لەداڤۆس چی روویدا
2020-01-23 09:51:56
زانا عەبدولڕەحمان
ئەو بایكۆتەی ئەمریكا لەدوای ریفرانفۆم لەسەردەمی كاك مەسعود خستبوویە سەر سەرۆكایەتی هەرێم لەسەردەستی نێچرڤان بارزانی وادەردەكەوێت كۆتایی هاتبێت.
بۆیەكەمینجار لە دوای سوێندخواردنی نێچيرڤان بارزانی وەكو سەرۆكی هەرێم دەركەوت ئەوەی پیشاندا ئەگەر لەئاستی ناخۆیش چەند ڕێی لێبگريت توانای ئەوەی هەیە لە دنیا گەورەكەی كاپیتاڵیزمدا سیاسەت بكاو ئەسپی خۆی تاودا.
نێچرڤان بارزانی لەدوای گەڕانەوە لەداڤۆس دەیەوێت ئیتر قسەی كۆتایی هەرێم لای خۆی بێت، خۆی دەربازبكات لەو فشارەی كە بارەگایی بارزانی لەسەریان دروست كردووە، تەنها رۆڵی تەشریفاتیان بۆ هێشتۆتەوە، وەها ناچاریان كردبوو كە هەر وەفدێك دێتە كوردستان ئاراستەی بارەگای بارزانیان بكات و قسەی كۆتایێ هەرێم هەر لای كاك مەسعودی مامیبێت.
ئەودیدارەی نێچيرڤان لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا پارتی لە میدیاكانییەوە گرنگی زۆری پێدرا بەڵام نیگەرانی لای بارزانی بارەگاو بارزانی حكومەت دروست كردوە. بەوپێییەش بێت لە كۆنگرەی پارتی حەق و حساب لەگەل نێچيرڤان ئەكرێت و لە حكومەتیش ئەو نوزەی ماوەیەتی كۆتایی پێ ئەهێنن.
دیدارەكە هەرچەند ماوەكەی كەم بوو بەڵام بۆ هەرێمى كوردستان گرنگە لەوانەی جارێكی تر دەرگای دبلۆماسیەت و هاتنی وەفدی ئەوروپی و بیانی بۆ كوردستان لەئاستی باڵادا زیاد بكاتەوە كە لەدوای رێفراندۆم تارادەیەك ئەو دەرگاییە داخرابوو.
لایەنی خراپی دیدارەكە وەك هەمێشە هەموو ئەندامانی وەفدەكە پارتی بوون و یانی وەفدی پارتی لەگەل سەرۆك ترامپ كۆبونەوە ، پارتی وادیارە لەسەردەمی نێچيرڤانیش كۆڵ لەو تاكرەویەنادات
دیداری بەرهەم سالح لەگەل ترامپ وایكرد ئێرانیەكان و حیزبە عیراقیەكان كەمتر لە جوڵەی نێچيریڤان بارزانی نیگەران بن زیاتر سەرنجیان لەسەر دیدارەكەی دكتۆر بەرهەم بوو
بابەتی ئاڵا بابەتێكی عاتیفی و پرتۆكۆڵیە كورد هەمیشە بە شتی بچوكەوە خۆیان مەشغوڵ ئەكەن ئەوە گرنگە لە ناوەرۆكی دیدارەكە چی ووتراوە و ئەو جۆرە دیدارە بەردەوامی هەبێت
توڕەیی میلشیاكان لە د بەرهەم زیاتر ئەبێت بەتایبەت چەكدارەكانی شیعەی عێراق بۆیە گرنگە لە بەغداد لە رووی ئەمنی زیاتر خۆی بپارێزێت دوورنیە هەوڵی تیرۆركردنی بدەن بۆ ئەوەی دۆخی عێراق تەواو بشێوێنن واباشترە بۆ راگرتنی هاوسەنگی سەردانی ئێران بكات دۆخی عێراق هێمن بكاتەوە