سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

چیتان و چیمان بەسەرخۆماندا هێنا؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 شوبات 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

هاودین محمود

نە ریفراندۆمەكەتان نە دانوستاندنتان ئۆقرەیی بە میللەت نادەن

لە نوێترین چاوپێکەوتنی مەسرور بارزانی جێگری موکەرەری سەرۆکی (پ د ک) و سەرۆکی حکومەت لەگەڵ فرانس ٢٤ رایدەگەیەنێت ڕیفراندۆم تەنها بۆ ئەوە بوو بزانین ڕای هاوڵاتیان چییە، لەوەیش زیاتر دەڵێ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی نەبوو. 
هەروەها لەوەڵامی پرسیاری پێشکەشکارەکەی فرانس ٢٤
بڕوات بەوە هەیە سەربەخۆیی ڕابگەیەنن؟
مەسرور بارزانی دەڵێ بڕوا بوون شتێكە، واقع شتێكی ترە، ئێستا سەربەخۆییمان ناوێت، پەیوەندییەكی بەهێزمان لەگەڵ بەغداد دەوێت.
هەروەها بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەوکاتەی هەرێمی کوردستان لەدوای ئەنجامە بەراییەکانی ریفراندۆم لە ٢٦ ئه‌یلول ٢٠١٧ پەیامێکی بڵاو کردەوە، پەیوەست بەم باسە ریگەیاند: ئەم ڕیفراندۆمەی ئەنجام دراوە نە بۆ فەرزكردنی ئەمری واقعە و نە بۆ دیاریكردنی سنوورە، بەڵكو بۆ ئەوە بوو گەلی كوردستان بە شێوەیەكی دیموكراتی و ئاشتیانە ڕای خۆی لەبارەی چارەنووسی خۆی دەرببڕێت. 

نێچیرڤان بارزانی: بۆ كورد سەلما كە ریفراندۆم هەڵە بوو و لە ئێستاشدا سەربەخۆیی نایەتە دی
نوێترین چاوپێكەوتنی لەگەڵ "وەرزنامەی خوێندنەوەی سیاسەتی دەرەوە"ی تاران کە ئاژانسی هەواڵی میهر ناوەڕۆكی بەشی یەكەمی بڵاو کردەوە.
هەموو پرۆسەیەک ئامانج گەلێکی لەپشتە بەتایبەت ئەم پرسە گرنگ و چارەنوسسازە، گەر ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی نەبوو ئەم هەرکە چی بوو کرا بەسەری ئەم میللەتە خێرلەخۆ نەدیوە.
ئێستایش لێرەو لەوێ گوێ بیستی ئەوەین رۆژێک دێت ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕیفراندۆم وەک کارتێک بەکاردێنێ و زیندوی دەکاتەوە، کاشكا واشبێ با هەر ئەوساتە ریفراندۆمی سەربەخۆیمان بکردایە و ئەو هەموو نەهامەتیمان بەسەر نەهاتایە.

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەتیکی رۆژنامەگەری و گرێبەستی شەیتانی دەزگای میدیایی لەگەڵ وەبەرهێنەرەکان  

null

کێشاندنەوەی پاتریۆتەکان و دزینی چەکەکان

null

خاک وەک بنەمای ژیان

null

ئاشبەتاڵێكی شەرمنانە...!