سهبارهت به جهنگی ئهمریكا و ئێران له عێراق
2020-01-05 14:47:45
د. هەردی مێد
زۆرێك جهنگی ئهمریكا و ئێران له سهر گۆڕهپانی عێران وانیشاندهدهن كه دواجار شهڕی ئهم دوو دهوڵهته تهنها بۆ كۆمهڵێ بهرژهوهندی تایبهت بهوانه و عێراقیهكانش جگه له كۆمهڵێ دهستكهلاو و به ئالهتكراو (Instrumentalization) هیچی دی نین. ئهم، دیده جگه لهوهی تژیه له كۆمهلێ ههڵهی مێتۆدۆلۆژی، هاوكات مهسته به كۆمهڵێ حوكمی بهها و نۆرماتیف كه له لای خوارهوه ههوڵدهدهم به كورتی ئاماژهیان پێبدهم.
یهكهم: هیچ لهوه سادهگۆ تر نییه گهر بڵێین شهڕی ئهم دوو دهوڵهته له عێڕاق شهڕه بۆ بهرژهوهندیهكانیان. ههموو كهسێك ئهمه دهزانێت و پێویستی به رۆشنبیر و رۆژنامهنوس نییه ئهمهی بۆ شرۆڤه بكات. بهڵام، لهوهش سادهگۆ تر نییه گهر وابزانین شهڕی ئهم دوو وڵاته تهنها بۆ كۆمهڵێ بهرژهوهندی ماددیه و هیچی تر. له ڕاستیدا، له دوای ٢٠٠٣هوه بهشێك له شهڕی ئهمریكا و ئێران له سهر گۆڕهپانی عێراق شهڕێكی ڕهمزیشه كه بریتیه له سهپاندنی دوو دید و دوو پرۆژهی دهوڵهتی جودا. ئهمریكیهكان دهیانهوێت پهیكهربهندیهكی نزیك به فۆرمی خۆرئاوا به سهر دهوڵهتی له عێراقدا بسهپێن. پهیكهربهندیهك كه له ههناوی نیۆ-لیبرالیزمدایه و بریتیه له بهستنهوهی ستات-بولدینگ (State-building) به دروستكردنهوهی بازاڕ و كۆمهڵگای مهدهنی. USAID ئاژنسی ئهمریكی بۆ گهشهپێدان به ئاشكرا ئاماژه به بهستنهوهی ئهم سێ توخمه سهبارهت به دروستكردنهوهی عێراق له دوای ٢٠٠٣هوه دهكات. بۆ ئهمان، دروستكردنی كۆمهڵگایهكی مهدهنی كه توانای سهركۆنهكردنی دهوڵهتی له دامێنی خوارهوه ههبێت، هاوتا بازاڕێكی ئازادی خود-بهڕێوبهر دوو مهرجی سهرهكی و جهوههری نشونمای دهوڵهتێكی دیمۆكراسین. وهلێ، له بهرامبهر ئهم پرۆژهیه، ئێران ههندهسهیهكی Ingineering جوداتری بۆ عێراق پێییه كه بریتیه له دروستكردنی دهوڵهتێكی جوت-ههڕهم (double hierarchy): واته لایهك حكومهتێكی سیڤیل، له لایهكی دیش ولایهتی فهقێ كه خودان میلیشیا، بازاڕ و نمایندهی سیاسی خۆیهتی.
دووهم: لهوه ههڵهتر نییه گهر وابزانین میلیشیا شیعهكان دهستكهلای ئێرانن و له لایهن ئهوانهوه به ئالهتكراون. ئهم دیده نۆرماتیفه سهرتاپای ههڵهیه. بۆ؟
دووهم، تیۆری به ئالهتكردن كۆنه، بهڵام سهرتاپای ههڵهیه، چونكه وای نیشاندهدات لایهك لایهك بۆ قازانجی خۆی بهكاردههێنێت. ئهم دیده كه بریتیه له سهنتراڵكرندی لایهك و پوچ نیشاندنی لایهكی دی هیچی ڕاست نییه. گهر ئێران له ڕێگهی میلیشیا شیعهكانهوه به دوای ههیمهنهدا دهگهڕێت، ئهوا ئهمانیش له ڕێگهی ئێرانهوه ههم سودمهندی چهكن، ههم گردبونهوه، ههم دهسهڵات و ههیمهنه به سهر سهرتاپای عێراقدا. میلیشیا شیعهكان به پاڵپشتی ئێران ئهمڕۆ ههم هێزی چهكدار، ههم هێزی دهستگایی، ههم بازاڕن. له مێژه ههمان تیۆر به سهر كوردا سهپێنراوه و وهك كۆمهڵه خهڵكێكی به ئالهتكراو نیشاندراون. بهنده تاكه لێكۆڵهوهری كوردم له سهر ئهم بابهته كارم كردووه و له ههوڵی بۆچهڵكردنهوهیدام.
سێیهم، لاسهنگی هێز له نێوان دوو لایهنی هاوپهیمان به مانای ئهوه نایات یهكێكیان ئهویتریان بۆ كهڵكی خۆی بهكار دهبات. نهخێر، گهر هێز و تواناكان لاسهنگش بن، ئهوا ههردوو لایهنی هاوپهیمان ههریهكیان به پێی پێگهی خۆی سودمهند دهبێت. وهك نمونهی ئێران و شیعهكان.
له كۆتایدا، ههموو پرسیارهكه ئهوهیه كێ لهم دوو دهوڵهته دید و پرۆژهی خۆی به سهر عێراقدا دهسهپێنێت؟ ئایا دهگهنه جۆرێك له ڕێكهوتن و سیستهمێكی تێكهڵ (Hybrid) بینا دهكهن؟ یان شهڕی سهرخستنی لایهك به سهر لایهكی دیدا بهردهوام دهبێت؟