سەكردایەتی یەكێتی
2020-01-18 06:55:51
زانا عەبدولڕەحمان
هەڤاڵانی سەكردایەتی نوێی كە هیوایی زۆرمان لەسەر هەڵچنیون زوو زوو كۆئەبنەوە بۆ گفتگۆی پەیرەو بەڵام من لە شتێك تێناگەم ئەو هەموو وێنەیە چیە ئەیگرن ئیش وكارمان بوە بە لایكردنی وێنەی سەكردایەتی نوێی یەكێتی، تكایە رایگرن ئێوە یەكەم ساڵی زانكۆتان نیە ئێوە سەكردایەتی حیزبێكن زیاتر لە بیست هەزار شەهیدی هەیە، برۆن دوایی خەم و ئازاری كادرەكانمان بكەون.
پارتیش هەر رۆژەو كادرێكمان لە هەولیرو بادینان بیسەروشوێن ئەكات كەس هیچ ناڵێت، كادرەكانی یەكێتی لەو سنورە زۆر ئازان بەبێ پشتیوانی رووبەرووی زۆرداری پارتی ئەبنەوە، بۆیە گرنگە لە پەیرەو ئەو خاڵە بچەسپێنن هەر ئەندامێكی سەركردایەتی دەوام و كاری لە سنورە بێت كە خۆی لەسەر كاندید كردوەو دەرچووە.
هەڤاڵان خۆ سلێمانی هۆتێل نیە هەمووتان خۆتان لێرە خزاندوە ئەو بینا گەورەی مەكتەبی سیاسی هەولێر بۆچی دروست كراوە؟ برۆن دەوامی تێدابكەن ململانێ لە هەولێرە، نیوەی زیاتری مەكتەبی سیاسی یەكێتی دە سالیش ئەبێت بادینانیان نەدیوە، یەكێتی حیزبی هەموو كوردستانە نەك تەنها هی سلێمانی، بۆیە رۆڵی خۆتان ببینن بارەگاكان ئاوەدان بكەنەوە هێزوگور بە كادرەكانی یەكێتی ببخەشن لەو سنورە، لانیكەم تۆمەتەكانی پارتی مەسەلمێنن پێیان بڵێن وەكو كادرەكانمان ئەكوژن وئەگرن فەلاقەئەكەن ئەم تۆمەت دروستكردنە بۆ چیە؟
هیچ كەس وەك كادری یەكێتیی بێخاوەن نیە لە سنوری پارتی، كێشەكە ئەوەیە كە پارتی ئەتگریت بەرپرسەكانی یەكێیتی نەك دیفاع ناكەن !! تۆمەتەكانی پارتیش لەسەر ئەسەلمێنن، خنكاندنی ئەو پێشمەرگەیە جارێكی تر بێهیوایی كردمەوە، بیرمە لە مانگی چواری ٢٠١٥ هێزێكی پارتی حەیدەر شەشۆ و چەند هاورێكیان لە گەرمەی شەری داعش دەستگیركرد لەكاتێكدا تەنها حەیدەر هێزەكەی كە یەكێیتی بوون شەنگال چۆڵ نەكرد گیانی هەزاران ئێزیدیان لەمردن رزگاركرد.
شەوەكەی كە هەواڵەكەم زانی فشاری زۆرمان دروستكرد بۆ ئەوەی لانیكەم زانیاریمان بدەنێ پارتی وتیان بەتۆمەتی پەیوەندی بە حەشدی شەعب دەسگیركراوە. بەیانی كە چوومە پەرلەمان تكام لە فراكسیۆن كرد كە لەناو بینایی پەرلەمان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بكەین، ئەو كارە ئیدانە بكەین. فشار لە پارتی بكەین ئازادی بكات، كەچی هەستم كرد هەندێك لە هەڤاڵەكان ساردن وتیان پێوست ناكات، بەڵام پێداگریم كردو كۆنگرەكەمان كرد، ئێوارەكەی كۆبونەوەی فراكسیۆن بوو لەگەل مەكتەبی سیاسی من كەمێك درەنگ گەیشتم كە كۆبونەوە دەستی پێكردبوو هەڤاڵێكی مەكتەب سیاسی یەكێیتی وتى ئەو كۆنگرە رۆژنامەوانییە بە پرسی كێ كراوە كێ رێگەی داون، حەیدەر لەسەر جاسوسی گیراوە چۆن دیفاع لە جاسوس ئەكەن، ئیتر من بەرچاوم تاریك بوو.
وتم : من بووم، ئەگەر حەیدەر جاسوسە ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتییە برۆن خۆتان بگرین رەمی بكەن. بۆ پارتی بگرێت یان دەسەڵاتی پارتیتان نەماوەو ئەتانەوێت بەم قسانە خۆتان بدزنەوە وەك بەگری لێ ناكەن تۆمەتەكەی لەسەر ساغ مەكەنەوە.
ئیتر دەنگم هەڵبری تورەبووم كۆبونەوە تێكچوو چوون بۆ نانخواردن، من نانم بۆ نەخورا بیرمكردوە ئێوارەیەك پارتی من بگرێت تومەتێك بۆ دروست بكات كێ بەرگریم لێ ئەكات. لەناو خەڵكیش حەیات ئەبەن، بۆیە تیلم كرد بۆ شێخ لاهور بابەتەكەم تێگەیاند وتی نامەیەكم توندم ناردوە بۆ پارتی تا بەیانی بەری نەدەن ئێمەش هەڵوێستمان ئەبێت و بێدەنگ دانانیشین تۆزێك ئاهێكم هاتەوە، بۆیە لاهورم خۆشدەوێت. لەوكاتەی كە پێوستە دێتە خەت لەخەمی كادری یەكێتیی خاوەندارییان ئەكات، بەڵام فریایی هەموو گرفتێكش ناكەوێت.
من لەگەڵ هیچ جۆرە توندیەك نیم، بەڵام لەگەڵ سەرداخستن و بیدەنگیش نیم ناكرێت هەڤاڵەكانی ئێمە بگیرێن و لێیان بدرێت ئێمەش هەر بەدوایی یەكریزیەوە بین، ئەم پێشمەرگەیش ئەبوو لە كاتی گرتنی بەرگری لێبكرایە تازە كە رۆیشتوە سودی نیە هیچش ناكرێت، بۆیە هەڤاڵانی سەكردایەتی نۆێ هەر وێنەئەگرن بچن لای پردی دەلال لای قەڵایی هەولێر بیگرن.