Draw Media

سەردەمی جەنگی سـارد کـــــۆتــــای هـــات 

سەردەمی جەنگی سـارد کـــــۆتــــای هـــات 

2020-01-07 19:49:36



 
هێمن کەریم
 
لەگوتاری پێشودا وتمان رۆژهەڵاتی ناوەراست دەکوڵێت، عێراق بەرەو شەری وەکیلەکانی دوو زلهێزی دونیا هەنگاو دەنێت، تائێرە و پێش ساڵی 2020 شەری دوو زلهێزی وەک ئەمریکا و ئێران لەناو عێراقدا هەم ساردو هەم ناراستەوخۆبوە، لەدوای 2020 وادەخوێنرێتەوە کە قۆناغی شەری راستەوخۆ و گەرم لەعێراق لەنێوان هەردوو وڵاتی زلهێز دەستپێدەکات، دەبێت ئیتر لایەکیان پرۆسەکە بگرێتە دەست، بەڵام شەرێکی تەکنیکی نەک شەڕی جوڵاندنی هێزە گەورەکان، بەواتایەکی تر شەرێکی تازە (مۆدێرنە) و کەمترین زەرەی کیانی هاوڵاتی مەدەنی لێدەکەوێتەوە زیاتر ئامانجەکان دیاری دەکرێن  نەک ناوچەو شار، بەڵکو زیاتر شکۆی تیادەشکێنرێت نەک کۆی سیستەمەکە.
عێراق لەئەزەلەوە وڵاتێکە شەقامی تاقیکردنەوەی بازوی زلهێزەکانی دونیابوە، هەرکات بۆیانکرابێت زلهێزان کردویانەتە مەیدانی شەری یەکتری و عێراقیان کردتە تەسفیەی حساباتیان و وڵاتی خۆیان و هاوڵاتیانی خۆیان دورخستۆتەوە لەمەرگ وناکۆکیەکان، زۆرجار عێراق ئەو وڵاتەبوە کە خۆی خاوەنی شەرەکان نەبوە، بەڵکو شوێنی یەکلاییکردنەوەی کینەو بوخزەکان بوە ،
ئەمەی دەگوزەرێت لەعێراقدا زۆر جیاواز نیە لەرابردوەکەی تەنها جیاوازیی ئەوەیە کەئایە ئەم شەرەی لەسەر عێراقە پەل دەهاوێتە هەردو وڵاتی زلهێزو خاوەن کێشەکە؟ کەئەمەیان مەحاڵەچونکە نەئێران و نەئەمریکا ئەوەیان ناوێت ، تەکنکی شەری ئێستاش گۆراوە و نایانەوێت بکەونە شەری هێزی زەمینی، ئەوەی خواستیانە تەنها شەری تەکنەلۆژی و تەکنیکی و ئامانجدارەکانە هەر ئەونە بردەکات و تا ئەندازەی کوشتنی فەردی یەکتری و بەرهەم هێنەرەکانیان لەبواری وردی چاودێری هەنگاو بنێت نابێتە ئەو وێرانیەی کە باس دەکرێت، بەڵام بەهەربارێکدا شەری ساردی (ئێران و ئەمریکا) لەعێراقدا کۆتایی هاتوەو چۆتە قۆناغی گەرمەوە ئیدی مەترسی گەورەش ئەگەرێکی چاوەروانکراوە، بەڵام خواستەکانی هەردوو وڵاتە زلهێزەکە بەرەو ئەو شەرە  وێرانکەرە نابینرێت تەنها ئەوەیە ئەمریکا دەیەوێت عێراق بگرێتەوە دەست و ئێران ئیتر پاشەکشەی تیابکات، ئایە ئێران ئەمە دەکات؟
