بارەگای بارزانی
2020-01-08 08:42:04
بارەگای بارزانی
هەتا حاجی قاسم لە ژیاندا بوو هیچ سیاسیەكی كورد قسەی لە بارەوە نەئەكرد ، چونكە حاجی مایسترۆی رووداوەكانی ناوچەكەبوو رۆژێك لەسەری رەش و رۆژێك لە دەباشان و قاچێكی لە ناو ئیسلامیەكان و قاچەكەی تری لە ناو گۆران و ئەوانتر بوو
ئێمە لە میدیا ئەوەی گوێمان لێ بووە دەربارەی قاسم تەنها بۆڵە بۆڵی جادە و سۆسیاڵ میدیا بوو هەرگیز نازانین ئەو چی ووتوە لە سەری رەش و دەباشان ئێستا هەر نازانین ئەم پیاوە دۆستمان بووە یان دوژمن
كەچی كە نەماوە قسەی تازە پەیدابووە چیرۆكی سەیر و سەمەرە دروست ئەكەن
دڵنیام هیچ سەكردەیەكی كورد بۆچوونی خۆی لا قاسم
نەوتووە باشتر وایە بڵێم نەیانوێراوە
بەڵام جارێكی تر لەگەل كوژرانی قاسمی سلێمانی راوێژكارەكانی بارەگای بارزانی كە هێشتا نەتیجەی كۆنگرەی یەكێیتی شۆكی كردوون ،كردیانە فرسەت بۆ پەلاماردانی یەكێتی و جارێكی تر جۆشدانەوەی ململانی یەكێتی لەبەرژەوەندی پارتی
هەموو دوایی قاسم پێیان وایە حاجی لە یەكێتی رۆشتووە لە كاتێكدا ئەو لەپارتی نزیك تربوو بەشێكی زۆری
كاتەكانی لەسەری رەش بوو
ئێستا كە هەموو قەلەقی پێشهاتەكانی دوای كوژرانی قاسمین لە ناوچەكە بەتایبەت لە نیوان ئێران و ئەمریكا و باردۆخی ناوخۆی عیراق بەرەوكوێ ئەروات ؟ بەلام وادیارە بارەگای بارزانی هێشتا هەر خەیاڵیان لە دروستكردنی كێشە و ئاژاوەیە لەناو یەكێتی و فاڵ بۆ ئایندەی ئێمە ئەگرنەوە
لەو كاتانەی كورد پێوستی بەیەك ریزییە پارتی وەكو پێشەی هەمیشەیی ئەیەوێت یەك رێزی پەرت بكات بۆ ئەوەی قەت كورد نەگات بە مەقسەد وەك چۆن لەكاتی دانانی سەرۆك كۆمار كردیان ،چونكە پارتی هێشتا لەوە نەگەیشتوە كە خواستەكانی وەكو جاران جێبەجێ نابێت لە جیاتی كۆكردنەوەی ناوماڵی كوردی خەریكی پەرتكردنی ناوماڵی یەكێتین ئەمەش وائەكات جارێكی تر گەنجەكانی ستۆپ بە خواستەكانی پارتی بكەن
دەرئەنجامی كۆنگرەی یەكێتی ئەوە روونكردۆتەوە كە یەكێتیەكان حیزبێكی تۆكمەی خاوەن ستراتیژیان ئەوێت و رووئیایی تایبەت بەخۆی هەبێت
لە كۆنگرە هەموو بەیعەتیان بە لاهور داوە بۆ ئەو ئەركە
حەق نیە بارزانی دوایی ئەوانە بكەوێت كە هەر رۆژەوە قەڵەمەكانیان بە نرخێك ئەفرۆشن هەقە لەبابەت تەبایی شتێك لە تاڵەبانی فیربووبێت
كۆتایی گرنگە
بەبروایی من هیچ كەس بە قەدەر نێچرڤان بارزانی نەتیجەی كۆنگرەی یەكێتی پێ خۆش نەبووە چونكە رێگەی نێچرڤان بارزانی هەمان ڕێگەی بەرهەم سالحە لەناو یەكێتی
دووسیاسی كە لەكوردستان زۆر لە یەكتری بچن نێچرڤان بارزانی و بەرهەم سالحن
هەردووكیان پێگەی جەماوەری فروانیان هەبوو بەڵام لەناو ئۆرگانەكانی حیزب لاوازن هەردووكیان وەكو پیاوی حكومداری و میانرەو دەرئەكەون لە موجامەلەی یار و نەیار تارادایەك سەركەوتوون
هەردووكیان سەردەمی زێرینیان بەیەكەوە دەستی پێكردوە سەردەمی لاواز بوون و ئاوابوونیشیان بەیەكەوەیە
بەرهەم ساڵح بەهۆی جیابونەوەی لە یەكێتی و پاشان گەرانەوە و بون بەسەرۆك كۆمار و پشتیوانی شەقامی بەتەواوی لەدەستداوە لەناو حیزبیش هیچ سۆزێكی لەگەل نیە
پۆستی سەرۆكایەتی كۆماریش لە مەترسیدایە
بەهۆی ئەو یاریانەی كە لە رابردوو كڕدویەتی ئێستا ئەو سیاسیەكی تەنهایە باوەرم وایە ئەگەر فریایی خۆی نەكەوێت چانسی زۆری لەبەردەم نەماوە....
نێچرڤان بارزانیش لەناو ئۆرگانی حیزب و دەزگا ئەمنی و سەربازیەكانی پارتی لاوازە تەنها سۆزی شەقامی لەگەڵە..
ئەویش ئیستا لە رێگەی حكومەت و میدیا خەریكی شیرین كردنی مەسرور بارزانی وەك پیاوی چاكسازی و حكومی رەشید بەمەش نێچرڤان بارزانی سۆزی جەماوەری نامنێت
پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمشی بەلاوازی پێدراوە
هیشتا مەسعود بارزانی ئیعتباری ناوخۆی و نێودەوڵەتی ماوە هەر ئەو مەرجەعی بریاردانە ئەو سەرۆكێ هەرێم راستەقینەیە و بارەگای بارزانی هەر سەرۆكایەتی هەرێمە بەس ناوەكەی گۆراوە
بۆیە چانسی زۆر لەبەردەم نێچرڤان نەماوە ئەگەر بیر لەئایندەی سیاسی خۆی نەكاتەوە
نێجرڤان و بەرهەم سالح ئایندەی سیاسیان بەستراوە بە لاهور تاڵەبانی چونكە لاهور لە كۆنگرە بریاری كۆتایی لە سەر كەسی یەكەمی یەكێتی ئەدات ئایا فرسەت بە بەرهەم سالح ئەدات یان نا ؟ لەلایەكی تریشەوە ئەبێتە بەربەست و رێگر لە بەردەم هەژموونی سیاسی مەسرور بارزانی ئەوەش تۆزێك فشاری سەر نێجرڤان كەم ئەكاتەوە فرسەت ئەدات هەناسەیەك بدات
لەكۆتایی
دەبێت لە چیرۆكی دانانی خەلیفەکانی ئیسلام شتێك فێربووبن كاتێك عەلی بێدەنگ ئەبێت و بیلایەنی هەڵئەبژێرێت چەند ئاسان ئەوانی تر دەستیان ئەچێتە خوێنی عومەر و عوسمان !!!! دوور نیە مێژوو دووبارە بێتەوە ئاگاتان لە عەلی بێت تا رێگەكەتان ئارام بێت