Draw Media

به‌ری خۆر به‌ بێژنگ ناگیرێت

به‌ری خۆر به‌ بێژنگ ناگیرێت

2020-01-15 13:34:34


سەلام عەبدوڵا

جیاوازییەكی‮ ‬زۆر هەیە لە نێوان ئەو سەركردانەی‮ ‬كە وڵات و خەڵكی‮ ‬خۆیان خۆشدەوێ و بە رۆح و بەگیان دەیپارێزن و لە پێناویدا هەزاران قوربانی‮ ‬دەدەن و ناهێڵن دوژمنان خاكیان داگیر بكات و وڵاتیان وێران بكات لەگەڵ ئەو بە حساب سەركردانەی‮ ‬كە تەنها لە پێناو دەستكەوت و ناوبانگی‮ ‬خۆیاندا بێ گوێدانە خەڵك و خاك و وڵاتیان بەرەو هەڵدێر و تێكدان وێرانبوون دەبەن‮.‬ یەكەمیان لە ترسی‮ ‬ئەوەی‮ ‬وڵات و خەڵكی‮ ‬نەكەوێتە بندەست دوژمنان،‮ ‬پەنا بۆ هەموو مۆڵەت و دەرفەتێك دەبات كە گەل و وڵاتی‮ ‬بپارێزێ و ترسی‮ ‬رەواش دایدەگرێت بۆیە زۆر بە هۆشیارییەوە هەڵسوكەوت لەگەڵ هەموو رووداوەكاندا دەكات و بێ باك نابێت لەوەی‮ ‬كە خەریكە روو بدات‮. ‬مێژووش نموونەی‮ ‬زۆرە‮.‬ ئەمەش دەقا و دەق بە پێچەوانەی‮ ‬ئەو بەناو سەركردانەیە كە باكیان لە داڕمان و تێكدان و وێرانبوون و ماڵوێرانی‮ ‬هاووڵاتیان نییە،‮ ‬بۆیە ئەمانە لە شوێنە شاراو و نهێنیەكانەوە قسەی‮ ‬زل و درۆی‮ ‬زەبەلاح بەبا دەدەن و ئەنجامەكەشی‮ ‬تەنیا لە كوشت و كوشتارو قاتوقڕی‮ ‬و لە دەستدانی‮ ‬خاك،‮ ‬شتێكی‮ ‬دیكە نییە و نابێت و نموونەش لە مێژوودا زۆرە كە دیارترینیان هیتلەر و مۆسۆلێنی‮ ‬و سەدام حوسێنە‮. ‬حەسەن نەسروڵڵا كە سەرۆكی‮ ‬رێكخراوێكی‮ ‬تیرۆریستیە و و لەلایەن‮ ‬یەكێی‮ ‬ئەوروپا و زۆربەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهانەوە خراوەتە لیستی‮ ‬تیرۆریستییەوە لە دوا پەیڤیدا لە شاراوگە ژێر زەمینەكەی‮ ‬كە جاروبار بە ڤیدیۆ شۆ خۆی‮ ‬نمایش دەكات،‮ ‬كۆمەڵێك قسەی‮ ‬نابەجێ دەرهەق سەرۆك بارزانی‮ ‬دەكات كە سەرلەبەری‮ ‬درۆوفیشاڵ و هەڵبەستراوە‮. ‬هەر خودی‮ ‬ئەم حەسەنە لە هێرشی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعشدا بۆ سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان هەر لە حەشارگەكەیەوە دەیفەرموو كە ئەمریكا ــ كاتێك داعش رووی‮ ‬كردە كوردستان ــ ئەوسا هاتە سەر خەت و كوردستانی‮ ‬پاراست،‮ ‬كەچی‮ ‬ئێستا هەر خۆی‮ ‬بە پێچەوانەوەی‮ ‬ئەو قسانەیەو بانگەشەی‮ ‬بێسەروبەر دەكات كە تەنیا لەو جۆرە كەسانە دەوەشێتەوە،‮ ‬مێژووی‮ ‬پەنجا ساڵەی‮ ‬رابردوو كە سەرۆك بارزانی‮ ‬لە داكۆكی‮ ‬لەگەل و خەباتی‮ ‬رزگاریخوازییدا و تێكشكانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬داعشدا رۆڵی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬گیراوە بە هیچ جۆرێك نابێ لەگەڵ تیرۆریستێكی‮ ‬ناسراودا بەراود بكرێت،‮ ‬بۆیە تەنیا ئەوە دەڵێین كە نەسروڵڵا و هاوشێوەكانی‮ ‬تەنیا مێژوویەكی‮ ‬رەش و ماڵوێرانی‮ ‬بۆ گەلانی‮ ‬ناوچەكەو شەرمەزاری‮ ‬لەدوای‮ ‬خۆیان بەجێدەهێڵن‮.‬

 

 

ئەو وتارانەی لە (درەو) بڵاودەبنەوە تەنها گوزارشتن لە بۆچونی خاوەنەكان و ( درەو ) بەرپرس نیە لە ناوەڕۆكەكەی

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand