چۆن قۆناغی مه‌لای و جه‌لالی تێپه‌ڕێنین
2020-02-09 10:54:46
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
له شه‌سته‌كانه‌وه ململانێیه‌كی سه‌خت له نێو سه‌رانی شۆڕش و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ته‌نانه‌ت قه‌ڵه‌م به ده‌ستانی دابه‌ش بووی سه‌ر باڵی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌م و دواتر جه‌لالی و ، ماڵباتی بارزانی و پارتی هه‌یه ، ئه‌م ململانێیه خوێنێكی زۆری له جه‌سته‌ی كورد هه‌ڵلوشیوه‌و سه‌دان تێكۆشه‌رو بیركه‌ره‌وه‌و خه‌ڵكی ئازادی خوازی تیا بووه‌ته قوربانی ، ته‌نانه‌ت ئاشتبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تا هه‌فتاكان و دواتر دروستبوونی به‌ره‌ی كوردستانیش له كۆتای هه‌شتاكان ، نه‌یانتوانی به ته‌واوه‌تی ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنن ، ئه‌م ململانێیه تا ئاستی خواری خواره‌وه بۆ نێو ماڵه‌كان هاتووه‌و له هه‌ندێ بواردا ده‌كرێت به‌راوردی بكه‌ی به شه‌ڕی نێوان هۆتسی و تۆتسیه‌كان ، گه‌رچی ئه‌وان به ته‌واوه‌تی بنه‌بڕیان كرد‌و ئاشتبوونه‌وه لێ ئێمه نا ، ململانێی مه‌لایی و جه‌لالی ، هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستاوه له ناوخۆدا لێكترازان و شه‌ڕی ناوخۆ‌و ناجۆری لێبكه‌وێته‌وه ، تانه‌ت كار گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی له دژی یه‌كتر هه‌ریه‌ك بچنه چوار چێوه‌ی ستراتیژ‌و به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنێكی كورده‌وه‌و زۆر جار ئه‌مه زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی له كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان داوه ، په‌نابردنه به‌ر ئێران و توركیا‌و عێراق و كوشت و بڕی هه‌كاری و شه‌ڕی قڕناقه‌و پشت ئاشان و هتد نمونه‌ی زۆر كه‌می ئه‌و بابه‌ته‌ن .
باشوری كوردستان به‌رده‌وام گیرۆده‌ی ئه‌م ململانێ خوێناوی و ناشرینه‌یه ، له دوای راپه‌ڕین و نه‌وه‌دو یه‌كیشه‌وه ، یه‌كجار نه‌یانتوانی ئه‌م قۆناغه بخه‌نه پشتخۆیانه‌وه‌و سه‌رده‌مێكی تازه ده‌ست پێبكه‌ن ، تا ئێستا ئه‌و ناشرینیه درێژه‌ی هه‌یه ، له سه‌رو به‌ندی ریفراندۆما ، ئه‌وه‌نده زه‌قبوه‌وه ته‌نانه‌ت هه‌ندێ قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستی مشه‌خۆرو ده‌ربار ده‌ستیان كرده‌وه به هۆنینه‌وه‌ی ته‌خوین و ته‌خوینكاری له‌و باره‌یه‌وه من كتێبێكی قه‌باره گه‌وره‌م بینی له لایه‌ن نوسه‌رێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه بۆ دژایه‌تی برایم ئه‌حمه‌د دانرابوو ، له كاتێكا برایم ئه‌حمه‌د له ژیاندله نه‌مابوو، كتێبه‌كه به زمانێكی زۆر بازاڕی و ناشیرین نوسرابوو .
له‌م رۆژانه كه كێشه‌ی غازی كۆر‌و مۆر سه‌ریهه‌ڵدا جارێكی تر ئه‌و ململانێیه تۆخكرایه‌وه و له رێگای جۆربه‌جۆره‌وه هێرشه‌كان بۆ سه‌ر یه‌كتر و به جاشی ده‌وڵه‌تان له قه‌ڵه‌م دانی یه‌كتر په‌ره‌ی پێدرا ، راستیه‌كه‌ی ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه نوسه‌ران و رۆشنبیرانی ئاكاردارو به هه‌ڵوێست كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن و هه‌وڵی ئه‌وه چڕ بكه‌نه‌وه چۆنی ئه‌م قۆناغه كۆتای پێبێنین ، زیاتر له 5 ده‌یه له ململانێ ی خوێناوی به‌بڕوای من ئیدی كاتی ئه‌وه‌یه كۆتای پێبێت .
من له‌م نووسینه كورته‌دا لێكۆڵینه‌وه ناكه‌م و مێژووش ناگێڕمه‌وه ، به‌ڵام ده‌مه‌وێ نه‌وه‌كانی ئه‌و دوو ماڵباته ، یان ئه‌و دوو هێڵه بانگبكه‌مه سه‌ر مێزێكی میتینگ و به‌ڵێی ئه‌وه‌یان پێ واژووبكه‌م ، كه دوای نیو سه‌ده زیاتر ئیتر ئه‌و قۆناغه به‌سه‌ر چوو ، یانی قسه‌كه كورت و پوخت ئه‌وه‌یه ده‌بێت له ماڵباتی بارزانی " مه‌سرورو نێچیرڤان " له هێڵه‌كه‌ی تر " لاهورو پاڤێڵ " له سه‌ر مێژێك كۆبكرێنه‌وه‌و ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنن ، دواتریش زه‌مینه‌ی پێكه‌وه‌یی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه له نێو هه‌موواندا دروستبكه‌ن، هه‌ر ئه‌وان خۆیان ده‌توانن له دوای دانیشتن و پێكگه‌یشتنی خۆیان دانیشتنه‌كان بۆ كۆتای هێنان به چیرۆكی ململانێی باشور درێژه پێبده‌ن ، من ئه‌م چوار ناوه‌م بۆیه هێناوه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌وان له سه‌ر هه‌مان هێڵی ململانێكه به‌رده‌وامن و رێبه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵی كورده‌واری دابه‌ش و هه‌لا هه‌لا ده‌بێت به هه‌نگاوه‌كانیان .
من باوه‌ڕم وایه هیچ شتێك نه‌كرده نیه ئاگه‌ر ویست و ئیراده‌ی بڕیاردان هه‌بێت .