یه‌كجار مرۆڤ به
2020-01-27 11:51:31
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
له ناو یه‌كێ له میترۆكانی له‌نده‌نا بووم ، دوو ئه‌سانسۆر به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه بوون ، له دانه‌یه‌كیان نووسرابوو ببورن له باری چاككردنه‌وه‌دایه ، ئه‌وی تر زۆر جه‌نجاڵ بوو پیره ژنێكی به‌ته‌مه‌ن ده‌ستی كرده بۆڵه بۆڵ " چۆن ده‌بێت به چه‌ند رۆژێ ئه‌وه چاكنهكرێت و ئه‌م قه‌ره‌باڵغیه دروست بێت " كه‌س لێره ناپرسێ چۆن ده‌بێت به چه‌ند ساڵێ كاره‌با چاك نه‌بێت ، موچه رێك نه‌خرێت ، چاكسازی ریشه‌یی نه‌كرێت، پیاوه‌كانی حكومه‌ت یه‌كجار وه‌ك پیاوی حكومه‌ت ده‌ربكه‌ون و وه‌ك پیاوی حزب نا ،كه‌س ناپرسێت بۆ ده‌بێت رێگای نێوان كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان – سلێمانی ، سلێمانی – رانیه و زۆر رێگای تر رێگای مردنی رۆژانه بن ، كه‌س ناپرسێت بۆ ده‌بێت مرۆڤ له زیندانا خۆی هه‌ڵواسێت ، كه‌س ناپرسێت چۆنیه به 30ساڵ نه‌توانراوه ئاو بگه‌یه‌نرێته چه‌مچه‌ماڵ و ناویش نراوه پایته‌ختی شه‌هید و ئه‌نفال ، لێره له بری پیاوی ئازا ده‌روێش زۆره ، ده‌روێشی داكۆكی له حزب و له گه‌نده‌ڵی ، ده‌روێشی پاشماوهخۆرو ده‌رباری سه‌رۆكی حزب .
له‌بری ئه‌وه‌ی خه‌ڵك داوای مافی خۆی بكات ، پاكانه بۆ نادادی و سته‌مه‌كانی حزب ده‌كات ، ده‌یان به‌ناو رۆشنبیر‌و نوسه‌ر ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه چۆن گشته خه‌ڵك كوێر بین كه‌ن ، چۆن قالاو له خه‌ڵك بكه‌ن به هه‌ڵۆ ، چۆن بۆ هه‌ندێ پاره خه‌ڵك بترسێنن به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر " خودا نه‌خواسته " ئه‌مه له ده‌ست بچێت هه‌مووی له ده‌ست ئه‌ده‌ین ، ئه‌وه بێ ئه‌وه‌ی باسی رۆژانه له ده‌ستدانی كه‌رامه‌ت بكه‌ن ، خه‌ڵك پێی وایه ئه‌و موچه‌یه‌ی وه‌ریده‌گرێت " مه‌كره‌مه" ی حزبه ، پێی وایه ئه‌ركی ئه‌و ئه‌وه‌یه هه‌میشه له‌به‌ر خودا بۆ حزب بپاڕێته‌وه و به گژ ئه‌وكه‌سانه‌دا بچێته‌وه كه ره‌خنه‌یان هه‌یه .
ده‌سه‌ڵات لێره كاری دروستكردنی مرۆڤی بچوك و قه‌زه‌مه ، نه‌ك مرۆڤی خۆخاوه‌ن و خاوه‌ن بڕیار، ده‌سه‌ڵات و حزب ده‌زانن ، مرۆڤی بچوك و قه‌زه‌م توانای هه‌ڵوێست و هه‌ڵوه‌سته‌و بڕیاری نیه ، بۆیه به‌رده‌وام كارله سه‌ر شكانی شكۆی مرۆڤ ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ی ملیان بۆ بدات كۆیله‌ی ده‌كه‌ن و ده‌یكه‌نه رۆبۆت و ئه‌وه‌ی ملیشیان بۆ نه‌دا برسی و رسوای ده‌كه‌ن ، له‌م دۆخه‌دا هیچ مه‌كه یه‌كجار ببه مرۆڤ ، یه‌كجار بیرله‌وه بكه‌وه مرۆیی بوونی تۆ ئێستا له كوێدایه .