ئایا خانەنشینی پەڕلەمانتارەکان ڕەوایە؟
2020-01-15 21:56:26
زانا توفیق بەگ
بابەتی ڕەوایەتی و یەکسانی بۆ هەر پڕۆژەیەك یەکسان دەکرێتەوە بە کەرامەتی مرۆڤەکانی ناو جڤاتی گشتی کۆمەڵگا. ئێمەی کورد وەکو بونەوەرێکی خاوەن ماف و هەڵگری چەمکەکانی مرۆڤ دۆستی لە ناو ژینگەیەکی وەکو کوردستان دا . مە حاڵە واتای ڕەوایەت و یەکسانی و کەرامەتی مرۆڤ لە خۆماندا ببینینەوە چۆنکە ڕەگەزەکانی بیرکردنەوەی یەکسان بوون لە ناو ئایدیەکان و هزرماندا بوونی نیە ئێستای ئێمە یەکسان کراوە بە بابەتە مادیە کان .
بابەتە مادێکان ئێمەی لەگەڵ خویدا ڕاماڵیە وە ، ئێمە تەنها بوونی خۆمان لە دنیای مادیی دا ، دەبیننەوە لا مان وایە ئەگەر هاتوو تۆ خاوەنی گیرفانێکی مادی پڕ نە بوویت ئیتر تو داماڵدراوی لە کەرامەت و ژیان دۆستی و مرۆڤ دۆستی. هەرچەندە تۆ مافی ئەوەت هەیە کە جیاواز بیت لەگەڵ بەرامبەرە کەت وە رێزی ئەو جیاوازیە لە سەر بنەما و کارو لێ هاتووی بێت وە دەست کەوتە مادێکانیش هەر لەسەر ئەو بنە مایە بێت نەك لە سەر دۆزینەوە ی پاساوی نایاسای بۆ ئەوەی پرۆژەیەکی پێ بکەیت بە یاسا. با بە تی خانە نشین کردنی پلە باڵاکان و ئەندامە بەڕیزەکانی نوێنەرانی گەل لەم چەند رۆژە دا کۆمەڵێ دیدی جیاوازی بە دوای خۆی دا هێنا ئەو سحرەی بە تەواوی بە تاڵ کردوە کە ئایا دەزگای پەرلە مان شەرعێتی لە گەلەوە وەرگرتووە یان شەرعێتی لە پارەی خانە نشینی دوای کاری پەڕلەمانی ، ئاخۆ کامیان شەرعێتە راستەقینە کە یە پارە یان بەرگری لە گەل . دوای بیبنی دیمەنەکانی ناو پەڕلەمانی کوردستان و ئەندامە بەڕیزەکانی پەڕلەمان کە نوێنەری بە ناو راستەقینەی خەڵکی هەرێمی کوردستانن تەنها کێشەیان بریتیە بەرژەوەندیە تایبەتەکانی خودی خۆیانن هەڵپەی دابین کردنی داهاتوویەکی خۆشگوزەرانن بۆ خۆیان و نەوە کانیان .
بێ گۆمان لە دوای بیبنی دیمەنەکان و هە لوێستە کان و لێدوانەکان هیچ گۆ مانێك هەڵناگرێ بۆ تێگەیشتن لە جەوهەری کارکردنیان لە ئێستاو ڕابووردوودا هەر بۆ ئەوەی زیاتر وورد بینەوە لە پاڵنەرەکانی ئەم بوونەوەرانەی پەرلەمان تی بگەین . گرنگە بە ووردی و لە بنەڕتەوە هێما بۆ دروست کردنی کەلتووری دزکردن و گە ندەڵی وەکو ڕەمزێکی پیاوەتی ئازایەتی شانازی خۆنمایش کردن لە ناو کۆمەڵگای ئێمەدا بخەینە ڕوو لە دوای دروست کردنی یەکەم پەڕلەمانی کوردستان دروست کردنی دەزگاکانی یاسادانان و دەزگای جێ بەچی کردن تا دەگاتە دەزگای قەزائی ئەم دەزگایانە وەکو چوارچێوەیەکی دەوڵەتداری کاریان نە کرد ئەم دەزگایانە نە یان توانی لە دوای زیاتر لە ٢٨ ساڵ لە ئەزموون مرۆڤێکی ایداری دەست پاکی بەرژەوەند خوازی گشتی بۆ ئێمە دروست بکەن ئەم دەزگایانە زیاتر خەریکی کاری بزنزو دابین کردنی پرۆژە تایبەتێکانی خۆیان بوون ، وە ئەم دەزگایانەیان بۆکاری ناشەرعی و بە سپی کردنەوەی سامان و بە یاسای کردنی بۆمەبەستی پرۆژەکانیان بەکار هێناوە. هەر لەم دیدە وە قۆناغ بە قۆناغ تێکشاندنی کەرامەتی مرۆڤەکان دەستی پێ دەکات تا کار گەیشتە ئەوەی بیرکردنەوەی مرۆڤی ئێمە چووە حاڵەتی خەساندوە، خۆ دەوڵە مەند کردن لەسەر داهات و سامانی گشتی رۆژ بە رۆژ ئەم جۆرە دیدەو پەروەردەیە لە ناوکایەی گشت ووڵاتدا فراوان تر دە بوو تەنانەت زیاتر بەهای کار کردن و خزمەتی گشتی کورت کرا بۆ وە بۆ وەرگرتنی پۆستێکی ایداری سیاسی تا بتوانی خۆتی پێ دەوڵەمەند بکەی یان لە کۆتا دا بتوانی خۆتی پێ خانە نشین بکەی، ئەوەی لای مرۆڤی کورد و کاربەدەستانی ئەم ووڵاتە گرنگ نیە پارێزگاری لە شیرازەی کۆمەڵگاو دروست کردنی انتمای نیشتمان و خوشەویستی لە پێناو خزمەتی گشتی هەوڵ دان بۆ پاراستی سامانی گشتی وەکو ئەرك و ئەخلاق . بەتایبەتی باشترین نمونە ئەم کارەساتەی پەرلەمانی کوردستانە چونکە ئەم دەزگایە کە لێنیکی هێجگار گەورەی دروست کردوە لەسەر ئاستی گشتی و بەتایبەتی لە ناو خودی خویدا ئەگەر سەرنج بدەین لەسەر بچوکترین هەوڵ بۆ کەم کردنەوەی بە فیڕۆدانی سامانی گشتی کە بریتیە لە هەڵوەشاندنەوە ئەو یاسا بەردکارەی کە ناوی یاسای خانە نشینی پلە باڵاو ئەندام پەڕلەمانە کانە لە پێناوی بەرژەوەندی تایبەتی دا ناتوانن یەك بڕیاری دەستە جەمعی بدەن بۆ بنەبڕ کردن و هەڵوەشاندنەوەی ئەم کارەساتە نا لۆژیکەی کە ناوی یاسای بە تەمەڵ کردنی کۆمەڵگا لەسەر داهاتی گشتی و سامانی ووڵات .