بزوتنەوەی گۆڕان بەرنامە بوو یان کاردانەوە؟!
2020-01-15 21:55:21
ساڵح ژاژڵه‌یی
به‌شی ده‌یه‌م
سیناریۆی دیاریکرنی به‌ربژێره‌کان بۆ حکومه‌ت
ئەم چەند دێرەی لە سەرەتای ئەم بەشەدا دەیان نوسم پەیوەندی بە بەشی نۆیەمەوە هەیەو دەبوو لەویدا باسی بکەم، بەراستی لە یادم کردبو زۆر بەگرینگیشی دەزانم هەموان لێی ئاگادار بن . کاتێک لە سوید هاتمەوەو بەدواداچۆنم دەکرد بۆ ئەوەی بزانم کێ ئەم دوو یاسایەی تێپەراندوە ، پەیوەندیم کرد بۆ بەریز کاک عومەری حاجی عینایەت ئەندامی پەرلەمان، داوام لێکرد زانیاریم بداتێ و چۆن ئەم یاسایە تێپەرینراوە. لە وەڵاما وتی : من زۆر هەوڵم داوە ئەو دوو یاسایە تێنەپەریت و وتومە ئەمە لە زیان زیاتر سودی بۆ گۆڕان نابێت . کاک عومەر دەڵێت: کاک برزو و عەلی حەمە سالح وتویانە لە گردەکە وە پێمانوتراوە. واتە ئەوە فەرمانەو دەبێ جێ بەجێ بکرێت . کەواتە پێش ئەوەی لەپەڕلەمان قسەی لەسەر بکرێـت ، پێشوەخت لەگەل پارتی ڕێکەوتن کراوە. دواجار لە کاتی دەنگداندا کاک عومەر و خاتو پەرواو دکتۆر شێرکۆ حەمە ئەمین دەنگیان نەداوە بۆ تێپەڕاندی ئەو دوو یاسە . پێ دەچێت کەسانی تریش هەبوبن ئەوەیان پێ باش نەبوبێت بەڵام نەوێراون دەنگ نەدەن .
دوای ئه‌وه‌ی کۆتا بڕیار درا بۆ به‌شداریکرن له حکومەتەدا، بڕیاردرا که لیژنه‌یه‌ک پێک بهێنرێت و ده‌سه‌ڵاتی یه‌کلایی که‌ره‌وه‌ی هه‌بێت بۆ دیاریکردنی به‌ربژێره‌کان بۆیە بڕیاردرا کۆبونه‌وه‌ی جڤات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بکه‌ین.
رۆژی کۆبونه‌وه‌که قسه له‌سه‌ر ئه‌وه کرا کە پێش وەخت لیژنه‌یه‌کی 7 که‌سی پێکهێنراوه‌و ناوه‌کانیش دیاریکرابون. به‌ڵام وه‌کو بۆمان ده‌رکه‌وت و بە بن گویی ئێمەیاندادا جڤاتی نیشتمانی هه‌ڵویستی هه‌بوه له‌سه‌ر دوان لە ئه‌ندامانی لیژنه‌که. واته ئه‌وانه‌یان به‌دڵ نه‌بوه. ئەو دوو بەریژەش دکتۆر دەرباز و ئاسۆ رەحیم بون .
به کورتییه‌که‌ی ئه‌یانویست شه‌ڕه‌که به ئێمه بکه‌ن و ئێمە بریار بدەین ناوی ئەو دوو کەسە لە لیژنەکە دەربهێنین . قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته کراو به هه‌ڵپه‌سێراوی مایه‌وه دوای دوو رۆژ سه‌یرمان کرد ژماره‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌که‌یان کردوه به 13 که‌س و ئه‌و دوو که‌سه‌ش هه‌ر له لیژنه‌که‌دا ماون که پێشتر به دڵی جڤاتی نیشتمانی نه‌بون.
کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی خۆشی بۆته سه‌رۆکی لیژنه‌که. لە راستیدا نەدەبوو کاک عومەر بە هیچ شێوەیەک ئەوە قبول بکات ئەگەر زۆریشی لێ بکەن ، چونکە کاک عومەر لە هەموو کارێک‌دا سەرکەوتو بێت لەم کارەدا سەرکەوتو و نابێت ، چونکە ناتوانێت بێ لایەن بێت. دوای دوو مانگ وه‌ره‌و بڕۆ و دانیشتن هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بوو. دیاره له سه‌ره‌تاوه ئه‌مه هه‌ر سیناریۆ بوه‌و بۆ خه‌ڵه‌تاندن و ده‌ستی ده‌ستی بوه. دواجار لیژنه‌که بڕیاری خۆی دابوو به‌پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی دانرابون ، بۆ هه‌ر پۆستێک 3 که‌سیان به‌ربژێر کردبوو.
بڕیاری پێش وه‌ختیش ئه‌وه‌بوو دوای ده‌ستنیشان کردنی 3 به‌ربژێر بۆ هه‌ر پۆستێک هه‌ردوو جڤاتی گشتی و نیشتمانی ده‌نگیان له‌سه‌ر بده‌ن. به‌ڵام هه‌ندێک له براده‌رانی خانه‌ش و جڤاتی نیشتمانیش ترسی زۆریان هه‌بوو له‌وه‌ی جڤاتی گشتی به‌شداری ده‌نگدان بکات.
هۆکاره‌که‌شی بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ڕایه‌وه که ئه‌ندامانی جڤاتی گشتی بێمنه‌تن و خۆیان ئازادن چۆن و به کێ ده‌نگ ئه‌ده‌ن. بۆیه سه‌دان به‌هانه‌و شێله‌و بێله‌یان ده‌هێنایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه به‌شداری ده‌نگ دان نه‌که‌ین.
به‌ڕاستی ئێمه‌ش هه‌ڕه‌شه‌مان کرد ئه‌گه‌ر به‌شداری ده‌نگدانه‌که نه‌که‌ین. ده‌رگای جڤات دائه‌خه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ر به‌شداری ده‌نگدان نه‌که‌ین. جڤاتی نیشتمانی بڕیاری دا ده‌سه‌ڵات بده‌نه ده‌ست رێکخه‌ری گشتی و دواجار له رێگای ئه‌م سیناریۆیه‌وه رێگایان له ئێمه گرت وه‌کو جڤاتی گشتی ده‌نگ بده‌ین. لێرەوە بە ئاشکرا دەردەکەویت جڤاتی نیشتمانی لە ئاستی ئەو بەر پرسیاریەتەدا نیە کە لە پێناویدا پێک هاتووە . کاک عومەری سەید عەلیش ئەوەی لە خوا دەویست و کاری بۆ ئەوە دەکرد تاک لایەنە بریار بدات و ئەوەی دەیەویست ئەوە بکات و بەرژەوەندی بزوتنەوەکەو نارەزایەتی هیچ کەسی بەلاوە گرنگ نەبوو . دواجار هەموو سیناریۆ و پلانەکە وەکو خۆی دەرچوو .
شایانی باسە ئێمە وەکو جڤاتی گشتی پێشتر پێشنیارمان کردبوو هیچ کەسێک لە ئەندامانی خانەو کادرە ئەساسیەکانی رێکخستن و ئەوانەی پێشتر پۆستی حکومییان هەبوە یان ئەندامی پەرلەمان بون پۆست وەرنەگرن بۆئەوەی بۆشایی رێکخراوەیی دروست نەبێت و لە لایەکی تریشەوە بۆ ئەوەی کەسانی بە توانا‌و شایستەو موستەحەقیش شانسی وەرگرتنی پۆستیان هەبێت. بەڵام وەکو لەدوییدا دەرکەوت هیچ حسابێکیان بۆ پێشنیارەکەی ئێمە نەکرد.
ئەگەر بەهانەکەی کاک عومەری سەید عەلی بۆ دانانی کوێستان خان ئەوە بوبێت کە دەبی ئافرەتی تێدابیت ، ئەوەش لە شوینی خۆیدا نییە ، باشە بۆ ئافرەتیکی تری دانەنا بۆ ئەوەی کەس گومانی نەبێت ؟. لە لایەکی تریشەوە مەرج نییە لە چوار وەزیرەکە یەکێکیان ئافرەت بێت ، چونکە ژمارەی ئەو پیاوانەی حەقی وەرگرتنی ئەو پۆستەیان هەیە زۆرترن. دەکرا پۆستی جێگری وەزیرێک بۆ ئافرەتەکان دیاری بکرێت . بەڵام کاک عومەر ئەوە ناکات چونکە پۆستەکەی بۆ ئەو دانابوو .
کاک عومەر خۆی پیشمەرگە بوە . دەزانێت دکتۆر هەژار لە کەیەوە پێشمەرگە بووە، بونی دکتۆر لە پیشمەرگایەتیدا چ رۆلێکی گرنگی هەبووە . لە سەروی ئەمەشەوە دکتۆر هەژار بروانامەی دکتۆرای هەیە لە بواری دەرونیداو مامۆستای زانکۆیە و ئەو بروانامەیە رێک بۆ ئەو بوارە دەگونجێت . جگە لەمەش پێشتر پۆستی وەرنەگرتوە و گورانخوازێکی زۆر باش بوە .
ئەگەر ئەوەش بکات بە بەهانەو بڵی ئەگەر ئەو دابنێم، دوایی گۆڕانخوازان گلەیی دەکەن و دەڵێن ، ئەوە لەبەر خاتری دکتۆر رەئوفی برایەتی، ئەوەش بەهانەیەکی بێ مانا دەبێت ، چونکە دەبێ دکتۆر هەژار لەبەر خاتری خەبات و ماندوبونی خۆی دانرێت، نەک براکەی. دکتۆر هەژار پیشمەرگە بووە ، نەک دکتۆر رەئوف . ئەگەر کاک عومەر لەسەر بنەمای تەکەتول خاتو کوێستانی دانەناوە، با بفەرموێت رونکردنەوە بدات بۆ ئەوەی کەس قسەی نەمێنێت .
ئەی باشە بۆچی ئاراس وەلی نەکرێتە وەزیر لەبەر دوو هۆکار . یەکەم : لە سەرەتای بزوتنەوەی گۆرانەوە بەشدارە. خاوەنی کەسایەتییەکی زۆرباشەو کەسێکی بەرێزەو کاری خۆی بە باشی کردووە . دووەم : ئەم پیاوە شانسی نەبوە زانکۆ تەواوبکات. دەکرێت بکرێت بەوەزیر بەڵام ناکریت بکرێتە بەریوەبەری گشتی چونکە بروانامەی زانکۆی نییە .
لە ئەوروپاش خەڵک هەیە بۆتە سەرۆکی حکومەت و بروانامەی زانکۆشی نەبوە . ئەمە کاریکی نایاسایی نییە . مەسەلەکە ڕوونە، ئەم پۆستە دەبی هەر بۆ ئافرەت بیت، لەناو ئافرەتەکانیش دەبی هەر بۆ کوێستان خانبێت . ئەی باشە بۆچی ئەم پۆستە بۆ چیمەن خان نەبێت لە سەرەتای بزوتنەوەی گۆڕانەوە شێلگیرانە کاردەکات و زۆر چالاکە . ئەی بۆچی بۆ شانازخان خێزانی عەلی چەلەبی نەبێت کە لەپێناوی گۆڕاندا کەوتنە سەر ساجی عەلی. یەعنی ئەگەر کوتلەبازی نییە کوێستان خان چی مەرجێکی تیادایەو ئەمانەی تر تیایاندا نییە، دوو خول پەرلەمانتار بووە چی بەرهەمێکی هەبووە؟ بۆچی ئەبێت جارێکی تریش بکرێت بەوەزیر؟ پسپۆڕییەکەی ئەوەندە دەگمەن و قاتییە ئیشەکە هەر بەو دەکرێت، یان چی؟.
هەر بۆ زانیاری لە سەرەتاوە کوێستان خان هەر سیڤیشی پر نەکردبۆوە . دوایی سیڤی پرکردبۆوە . کاتێکیش لیژنەکە بەربژیرەکان بۆ وەزارەتی کار‌و باری کۆمەڵایەتی دەست نیشان دەکات کوێستان خان چوارەمین کەس دەبێت لە دوای چیمەن خان و کاک ئاراس وەلی و دکتۆر هەژار. واتە ئەو هەر لە بنەرەتدا بەربژیر نەکراوە .ئەگەر بە قسەی لیژنە ناکەی بۆ بە خۆرایی خەڵک مەشغول دەکەی ؟؟؟. ئەی کاک عومەر پێمان ناڵێت ئەم ئینکاریەی بۆ دانی کوێستان خان لەسەر چ بنەمایەکە ؟؟. کەواتە لە سەرەتاوە فەلسەفەی ئەم حیزبە لەسەر بنەمای تەکەتول و پەراویزخستن و ملشکاندن و فێلیکردن و کلاوکردنە سەرەوە دروستکراوە بۆیە ئەوئەنجامەی ئێستای لێدەر چوو.
لە هەموی گرنگتر ئەوەیە کە لە بنەرەتدا ئەو وەزارەتە هەر زیادەیەو هەموو کاری ئەو وەزارەتە بە بەڕێوەبەرایەتییەک بەڕیوە دەچێت. زۆری ژمارەی وەزارەتەکان خۆی لە خۆیدا سەرچاوەی گەندەڵی و بە هەدەردانی سامانی نیشتمانییە . ئەگەر بەراستی دەیانەویت چاکسازی بکەن ، با ژمارەی وەزارەتەکان کەم بکەنەوە . با حکومەت سەر ژمیرییەک بکات و بزانن چەند راویژکاری بی ئیش تەنها بۆ موچە دامەزرێنراون لە سەرۆکایەتی هەریم و پەرلەمان و حکومەتدا .
کاک عومه‌ریش خه‌نی بوو به‌و بڕیاره‌و ئه‌وه‌ی به لایه‌وه گرنگ بوو بیکاته وه‌زیر خاتو کوێستان محەمەد بوو . زۆرینە پێیان وابوو خاتو کوێستان دوو دەورە ئەندامی پەرلەمان بوەو لە ئێستاشدا خانه‌نشینی په‌رله‌مانه‌و خه‌ڵکانی تر هه‌ن، هه‌م به توانان و مه‌غدوریشن. به‌هه‌ر حاڵ کاک عومه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌که‌توله‌که‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی بڕیاری خۆی دا‌و ئاواته‌که‌ی خۆی به زیندویی هێنایه دی و قسەی خۆی بردە سەرو حسابی بۆ کەس نەکرد.
ئه‌وه‌ی جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه مانگێک پێش ئه‌وه‌ی لیژنه پێکبهێنرێت بۆ دیاریکردنی به‌ربژێره‌کانی حکومه‌ت. ته‌له‌فزیۆنی روداو ناوی هه‌موو وه‌زیره‌کان و کاک مسته‌فاو مامۆستا جه‌لالی بڵاو کرده‌وه ته‌نها ناوی به‌ڕێز که‌مال موسلیمی تێدا نه‌بوو. دیاره پۆستی جێگری سەروکی حکومەت کە بریار وابوو دایتاشن بۆ مامۆستا جەلال، نەکراو لێی پەشیمان بونەوەو بە نسیبی مامۆستا جەلال نەبوو . کەواتە پێش وەخت پۆستەکان یەکلایی کرابونەوە . کەواتە دروستکردنی لیژنە بۆ شاردنەوەی راستیەکان بوو لە گۆڕانخوازان و هەر لەسەرەتاوە سیناریۆ بوە .
ئەگەر مامۆستا جەلال لە سەرەتاوە بیزانیایە ئەو پۆستە بۆ ئەو نابێت ، یان لە سەرەتادا هەوڵی وەرگرتنی وەزارەتێکی دەدا لە بری ئەو پۆستە، یان هەوڵی ئەدا ئەو رێکەوتنە سەر نەگرێت ، ئەگەر سەرنج بدەن لە ئێستادا کەوتوتە تانە لێدان و قسەکردن لەسەر چاکسازی. بەراستی مامۆستا جلال ئەو تیرەی بە دەستی چەپە هاویشت و نیشانی نەپێکا.
سیناریۆی دانانی وه‌زیره‌کان کۆتایی هات و سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی راپه‌ڕاندن بوو به باس و خواس. به‌بێ هیچ پێشینه‌یه‌ک به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ باس و خواسێک له ئارادابێت. له پڕجڤاتی نیشتمانی بڕیاریدا رۆژی 12/ 9/ 2019 جڤاتی گشتی کۆبونه‌وه‌ی خۆی بکات و سه‌رۆکی نوێی جڤات هه‌ڵبژێرن. هه‌روه‌ها رۆژی 14هه‌مان مانگ جڤاتی نیشتمانی کۆببێته‌وه ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی 6 ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن بده‌ن.
به‌ڕاستی ئه‌وه وه‌ک شۆک وابوو بۆ ئێمه، چونکه وه‌کو خانه‌ی راپه‌ڕاندن ماوه‌ی یاسایی ته‌واوبوه. 4 ساڵیش له‌وه پێش جڤاتی نیشتمانی ماوه‌ی یاساییان ته‌واو بوه و چۆن ئه‌وان بۆیان هه‌یه ئه‌ندامانی خانه هه‌ڵبژێرن. ئێمه داوامان لێکردن هه‌تا کاتی کۆنگره با ماوه بۆ خانه‌ی راپه‌ڕاندن درێژبکرێته‌وه. ئه‌و کاته هه‌ڵبژاردن له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه بکرێت ئه‌ندامانی تازه‌ی جڤاتی نیشتمانی هه‌ڵبژێرێن و ئه‌و کاته ده‌نگدان بکه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن.
دوای ئه‌وه‌ی دڵنیابوین که پاشگه‌ز نابنه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنه‌که هه‌ر ده‌کرێت. به‌نده وه‌کو جێگری سه‌رۆکی جڤاتی گشتی و 6 ئه‌ندامی به‌ڕێزی تری جڤات له رۆژی 10 مانگ واته دوو رۆژ پێش هه‌ڵبژاردن نامه‌ی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی خۆمان لە ئەندامێتی جڤاتی گشتی و بزوتنەوەی گۆران ته‌سلیم به به‌ڕێز رێکخه‌ری گشتی کرد.
کۆتا سیناریۆی ئه‌م به‌ڕێزانه ئه‌مه‌بوو: ته‌نها دوو رۆژ پێش هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی جڤاتی گشتی که له سه‌رۆک و جێگر و سکرتێردا خۆی ده‌بینێته‌وه‌و سه‌رۆکی جڤاتیش ده‌بێته ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن. له راستیدا که‌س بۆی نییه له ده‌ره‌وه‌ی جڤاته‌وه بهێنرێت و خۆی کاندید بکات.
هەر بۆ ئاگاداری هەموو لایەک دکتۆر رەئوفیش بەر لە نزیکەی ساڵیک بە منی وتبو کە جارێکی تر خۆم بۆ سەرۆکایەتی جڤات کاندید ناکەمەوە، چونکە کارەکانی خانە بە باشی ناڕوات بەڕێوە، بڕیارەکان جێبەجێ ناکرێن و زۆر دوادەکەون. چونکە بڕیارەکان بە تەنها لە دەستی خانەدا نین.
به‌ڵام له چاوتروکانێکدا مامۆستا جه‌مال حاجی محەمەد که پێشتر سکرتێری خانه‌ی راپه‌ڕاندن بوو. هێنایانه کۆبونه‌وه‌ی جڤات و ده‌ریشیان چواند. به‌لای منه‌وه ئه‌وه گه‌وره‌ترین غەدرە لە ئه‌ندامانی جڤاتی گشتی و نایاسایشەو دەستور بەزێنراوە .
قسه‌که له‌سه‌ر مامۆستا جه‌مال نییه، چونکه هاوڕێی خۆمه، به‌ڵام من قسه له‌سه‌ر پڕۆسه‌که ئه‌که‌م که زۆر نا ده‌ستورییه. دوایی هۆکاری خۆ کاندید کردنی مامۆستا جەمالیشم بۆ دەرکەوت . راستیەکەی ئەوەیە کە کاک عومەری سەید عەلی زۆری لێکردوە بۆ ئەوەی خۆی کاندید بکات بۆ ئەوەی لە خانەی راپەراندندا پشتیوانی لێبکات، چونکە لە ئیستادا خانەی راپەراندن بۆتە دوو تەکەتول . هه‌ر وه‌کو له به‌شه‌کانی پێشتریش ئاماژه‌م به ئه‌وه کرد که کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی له ساڵی 2004 یه‌کێک بوه له‌وانه‌ی داوایان له مام جه‌لال کردوه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌که‌ی ببێت، چونکه ته‌مه‌نی بۆته70 ساڵ .
به‌ڵام کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ئێستا ته‌مه‌نی 75 ساڵه‌و خه‌رێکی ته‌که‌تول و سیناریۆ رێکخستنه بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر ببێته‌وه به رێکخه‌ری گشتی و ئێستا چۆن وه‌ڵامی خه‌ڵک ئه‌داته‌وه دەربارەی ئەوەی بۆچی کورسییەکانی گۆڕان لە 24 وە بونە 12 کورسی . چی بە خەڵک دەڵێت کە بزوتنەوەی گۆڕان بۆ وای لیهات؟؟؟. چی ئەڵێت کە 12 دکتۆری زانکۆ دەستییان لە کارکێشایەوە؟؟؟. ئەی لە خۆی ناپرسێت بۆچی گۆرانخوازان دەستە دەستە واز لە گۆران دەهێنن؟.
ئاواته‌خوازم کاک عومه‌ر سه‌ید علی ته‌مه‌نی درێژ بێت و له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا به چاوی خۆی بیدیایه چ کاره‌ساتێکی به‌سه‌ر گۆڕاندا هێناوه.
خۆ له‌وانه‌یه هه‌ندێ کەسی نەشارەزاو بێ ئاگا و بەرژەوەندیخواز بڵێن جا چی بکه‌ین چاره نییه‌و له ئێستادا له کاک عومه‌رمان باشتر نییه. به‌ڵام با هه‌موان باش بزانن ئێستاش و پێشوتریش له کاک عومه‌ر باشتر هه‌بون بۆ ئه‌و جێگایه، به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه بۆچی نه‌یانهێشت که‌سی تر ئه‌و پۆسته وه‌رگرێـت؟