Draw Media

بۆ حەرباکان

بۆ حەرباکان

2020-02-01 19:26:39


هۆشیار عەبدوڵا

(۱)
‫پارتی لە دەسەڵاتدا نەبوایە،بۆ نمونە وەک کۆمەڵ یا یەکگرتو بوایە هەرگیز وەک ئێستا رەخنەم لێنەدەگرت،لە هەمو دونیادا ئۆپۆزسێۆن،رۆشنبیران،میدیا،خەڵک بەگشتی رەخنە لەو هێزە دەگرن کە لە دەسەڵاتدایە،هەمان شت بە حەجمی خۆیان بۆ یەکێتی و گۆڕانیش راستە،دەسەڵاتێک نیە لە دونیادا بێ رەخنە!‬

(۲)
‫کۆمەلێک حەربا و هەڵگەڕاوە پەیدابون پاکانە بۆ پارتی دەکەن،رەخنە لە پارتی دەبەنەوە سەر پرسی ئایدۆلۆژیا لە کاتێکدا(بەشێک)لە کادیرەکانی پارتی خۆیان رەخنەکان لەو بەناو سیاسیە ئەکادیمیانە سروشتی تر وەردەگرن،هەن بەڕادەیەک خۆیان و فکری دوێنیان بیرچۆتەوە دەلێن؛رەخنە سودی بۆ خەڵک چیە؟!‬

(۳)
‫هەن هێندە هەڵگەراونەتەوە!ئۆباڵێ هەمو کەموکوڕیەکی هەرێم دەخەنە ئەستۆی گۆڕان،لەولاشەوە دەڵێن گۆڕان تەواو بوە و نەماوە!من هێشتا بێهیوا نیم لە گۆڕان بۆیە رەخنەشی لێدەگرم،سبەی وازیش بێنم هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو هاورێیانەم دەخوازم کە دەمێننەوە،گەڕ گەڕ ناکەومە وێرانکردنی ماڵەکەی دوێنێم!؟‬

(٤)
‫ قەناعەتم بە دو بۆچون زۆرە،یەکیان،دەڵێ؛لەگەڵ کەسێک مەکەوە بەرخورد کە هیچی نیە لە دەستی بدات،یەکێکیش کە دایم فکری لای پارە و دەسکەوتی ماددی بێ،چونکە تۆ هەرچیەک بکەی ئەو هەر دژتە چونکە فکری لای گرێ دەرونیەکەی خۆیەتی؛بۆچی تۆ بویتە پەرلەمانتار و ئەو نەبو؟!بۆچی تۆ هەیت و ئەو نیە؟!‬

(٥)
‫گەر تەنها هەڵسوراوی گۆڕان بومایە و بەدەنگی خەڵک نوینەر نەبومایە،مەجبور نەبوم بەردەوام بدوێم.دەشتوانم دەست بەکڵاوەکەمەوە بگرم با نەیبا،ئەگەر وەفا بۆ فکری گۆڕانخوازی نەبێت پەرلەمانتاریش نەبوایە دەمتوانی میدیاکارێکی بەناز یا وەک زۆرێک لە بری رەخنە خەریكی رازیکردن و مەرایی دەسەڵاتبم!‬

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand