Draw Media

گوزەرێك بە گرفتەكاندا

گوزەرێك بە گرفتەكاندا

2020-02-06 11:47:24


سەردار قادر

شتێك نیە زیایە بێت ، كێشەیەك نیە نوێ بێت ، گرفتەكان هەر ماوەیەی بە جۆرێك خۆی دەرئەخات .
ئەوەی نوێ یە رووخسارەكان زیا لە جاران دەرئەكەون ، سیاسیەكان و حیزبەكان زیا لە جاران دەستیان ئەكەوێتە روو ؟؟
درۆكان ، ناراستیەكان ، هەڵخەڵەتاندن ، پەیمانە بێ بنەماكان ، زیا لە جاران دەرئەكەون ......
دەمامكیان ناوێت ، ئەوان زیا لە جاران راستگۆ تر كارەكانیان ، پەرژەوەندیان ، درۆی زەبەلاحیان ئاشكرا ئەبێت .
خەونی پرتەقاڵی هیجرەتی كرد لەم ووڵاتەی ئێمەدا ، بێ ئومێدی بۆتە سیفەتی ناسراوەی هەمووان ، ئومێد درۆیەكی گەورەیە لە گوتاری سەركردەكاندا ئەبینرێت ، پێش هەڵبژاردن ئومێد ئەبەخشنەوە دوای هەڵبژاردن ئەكەونە بەش كردنی كەلاكی ووڵات .......
هاووڵاتی تاكە بوونەوەرە بە حەپەساوی سەیری ئەم واقیعە تاڵە ئەكات .
نەوت و غاز لە ماڵدا هیجرەت ئەكات ، كارەبا ئەبێتە میوانێكی ئەزیزو كەمتر دێتە ماڵەكانمان ، شەهادەی گەنجەكانمان تەنیا پەراوێكی ناو كەنتۆری ماڵە و كاری پێ ناكرێ..
كابینە دێت ئەروات ئامۆزاكان ئەكەونە گیانی هەموان ، كۆنگرە دێت و ئەروات ئامۆزاكان بە رووی گەشەوە ئومێد ئەبەخشنەوە و بە هەواداران ئەووترێت ئیتر سەردەمی گەنجە ؟؟
سەرۆكی ووڵاتمان لە بەغداد لە نێوان ماڵی  شیعی و ماڵی سونە و هەژموونی ئێران و هەژموونی دۆستە ئەمەریكیەكاندا دێت و ئەروات لەو لاشەوە لە ماڵی حیزبدا هەوڵێتی پۆستی باڵا مسۆگەر بكات .
ئۆپۆزسێۆنی دوێنێ لە نێوان سەردەمەكاندا خۆی وون كردووە ، لە پرێك بانگەشە بۆ چاكسازی لە حیزبی باڵادەست زیاتر ئەكات و لە پرێكیشدا لە جاران زیاتر وەك ئۆپۆزسێۆن ئەدوێت و تا ئێستا چاوەرێ ی مەرحەمەتی پارتین پۆستەكانیان بدرێتێ .
لە ناوخۆی خۆشیاندا ئەوەی دێرێك بڵێت كە گومان بێت یان پرسیار بێت لە كاری گۆران و رۆڵی تەكەتول ، ئیتر گرد بە دەر ئەكرێت بشتوانن ووڵات بەدەری ئەكەن خۆ هەر نەكرێت هەندێ قەڵەم بە دەستی ئەكرێت بە گژا.
گرفت و قەیران بەردەوامە ؟؟؟
موچە دوائەكەێت و ئۆباڵەكەی دواكەوتنی بودجەكەیە لە بەغدادەوە ،باس لە گەندەڵی و چاكسازی سەراپای میدیای گرتۆتەوە ، هاوریەك پێمان ئەڵێت لە سنورەكان گەندەڵی گەورە هەیە لەولاوە هاوریەكی تر لە كابینە پێمان ئەڵێت باشترین رێكار لە سنورەكان بەرێ ئەكرێت ؟؟؟
قەیران بەردەوامە ؟؟
سلێمانی بەرەو گوند بوون ئەروات و پرۆژەكانی بەرەو كەمی ئەروات ، گوتاری جیاواز ئەبیستین لە بەرپرسەكانەوە .
ئەوەی ئەبینرێت لاشەی گەنجاكانمان زیاتر بۆ دێتەوە لە ئیجە ،پرسەی خۆكوشتن زیاتر لافیتەكەی ئەبینرێت ، خەم و بێ ئومێدی روو لە زیا بوونە .
كاریزمای سەركردە ئومێد بەخشەكانیش پێش هاتنە دی جیان هێشتین .
ئیتر تا درۆكانی هەڵبژاردنێكی تر لای ئێوەم خۆش

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand