ئەو راوێژكارە ئەمریكیەی هاوسەرگیری سێیەمی ئەنجامدا
2020-01-15 18:12:03
هێمن مامەند
پێش ناوهێنانی ئەو كەسە دووڕای جیاواز هەبوو ، هەندێك پێیانوایە كەئەمە بابەتێكی شەخسیە، بەڵام من دەپرسم ئەمە چۆن شەخسیە، كەبەرپرسانی ئەم هەرێمە جەنەراڵێكی ئەمریكیان هێنا كردیان بەراوێژكاری خۆیان لەكوردستان، بێت بەهەزار مسقاڵ ئاڵتون هاوسەرگیری سێیەم ئەنجام بدات؟ ئایا ئەوپارەیەی لەكوێ بوو ؟؟پاشان ئەمە نایاساییە ، چونكە لەهەرێمی كوردستان ژن هێنانی دووەم و سێیەم نایاساییە ، پاشان كێ ئەم راوێژكارە ئەمریكیەی فێری ئەوە كرد كەبچێت لەناوچە دابڕاوەكانی هەرێم مامەڵەی هاوسەرگیریەكە بكات، كەواتە ئەم كوردستانە كانگای گەندەڵیەو ئەگەر ماندێلاو غاندیش لەژیان بووان و بهاتبوان بۆئێرە بەرپرسانەی ئێمە فێری گەندەڵیان دەكردن.
ئەو كەسە كێیەو چ كارەیە كەبەنایاسایی ژنی دووەمی لەهەرێمی كوردستان هێناو هەزار مسقاڵ ئاڵتون وەك پێشەكی و پاشەكی گرێ بەستی هاوسەرگیریەكەیانە؟
هاری جیم شووت ، كە جەنەراڵێكی ئەمریكیەو لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراق هاتە هەرێمی كوردستان و دواتر بوو بەراوێژكاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەوكاتی حكومەت و سەرۆكی ئێستای هەرێمی كوردستان، دوای مانەوەی لەهەرێمی كوردستان هاری شووت ، كەپێشووتر ژنێكی ئەمریكی هەبوو لێی جیاببووەو بۆجاری دووەم لەساڵی 2006لەگەڵ (گ، ز) ، كەكچە كوردێكی خەڵكی شاری هەولێر بوو هاوسەرگیریان ئەنجامدا ، بەرهەمی هاوسەرگیریەكەشیان دوو كوڕەو لەسەرووبەندی هاوسەرگیری سێیەمی هاری شووتی لێك جیابوونەوە هەرچەندە جیابوونەتەوە بەجیا دەژین،بەڵام تائێستا لەدادگا جیابوونەوەكەیان پشت ڕاست (تصدیق) نەكراوە.
هاوسەری سێیەمی هاری شووت كێیە؟
ماوەیەك لەمەوبەر هاری شووت تەمەن 59ساڵ ، بۆجاری سێیەم هاوسەرگیری لەگەڵ كچە كوردێك بەناوی (ه،نـ، م) تەمەن 29 لەیەكێك لەدادگای ناوچە دابڕاوەكانی هەرێم كوردستان ئەنجامدا هۆكاری ئەمەش بۆئەوە دەگەڕێتەوە كەلەهەرێمی كوردستان هاوسەرگیری دووەم رێگە پێنەدراوە".
مارەیی گرێ بەستی هاوسەرگیریەكەیان چەندە؟
مارەییەكەی هاوسەرگیریەكەیان پێشەكیەكەی زیاتر لە 300 مسقاڵ ئاڵتونەو پاشەكیەكەشیان حەفت سەد مسقاڵ ئاڵتونە، كەئەمە زۆر نایاسایی و نائاساییە، چونكە ئەمە بەركەوتەی كۆمەڵایەتی لێدەكەوێتەوە، لەكاتێكدا هەزاران دەرچووی زانكۆو پەیمانگاكان هەیە بەهۆی بێكاری و نەبوونی توانای ماددی ناتوانن هاوسەرگیری ئەنجام بدەن، هەروەها دەبێت بپرسین ، كەئەم هەموو ئاڵتون و پارەیەی لەكوێ بوو ؟ ئایا كەهاتە هەرێمی كوردستان خاوەنی ئەو پارەیەبوو ، یان بەنایاسایی ئەو پارەیەی پەیدا كردووە؟؟؟.
ئەو وتارانەی لە (درەو) بڵاودەبنەوە تەنها گوزارشتن لە بۆچونی خاوەنەكان و ( درەو ) بەرپرس نیە لە ناوەڕۆكەكەی