ڤایرۆسی کۆڕۆنا و جیۆئابووری چین
2020-02-10 15:22:50
هونه‌ر حاجی جاسم
له چوارسه‌د سالی ڕابردوو، چه‌ندین ڤایرۆسی له شێوه‌ی Coronavirus ڤایرۆسی کڕۆنا بلاو بوینه‌وه له ئاستی جیهاندا. یه‌که‌مین ڤایرۆسیش سالی 1720 له ولاتی فه‌ڕه‌نسا، ڤایرۆسی سالی 1820 باشوری ڕۆژهه‌لاتی ئاسیا، تاعونی سالی 1920 ولاتی ئیسپانیا و دواهه‌مینیشیان ڤایرۆسی کڕۆنای ولاتی چینه که له‌سه‌ره‌تای سالی 2020 له شاری ئوهانی چین بلاویه‌وه که تاکو ئێستاش کۆنتڕۆل نه‌کراوه. ڤایرۆسی ئه‌مجاره جیاواز به ڤایرۆسه‌کانی سه‌رده‌م و بارودۆخی جیهانی جیاوازه، چونکه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرێت به ئاسانتر له کاته‌کانی ڕابردوو بلاو ببێته‌وه، چونکه ئامرازه‌کانی گواستنه‌وه و جیهانگیری جیاوازه!. به خوێندنه‌وه‌ی هه‌رسێ قۆناغی ڕابردووی بلاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌م شێوه ڕه‌وتی گه‌شه‌ی مرۆیی و گه‌شه‌ی ئابووری Economic Growth وه‌ستاندوه، چونکه قوربانی ئه‌م ڤایرۆسانه له جه‌نگی جیهانی زۆرتره. هه‌ر به نمونه تاعونی سالی 1920 ئیسپانیا زیاد له 100 ملیۆن که‌سی کوشت، ئه‌مه‌ش له قوربانیه‌کانی هه‌ردووك جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م زۆرتر بوو.
لێکه‌وته‌کانی دوای ڤایرۆسه‌که کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئه‌م شوێنه ده‌رده‌که‌ون که ئه‌م ڤایرۆسه‌ی لێ بلاو ده‌بێته‌وه به تایبه‌تی به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی مرۆیه‌که‌ی. بۆیه له‌گه‌ل بلاوبونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه فۆکه‌سی سه‌ره‌کی ته‌نیا له‌سه‌ر رێژه‌ی توشبوان و رێژه‌ی مردنی خه‌لکی ئه‌م ولاته نیه، به‌لکو فۆکه‌س له‌سه‌ر وه‌ستاندن و ئالنگاریه‌کانی به‌رده‌م جیۆئابووری چینه له ئاستی بازرگانی نێوده‌وله‌تی و ئابووری نێوده‌له‌تی و خاوه‌بونه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ئاوڕیشمی geo-economics China جیۆئابووری چینی بۆ جیهان.
کاتێكیش باسی زیانه‌کانی ولاتێکی وه‌کو چین ده‌که‌ین، ڕاسته‌وخۆ ته‌رکیزمان ده‌چێته سه‌ر زیانه ئابووری و داراییه‌کانی ئه‌م ولاته. چونکه چین China به دوه‌مین ئابووری دونیا ده‌ژمێدرێت دوای ئه‌مریکا. له‌گه‌ل بلاوبونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ش چه‌ندین ناوه‌ندی میدیای و توێژینه‌وه و ده‌زگای ئه‌ندروستی جیهانی باس له زیانه‌کانی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌کرێت به ڕه‌قمی جیاواز جیاواز .
به‌لام زۆرترین زیانه‌کانی ئه‌م ڤایرۆسه بۆ چین بریتین له زیانه‌کانی ئابووری و دارایی، چونکه له دوای بلاوبونه‌وه ئه‌م ڤایرۆسه گه‌شه‌ی ئابووری چین به‌ره‌و داشکاندن بردوه ، وه جگه له‌وه‌ی تێچوی ئه‌م ڤایرۆسه هه‌تاکو ئێستا 62 ملیار دۆلاری بۆ ته‌رخان کراوه، هاوکاتیش سه‌دان گه‌شتی ئاسمانی بۆ ئه‌م ولاته بۆ کاتێکی نادیار هه‌لوشانه‌وه، وه چه‌ندین بۆنه‌ی وه‌رزشی و گروپی گه‌شتیاریش هه‌لوه‌شاینه‌وه. له لایێکی تریشه‌وه زۆرێک له ولاتانی هاوسنوری چین سنوره‌کانیان به‌ره‌وی خه‌لکی ئه‌م ولاته داخستوه، ئه‌مه‌ش به زیانێکی گه‌وره‌ی دارایی و ئابووری بۆ چین هه‌ژمار ده‌کرێت. هه‌روه‌ها هه‌زاران ته‌ن خۆراکی چینی هه‌نارده له به‌نده‌ره‌کانی باشوری ئه‌م ولاته ڕاگیراوه ئه‌مش زیانه‌کانی به ده‌یان ملیۆن دۆلار هه‌ژمار ده‌کرێت.
ئه‌م وه‌ستانه له بازرگانی نێوده‌وله‌تی و وه‌ستانی که‌رتی گواستنه‌وه گه‌یاندنی له‌ناوه‌خۆ و ده‌روه‌ی چین به زیانێکی گه‌وره‌ی نه‌خشه‌ی جیۆئابووری چین هه‌ژمار ده‌کرێت. هه‌روه‌ها نه‌خشه‌ی ئابووری چین له ئاستی ناوه‌خۆی و ده‌روه‌ی ئه‌م ولاته توشی داشکاندێکی گه‌وه‌ی ئابووری بووه، به تایبه‌تیش که‌لوپه‌لی خوارده‌مه‌نیه‌کانی.
لێکه‌وته‌کانی ئه‌م ڤایرۆسه بۆسه‌ر چین به زیانێکی گه‌وره‌ی نه‌خشه‌ی جیۆئابووری چین داده‌نرێت له باشووری رۆژه‌هه‌لات و باشوری ئاسیا و ته‌واوی جیهان. وه جگه له لێکه‌وته دارایی و ئابووریه‌کان لێکه‌وته‌ی گه‌شه‌ی مرۆیی و که‌رته‌کانی خزمه‌تگوزاریشی گرتۆته‌وه. هه‌روه‌ها لێکه‌وته‌ی جیۆسیاسییشی بۆسه‌ر ئه‌م ولاته دروست کردوه.
له ئه‌نجامدا ئه‌م ڤایرۆسه کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ ده‌کاته سه‌ر نه‌خشه‌ی ئابووری و جیۆئابووری چین له ئاستی ناوه‌خۆ و ده‌روه، وه هه‌روه‌ها وه‌به‌رهێنان له هه‌موو ئاسته‌کان که‌می کردوه، ئه‌مه‌ش به زیانیێکی گه‌وره بۆ چین ده‌ژمێردرێت، وه بلاوبونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌بێته فاکته‌رێکی دیار له پێداچونه‌وه به سیاسه‌تی ئابووری چین له چه‌ند ئاستێکه‌وه. به تایبه‌تیش له به‌رێوه‌بردنی کاره‌ساتی مرۆیی و سروشتی. هه‌روه‌ها مه‌زه‌نده ده‌کرێت چین نزیکه‌ی 200 ملیار دۆلار زیانی ئابووری بکات به هۆکاری ئه‌م ڤایرۆسه، جگه له سه‌رچاوه مرۆیه‌که‌ی