پەردەکە لایرا
2020-01-11 12:45:07
سامان وەستا بەكر
رۆژی یەکشەممە (٥/١/٢٠٢٠) کۆبونەوەیەکی گرنگی پەرلەمان ئەنجامدرا بەبێ بەشداری زۆرینەی هێزە سوننیەکان و کورد!
ئەو کۆبوونەوە نا ئاساییەی پەرلەمانی عێراق زیاتر بوو لە کۆبوونەوەیەکی دژە هەڵوێست و دەرکردنی بڕیارێک بۆ چۆڵکردنی عێراق لە هێزە بێگانەکان کە بە دیاری کراوی مەبەست ئەمریکا بوو لە تۆڵەی کوشتنی قاسمی سلێمانی.
کۆبوونەوەکەی ٥ی یەکی ڕۆژی یەک شەممە هەڵدانەوەی پەردە بوو لەسەر وێنە داپۆشراوەکەی عێراق، وێنەیەک هێندە ناشرین کێشراوە کە دوای سەدەیەک تا ئێستاش نیگار کێشیکەی (بەریتانیا) ئامادە نیە واژۆی خۆی لەسەر دابنێ و خۆی بکات بەخاونی ئەو هەڵە مێژووییە.
داڕشتنی نەخشەی پێکهاتەی عێراق هێندەی لە تابلۆیەکی خەیاڵی و فەنتاسی ئەچێ کە خودی نیگارکێشەکە خۆی نەبێ ئاستەمە کەسیتر لێی تێبگات نیو هێندە لە نەخشەیەکی ئەندازەیی هاوتەریب و یەکسان ناچێت.
کۆبوونەوەکەی ٥ی یەک پەردە لایان بوو لەسەر ئەو سیناریۆیەی کە پێش سەدەیەک بۆ (شانۆگەری عێراق) نوسراوە و لەو ڕۆژەیا بەشی یەکەم لە سێ بەشی سیناریۆکە پێشکەش کرا لەلایەن ڕەش پشۆشەکانەوە"شیعە" بەبێ ئامادەبوونی سپی پۆش "سوونە" و ڕنگاڵە پۆشەکانەوە "کورد".
لەدوای ساڵی ٢٠٠٣وە هەر سێ پێکهاتە سەرەکیەکەی عێراق دانیان بەخۆدا گرتبوو وە نەیان ئەویست لەسەر هیچ بەرەیەک خۆیان یەکاڵاکەنەوە و خۆ ئەگەر لەبەر بەرژەوەندی کەسی و حیزبیشبێ وایان پیشان ئەیا کە بە یەک دووری لەنزیک هەر دوو بەرەی ئەمریکا و ئێرانەوە وەستان بەڵام سەرەنجام ڕەوشەکە گەشتە ئاستێ کە چیتر نواندنی پشتی پەردە کاری پێنەکراو نمایش لەودیووی پەردەوە بە ئاشکرا کرا، خۆ ئەگەر نمایشەکە کورت و خێراش بووبێ بەڵام وەڵامێکی ڕاست و ڕاستەقینەی هەموو لایەکی یایەوە.
ئێستا هەڵگرانی ئاڵای ڕەش لەبەرەی ئێرانن و هەڵگرانی ئاڵای سپی و ڕانگاڵە ئەگەر لەبەرەی ئەمریکاش نەبن ئەوا لەبەرەی ئێران نین، ئەگەرچی لەترسی هەژموونی خوێناوی ئێران بەزارەکی شتێکی تریش