لەبنەرەتدا وەکیلەکانی یان (دۆستەکانی) ئێران لەعێراقدا کەوتنە هەڵەیەکی کوشندە، کاتێک پەلاماری باڵوێزخانەی ئەمریکایاندا، بەگوێرەی یاسای دەولیی هەڵکوتانە سەرهەر باڵوێزخانەیەک وەک ئەوەیا راستەوخۆ هەڵکوتانە سەر خاکی ئەو وڵاتە، کاتێکیش لایەنگرانی حەشد و (حەشدیش وەک دۆستی ئێران) هەڵیان کوتایە سەرباڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد واتە راستەوخۆ هەڵیان کوتاوەتە سەرخاکی ئەمریکاو سەروەری ئەمریکا یان پێشێلکردوە، ئالێرەوە ئەمریکا دەستی کراوەکردو وەک خۆپارێزی و بەرپەچی ئەوگروپە کەوتۆتە جوڵەی توند و پەرچەکردارەکەشی کەمەرشکێن بو، بۆ ئێران و حەشدی عێراقی هەرئەوەشە  ململانێکە گۆرانی بەسەراهات .
ئێستا کەئێران رای گەیاند هەرگیز لەخوێنی فەرماندەکەی (قاسمی سولەیمانی) خۆش نابێت و تۆڵەی کوشندە لەئەمریکیەکان دەکاتەوە، قۆناغەکە چۆتە حاڵەتی خۆپارێزی لەلایەن ئەمریکاوە، بەوهۆکارەش زۆرێک لەدیبلۆماتکارو چاودێرەکانی هێناوەتە هەولێرو ناوەندیش وەک هێزێکی سەربازی بەکاردێنێت و هەولێریشی کردۆتە پرۆسە سیاسیەکەی، بۆیە پێویستە کورد لەم شەرەگەرمەی مۆدێرنەدا بیرێک لەپرۆژەی خۆی و کیان و بونیادو دراوسێکانی بکاتەوە.
پێویستە سیاسەتی کوردی ژیرانە ئەم قۆناغە ببرێت تانەکەوێتە ناوچەی گەرمەوە، تەنها بیلایەنیشی دەوێت تادوربێت لەناوچەی گەرمی شەڕ، چونکە هەرچی ئەوانەی لەعێراقدا دەچنە پرۆژەی ئێرانیەوە ناچنە ماڵێکی ئارام و سەرەوەرییەکانی پێشێل دەکرێت ، ئەوانەشی دەبنە پرۆژەی ئەمریکی راستەوخۆ دژی مەزهەبی شیعیە و ئیرانی دەوەستنەوەو ناوچەکەشیان دەبێتە مەیدانی شەری مەزهەبی و میلیشیاکان.
بەهەربارێکدا گەر شەرەکە گەورەبێت یان تەکنیکی و ئامانجەکان ببنە شەری گەرم و شکۆ شکاندن ستراتیج بێت، کورد هەر دەبێت دوربێت لەتەرەفگیری نێوان (ئێران –ئەمریکا) چونکە لەبنەرەتدا ئەم کێشەیە کێشەی کوردی نیە، راستە لەناو قوڵای ململانێکاندایە بەڵام لەناو کێشەکەدا نیە، کێشەیەکە زیاتر لەنێوان دوو زلهیز و تا ئەندازە و بنەرەتەکەی دەگەرێتەوە بۆ کۆی مەزهەبی عەرەبی و لایەنداری شیعەی ئێرانی و کێشەی ئیسرائیل، هەر ئەوەشە دەبێت بێلایەنبێت، رەنگە ئێران و شیعەکانی عێراق ئەم بێلایەنیە نارەحەتیان بکات،  ئەوەشی لەدەستیان بێت تەنها گوشاری ئابوریە بۆ سەر هەرێم ئەویش کاتیە تێدەپەرێت، واتە لیکەوت و زیانی بێلایەنیەکەی کەمترە لەوەی لایەندار بێت.
رونە کە گۆرەپانی عێراق بەرەو توندو تیژی زیاتر هەنگاو دەنێت و دەسەڵاتە سیاسیەکەشی خۆی بەم زوانە بۆ رێکناخرێتەوە، ناشتوانێت بە یاساو پەرلەمانێکی لایەندار هێزێکی وەک ئەمریکا لەعێراق بکاتە دەرەوە،  لەوتێروانینەوەیە کە هەولێر بەرەوە سەنتەری کۆکردنەوەی کۆی نوێنەرانی وڵاتانی عێراق هەنگاو دەنێت، ئەمەش ئەو قۆناغەیە گەر بەوردی مامەڵەی تێدا بکرێت، ئەوا کورد دەتوانێت بونیادی کوردستانی لەتاکی عەرەبی بەتەواوی جیاکاتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand