هه‌لێكی زێرین بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی
2020-01-06 21:58:08
شێرزاد شێخانی
به‌هه‌موو پێوه‌رێك جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا وئێران ده‌ستیپێكردوه‌و هه‌ردوولا كار له‌سه‌ر خۆشكردنی مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه ئه‌كه‌ن كه به‌پێی ئاماژه‌كان عیراق ئه‌بێته گۆڕه‌پانی سه‌ڕه‌كی جه‌نگی داهاتووی ئه‌م دوو زلهێزه ..
له‌دوای حه‌ماقه‌تی میلیشیاكانی شیعه به هێرشكردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا ، گۆڕانكارییه‌كی دراماتیكی له‌هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی شێعه له‌عیراق وناوچه‌كه‌ش هاتۆته ئاراوه . به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا یاده‌وه‌رییه‌كی زۆر تاڵی له‌گه‌ڵ هێرشكردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌كه‌یان له‌تارانی ساڵی 1979 دا هه‌یه كه له‌بری شكستی هێرشی سه‌ربازه‌كانیان بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكی ئه‌مریكی جیمی كارته‌ر ، ئه‌مریكا باجێكی زۆر گه‌وره‌یدا و شه‌رمه‌زاری دونیاش بوو كه نه‌یتوانی بارمته‌كانی خۆی له‌و باڵوێزخانه‌یه‌دا رزگار بكات ، باجه گه‌وره‌كه‌ش به‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌وسای ئه‌مریكا جیمی كارته‌ردا شكایه‌وه كه ویلایه‌تی دووه‌می له‌كییس چوو . بۆیه ئه‌مریكا نایه‌وێ جارێكی‌تر له‌سه‌رده‌می ترامپدا تووشی هه‌مان شكست ببێته‌وه كه ئێستا خه‌ریكی هه‌ڵبژاردنه بۆ ویلایه‌تی دووه‌می .
به‌م پێێه‌ش ئێستا ئه‌مریكا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كات كه دۆسیه‌ی ئێران به‌یه‌كجاری حه‌سم بكات به تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وت كه هێزی شیعه‌ومیلیشیاكانیان به‌ته‌واوی شكاندویانه به‌لای ئێرانداو له‌هه‌ر رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی داهاتوشدا شه‌ڕی ئه‌مریكای بۆ ئه‌كه‌ن .
ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه ئیتر ئه‌مریكاش بێزار بوه له نفووزی ئێران له‌ناو عیراق و ناوچه‌كه‌شدا ، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئێران به‌به‌رده‌وا‌می په‌لاماری به‌رژه‌وه‌ندی وهاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌دات، دیارترینیان ، بۆردومانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی و، پڕچه‌ككردنی حوسییه شیعه‌كانی یه‌مه‌ن و ، هاوكارییه‌كانی بۆ حزبوڵڵای لوبنانی و ، رۆڵی گه‌وره‌ی له‌پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سوریاو، هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ گه‌رووی هو‌رمز و كه‌شتییه نه‌وتیه‌كان ، ئه‌مانه به‌گشتی زه‌نگی مه‌ترسی بوون بۆ ئه‌مریكای ترامپ كه سه‌رۆكێكه زۆر جیاواز له‌وانی پێش خۆی . ئه‌و هیچ حیسابێك بۆ رای گشتی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌و، ته‌نانه‌ت ناڕه‌زاتییه‌كانی ئیداره‌كه‌ی خۆیشی ناكات وعه‌قلی به‌چی بشكێت ئه‌و ئه‌كات .
به‌پێی لێدوانه‌كانی ترامپ و سه‌رانی ئیداره‌كه‌ی باردۆخێكی زۆر سه‌خت چاوه‌رێی عیراق ئه‌كات ، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شیعه به‌ته‌واوی خۆیان خسته ناو ئه‌جیندا دوژمنكارییه‌كانی ئێرانه‌وه دژ به‌ئه‌مریكا .
بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراقیش به‌ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ، ئه‌گه‌ر چی له‌رووی یاساییه‌وه هیچ به‌هایه‌كی نیه‌و نابێته هۆی وه‌ده‌رنانی ئه‌م هێزانه ، به‌ڵام بڕیاره‌كه خۆی له‌خۆیدا له‌رووی مه‌عنه‌وییه‌وه كارێكی دوژمنكارانه بوو به‌رامبه‌ر به‌ئه‌مریكا ، به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا چاوه‌ڕێی ستایش و شوكرانه‌ی عیراق وده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بوو كه نه‌یهێشت عیراق وه‌كو ده‌وڵه‌ت له‌ناو بچێت و شه‌ڕی گه‌وره‌ی دژی داعش وتیڕۆریسته‌كان كرد‌و پاره‌یه‌كی زۆریشی له‌و پێناوه‌دا خه‌رجكرد كه خۆی له‌تریلیۆنێك دولار ئه‌دات . جگه له‌وه‌ی ئه‌مریكا چاوه‌رێی ئه‌وه نه‌بوو هێزه شیعه‌كان تا ئه‌و راده‌یه هاوپه‌یمانی گه‌وره‌ترین د‌وژمنه‌كانی بن له‌ناوچه‌كه‌دا كه ئێرانه ، چونكه ده‌سه‌ڵاتی شیعه له‌عیراقی دوای روخانی سه‌دام فه‌زڵه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكاو حاكمه‌كه‌ی بۆل برێمه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئێستای عیراقی له زه‌لكاوه‌كانی خوارووی عیراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هێنایه‌وه‌و له‌سه‌ر سێنییه‌كی زێردا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی عیراقی پێ به‌خشین .
ئێستا ئه‌مریكا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كات كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته مه‌زهه‌بی وئایینیه‌ی عیراق كۆتایی پێبێنێ . چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك متمانه‌ی به‌م سه‌ركردانه‌ی ئێستا نه‌ماوه . یان ئه‌وه‌تا كوده‌تایه‌كی عه‌سكه‌ری ئه‌نجام ئه‌دات ، یاخود جدییتر دێته ناو خۆپیشاندانه‌كانی ئێستای عیراق وهاوكارییان ئه‌كات ، یاخود لانیكه‌م به گه‌مارۆی ئابووری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌ناو ئه‌بات به‌تایبه‌ت كه ئێستا شه‌قامی عیراقیش له‌ئه‌نجامی قه‌یرانی ئابووری و بێكاری وگه‌نده‌ڵی ووروژاوه‌و ، له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی ونفووزی ئیرانیش رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام .
به‌هه‌موو پێوه‌رێك ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی ئێستای عیراق كۆتایی پێهاتوه‌و ، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌له زێرینه‌ی هاتۆته پێشه‌وه سه‌ركردایه‌تی كورد ئیستغلالی بكات بۆ هێنانه‌دی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی بوون ..
كاتێك سه‌ركردایه‌تی كورد له‌ئانو ساتێكی نه‌گونجاودا ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ساز كرد‌و ، گوێی له‌داخوازییه‌كانی وڵاتانی ده‌ره‌وه نه‌گرت و ریفراندۆمه‌كه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی پشتگییری نێوده‌وڵه‌تی شكستیهێنا . ئێستا هاوكێشه‌كان گۆڕاون . خودی ئه‌مریكا وهاوپه‌یمانه‌كانیشی له‌و قه‌ناعه‌ته‌ن كه‌وا عیراق به‌مشێوه‌ی ئێستا به‌ڕیوه ناچێت و تاكه چاره‌سه‌ریش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌تی ، ئه‌ویش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شیعه له‌عیراقدا بچووكتر بێته‌وه . بایكۆتی كورد وسوونه‌ش بۆ دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق باشترین هه‌ڵویستی سیاسی بوو كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا یه‌كیانگرته‌وه ، بۆیه ئێستا ئه‌مریكا كورد‌و سوننه‌ش به هاوپه‌یمانێكی راسته‌قیینه‌ی خۆی ئه‌زانێ له‌عیراقدا . هه‌ڵبه‌ت ئه‌مریكا وئیداره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده گێلیش نین عیراق به‌جێ بێڵن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پاروویه‌كی چه‌ور بۆ ئێران ، راسته ئه‌مریكا زۆر بێزاره له‌هێزه عیراقیه‌كان به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌رژه‌وه‌ندی له‌عیراقدا هه‌یه كه نه‌توانێ به‌یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری بێت ، بۆیه لانیكه‌م هه‌وڵئه‌دات شوێنپێیه‌كی له‌عیراقدا بهێلێته‌وه ، هه‌م بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و هه‌میش بۆ ململانێیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیران وپاراستنی ئه‌منیه‌تی ئیسرائلیش .
ئێستا كاتێكی زۆر گونجاوه سه‌ركردایه‌تی كورد كار بۆ یه‌كهه‌ڵویستی ناوخۆیی بكاته‌وه‌و، به‌جیدی وراستگۆیانه هه‌وڵبدات كورد سوود له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگرێ ئه‌ویش له‌رێگه‌ی :
1- دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانییه‌كی به‌هێزو راستیه‌قیینه به‌بێ په‌راوێزخستنی هیچ لایه‌نێك و هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تیه‌كی ده‌سته‌جه‌معی بۆ ئه‌م هاوپه‌یمانییه .
2- جوڵه‌كردن له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی بۆ په‌یداكردنی پشتگییری راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان .
3- هه‌و‌ڵدان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی سوننه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ناو سنووری ده‌وڵه‌ته چاوه‌ڕوانكراوه‌كه ، ئه‌گه‌ر نا پشتگییری كردنیان له‌راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان .
ئه‌مانه به‌گشتی ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه داهاتوه ئه‌بێ به‌مه‌رجێك دیسان سه‌رانی پارتی له‌ئێستاوه شه‌ڕ له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی ومه‌رجه‌عییه‌تی ئه‌و هاوپه‌یمانییه نه‌كه‌ن و هه‌وڵی خۆ فه‌رزكردن به‌سه‌ر ئه‌وانیتردا نه‌ده‌ن ، با كاره‌كه جارێ ده‌سته‌جه‌معی بێت دواتر له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه كێ بردیه‌وه با ئه‌و ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست .
پارتی فرسه‌تی زۆر گه‌وره‌ی له‌ده‌ست ئه‌م میلله‌ته داوه بۆ گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌خۆیی ، ئه‌مجاره بۆ یه‌كجاریش بێت با جدییتر كار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بكات ، پێمو‌ایه هه‌موو هێزه سیاسیی ومیلله‌ته‌كه‌شمان ئه‌مجاره پشتگییری ئه‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌م خه‌ونه .. ئێستا بارودۆخه‌كه له‌باره با ئه‌و فرسه‌ته زێرینه‌یه‌شمان له‌كییس نه‌چێ چونكه جارێكی‌تر دووباره نابێته‌وه ..