حزبایەتی نەبوو (بەپیچەوانەی ئیستا) ئەگەر بێلایەنێك وحزبیەك هەبوایە بۆ پۆستێك ئەوا مەلا مستەفا لایەنگیری بێلایەنەكە دەبوو عادەتەن (م س)یش لایەنگری حزبیەكە دەبوو ، بەو مەرجەی ئەوكاتی حزبی بوون زۆر سەربلندی بوو نەك وەكو ئیستا حزبی بوون بەمانای پیدانی ئیمتیازو یاساشكاندن وتەمبەلی بێت .
2- زۆر دژی ئەوەبوو بەرپرسی حزب لەسەر حیسابی هەژارو میلەت خۆ دەولەمەندبكاو ناوی لێنابوون دز ،هەردەم دەیشكاندنەوە لەبەرچاوی خەلكی بۆیە ئەودیاردەیە زۆر كەم بوو بەپیچەوانەی ئیستا كە ڕێز لەدز دەگیرێ .
3- دەیزانی لەدوای خۆی ئەو مەسئولانە چ بەو میلەتە دەكەن بۆیە وەسیەتێكی بەناوبانگی هەیە و تیایدا هاتوە : (حكومەتی عێراق بێ ئەقلە، ئێمە داوای حوكمی زاتی دەكەین كەچی ئەوان دەستی بەدەستیمان پێ دەكەن، ئەگەر ئەقلیان هەبێ سەربەخۆیی تەواومان پێ دەدەن ئینجا بزانە دوای شەش مانگ لێپرسراوانی كورد چی بەسەر ئەو میللەتە دەهێنن) .
4- زۆر سادە بوو دانی بەهەلە دادەینا ئەگەر هەلەی بكردایە لەبەلگەنامەیبریتانی هەیە ودەلیت:( هەلەمان كرد ئێمە عبدالكریم قاسممان ماندوو كردو بەعسیش بە ئاسانی ڕاوی كرد).
5- ئەگەر دادگایی هەبوایە لەنێوان هەژاریك ودەسەلاتداریك هەردەم لای یەكەمی دەگرت بەپیچەوانەی ئیستا .
لەگەل زۆر خالی تر ...وای كردبوو شەعبیەتی یەكجار زۆر بێت ، هەتا لەكاتی شكستیش ، بەپیچەوانەی ئیستا وا لەدەسەلاتن ئەوەندە بێشەعبیەتن لەتەنگانەیەكی زۆر سادە فەرماندەكانیان بەرەكانی جەنگ بەجێدێلن وهەلدێن وناچار داوای بەهانا هاتن لە ئیران وتوركیاو لای تر دەكەن .
هەرچەندە ئەو وەسفانەی مەلامستەفا دەكریت بە مەدرەسەو ڕێبازو ..ئەوانە بەو شێوەیە نەبوە خوێندەواریەكەی زۆر نەبوە ،بەلام جاران هەمو مالێك رەسمیكی مەلا مستەفای لەمالەوە هەبوو نرخەكەشی لەچاو ئەو سەردەمی گران بوو كەچی ئیستا وینەی سەركردەكانی كورد بەدەگمەن نەبیت لەمالان نادۆزیەوە هەرچەندە نرخەكەشی هەرزانە ، ئەدی كەی شەعبیەتی مەلا مستەفا زۆر كەم بوویەوە ؟
كاتێ ئەو نەوەیەی ئیستا بینیان وا بەئاشكرا كوردایەتی وحزبایەتی بریتیە لە بازرگانی وكۆمپانیاو دزی و گەندەلی ..دەشلێن ئەوە ڕێبازی بارزانیە ئیتر ووتیان مادام ئەوە رێبازەكە بێت دیارە ڕێبازی دزی بووە ، هەر بۆیەش لەئیستا دا (پ د ك)لەبازنەی 36%ی بەشداربووی هەلبژاردن 44%ی هێناوە كە دەكاتە كەمتر لە20% دەنگی ماوە ، دەبوایە بۆ پاراستنی ئەو شەعبیەتەی مەلا مستەفا ( پ د ك)ی ئیستا ئیدعای ئەوەی نەكردبایە كە ئەوە رێبازی بارزانیە ،تا ئەو ئیدیعایە بەردەوام بێت شەعبیەتی كەمتر دەبێتەوە