Draw Media

قاسم سلێمانیەكەی كاك عارف و ڕێبوار...

قاسم سلێمانیەكەی كاك عارف و ڕێبوار...

2020-01-07 14:42:12



زانا حەسەن

دوو ڕۆژە  دوو وتار، بەڵام تەنیا لەفۆرم جیاواز و لەناوەڕۆك یەك دەست وخەت بەناوی  دوو كارمەندی  ڕادیۆیی ڕوداو هەریەك لە ئازیز كاك عارف و ڕێبوار ناوێكەوە بڵاوكرانەوە..
زۆر جوینەوەی وشەو ئەملاولا لە وتارەكانیان بەدی ئەكرێ، وەلێ نیهایەتی كەلامیان ئەوەیە كە گوایە ئەو تیمەی  ئێستا بۆ قیادەی یەكێتی دەرچون، خواستی قاسمی سلێمانین، ئەوەم لاڕونە كە باڵێكی پارتی  كە زیاتر بە باڵی سەربازی و  مخابەراتی پارتی ئەژمار دەكرێن، تا ئێستاش شۆكی كۆنگرە بەری نەداون، چونكە  بۆ ئەوان تاسان وفیراقێكی گەورەبوو
بەلام ئەوەی لای من سەیرو سەمەرەیە  ڕۆژنامەنوسەكانی  نزیك لە باڵی  بەڕێز نێچیرڤانن 
لەبەر دوو هۆكار.
یەكەم: كاك نێچیرڤان  گرفتێكی ئەوەتۆی لەگەڵ  قیادەی ئێستای یەكێتی نییەو یەكەم كەسیش پیرۆزبایی كرد، وە من باش دەزانم لەو قیادە تازەیەش بۆ گفتوگۆ و مامەڵەی سیاسی سەر ڕاست ، نێچیرڤان  مەرغوبترینیانە 
دووەم: كاك نێچیرڤان  لەهەر پێگەیەك بوبێت بەهێزترین پەیوەندی لەگەڵ ئێرانیەكان و  خودی ئاقای سلێمانیدا بوە، دوو ڕۆژ پێش ڕیفراندۆم قاسمی سلێمانی چەندە یەكێتی بینیبێت  ئەوەندەش خودی نێچیرڤان بارزانی بینیوە، تا دوا ساتەكانیش هەمان بۆچونی بەشێك لەقیادەی یەكێتی هەبوو بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم
ئەگەر ئەو دوو مرۆڤە بەڕێزە سەیرێكی پرسەی  اقای سلێمانی بكەن،لەهەولێر تەواوی بەشدارانی شاندی پارتی لەپرسەكە نزیكەكانی كاك نێچیرڤان بون
ئەگەر  ئەم دوو ڕۆژنامەنوسە وەك عامی پارتی بەرگری دەكەن، یەكەم كەسێك  كە بۆ پارێزگاری هەولێر لە ڕێگەی تایبەتەوە بارزانی پەیوەندی پێوە كرد  ، قاسمی سلێمانی بوو هەرخۆشی  یەكەم كەس سوپاسی كرد
ئەگەر ڕۆژی جومعە ئەو ڕوداوە ڕوینەدابوایە  زانیاریەكان ئەوەیان ئەخستە ڕوو كە بەپشتیوانی ئێران و خودی سەركردە شیعیەكان كۆتای بەدەسەڵاتی سەرۆك كۆمارە یەكێتیەكە دەهات و دورنەبوو هۆشیار زێباری یان فواد حسێن جێگەی بگرنەوە..
ئێستا یان ئەوەتا بەم دوو وتارە دەیانەوێت یەكەم بەیاننامەی سەرۆكی هەرێمی بۆ ئیدانەی ڕوداوەكەو پرسەنامە پڕ مەحزونیەكەی سەرۆك بشارنەوە
یاخود دەیانەوێت خۆیان بكەنە سەرقافڵەی شكاندنی ئەوشۆكەی پارتی و بەناوی گروپی شانزەی ۆكتۆبەرو قاسمی  سۆزی جەماوەری پارتی  بەلای نێچیرڤان بارزانیدا كێش بكەن...
هەموو كەسیش لای ڕونە كە ئێران وخودی قاسمیش دەست  وخەت وئیمزایان بەسەر عێراق ولوبنان وسوریا و یەمەن وافغان هەیە
هیچ هێزێكی ئەو وڵات وهەرێمانش لێی دورنەبون وسیاسەت ومامەڵەیان لەگەڵ كردوە
سەرنج:
كاك عارف زۆر كات بۆچونەكانی نەتەوەیی وڕاشكاو بون. خۆشم لە چەندین وێستگە دەستخۆشیم لێكردوە سەیر بوو بۆم ئاوا تێكەوتوە
لەهەموی سەیرتر لە گۆشەی كاك كۆسرەتەوە ویستویەتی بچێتە ناو ئامانجەكەی 
بەڵام خۆی باش دەزانێت كاك كۆسرەت خۆی سەرۆكی ئە نجومەنی یەكێتیە و دوو كوڕیشی بۆ سەركردایەتی دەرچوون ونەتەهمیش كراوە نەتەهمیشیش دەكرێ..
بۆچونی خۆمەو پەیوەندی بەپیشەكەمەوە نییە..

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand