لۆژیكی حزب و له قاڵبدان
2020-01-29 16:39:53
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1
ئه‌گه‌ر نێچیرڤان یان به‌رهه‌م كارێكی باش بكه‌ن و به‌رتاقای كاره باشه‌كه پێیان بڵێی ، ئه‌وه پیاهه‌ڵدان نیه ، ئه‌وه به مانایه‌كی تر هاندانه بۆ به‌رده‌وامی ، ئه‌گه‌ر له خواری خواره‌وه ، له‌و پاككه‌ره‌وه‌ی شه‌قامه‌وه كه به‌ره به‌یان جاده‌كان پاكده‌كاته‌وه تا ده‌گاته سه‌ری سه‌ره‌وه تا ئه‌و كه‌سه‌ی له سه‌ر كورسی شاهانه دانیشتووه ، له به‌رانبه‌ر باشه‌كان باش و له به‌رانبه‌ر كه‌مته‌رخه‌می ره‌خنه‌یان لێبگرین ، ئه‌مه نه‌لایه‌نگری و نه‌دژایه‌تیه ، ئه‌وه چ لۆژیك و ئاوه‌زێكه پێت وابێت مادام من ره‌خنه له مه‌سعود بارزانی ده‌گرم ئه‌وه دژی پارتیم و مادام به به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێن له‌و دۆخه‌ی ئێستادا باش ده‌كات ئه‌وه من لایه‌نگری ئه‌و ده‌كه‌م ، به‌رهه‌م ساڵح و مه‌سعود بارزانی و هه‌موو به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته شایانی ره‌خنه‌و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنن، خواستی ئێمه‌و خواستی گشتیش ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی به خوایشت یان به زۆر ده‌بنه نوێنه‌ریان نوێنه‌ری باش بن و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بخه‌نه سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیه‌وه ، ئێ كه واناكه‌ن ، خۆ ئێمه ناكرێت به لۆژیكی ئه‌و باباحزبیه‌ی ، سه‌رۆك له پاره‌ی گشتی ده‌یژێنێت ، سه‌رگه‌رمی پیاهه‌ڵدان بین .
2
تۆ ده‌بێت وه‌ك پارتیه‌ك پێت خۆش بێت من ره‌خنه له نێچیرڤان بارزانی ، یان هه‌ر به‌رپرسێكی تری پارتی بگرم ، هه‌ڵبه‌ت بۆ یه‌كێتیش هه‌روه‌سا ، ده‌بێت كادیری یه‌كێتی پێیان خۆش بێت من ره‌خنه له كۆسره‌ت ره‌سوڵ یان لاهور بگرم ، لایه‌نی پیاهه‌ڵدانه‌كه بۆ ئێوه‌و ره‌خنه گرتنه‌كه‌ش بۆ ئێمه ، ئێ جار جاره كه كارێكی باشیش بكه‌ن ، ئێمه بۆ به‌رده‌وامی پێیان ده‌ڵێین ئافه‌رین ، به‌ڵام ره‌خنه گرتنی ئێمه زه‌ره‌ری بۆ خۆمان و قازانجی بۆ ئێوه‌یه ، ده‌ی لانی كه‌م ، ئه‌وه‌ی ئێوه ناتوانن به‌سه‌روی خۆتانی بڵێن ئێمه ده‌یڵێین و ره‌نگه خێر‌و بێری وتنه‌كه‌ش بۆ سه‌ری خۆتان و ئێوه بێت و نه‌فره‌ته‌كه‌ش بۆ ئێمه ، ئێمه خه‌می ئاینده‌مانه‌و ئێوه‌ش خه‌می حزب ، ئێوه خه‌ڵك به‌رنه حزبه‌وه‌و له راپۆرتی مانگانه‌دا شانازی به‌و كاره‌وه بكه‌ن ، ئێمه‌ش به سه‌رانی حزب ده‌ڵێین ئه‌وه‌تان خراپه‌و ئه‌وه‌تان ناجۆر .
3
تۆ كاتێك به به‌رهه‌م بڵێم باشی كرد ، پێت ناخۆش بێت و ره‌خنه‌م لێبگری ، لێ كاتێ به بارزانی بڵێم له‌و كاره‌دا باشی كرد ئافه‌رینم كه‌یت ، ئه‌م لۆڤیكه حزبیه‌و له قاڵبدانی مرۆڤه ، من وه‌ك تۆ ناكه‌م ، ناتوانم هه‌موو ناشرینیه‌كان جوان بكه‌م ، هیچ جوانیه‌كیشم پێ ناشرین ناكرێت ، جیاوازیه‌كه ئه‌وه‌یه ، من جارێكیان وتم 13 ساڵ مۆڵه‌ت و بوار درابه مه‌سعود بارزانی ببێته چه‌ترێك بۆ هه‌مووان و قۆناغی 31ی ئاب و شه‌ڕی ناوخۆ به جێبێڵێت ، نه‌یكرد ئه‌مه دوژمنایه‌تی نیه ، من هیواخواستن بوو به‌وه‌ی كه وابێت ، كه‌نه‌بوو تۆ وه‌ك پارتیه‌ك چۆن ئه‌وه ده‌بینی كه‌یفی خۆته ، به‌ڵام ئه‌ركی من ره‌خنه كردنه ، ئه‌مه بۆ به‌رهه‌م و فڵان و فیساریش هه‌روایه .
بیرت نه‌چێت خه‌ڵك پێكه‌وه‌یی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌و ته‌بایی ده‌وێت ، ئێمه‌و مانانیش كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین ، سه‌یركه وێنه‌یه‌كی به‌رهه‌م و نێچیر له كوردستانیش نه‌گیراوه له داڤۆس و له ناو سه‌رمایه‌و پاره‌دا گیراوه ، كه‌چی خه‌ڵك كۆڵێك دڵیان پێخۆشه .