هه‌ڵبژاردن‌و مۆته‌كه
2018-04-25 17:29:31
كه‌شی هه‌ڵبژاردن، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردو سارد‌و سڕ تێده‌په‌ڕێ. خه‌ڵكی به‌گوڕ‌و تینی جارانه‌وه به‌پیر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ناچن، چونكه باوه‌ڕیان به‌وه نه‌ماوه هه‌ڵبژاردن شتێكی ئه‌وتۆ له‌ژیانی ئاینده‌و چاره‌نوسیان بگۆڕێت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ سه‌ركرده‌و لایه‌نه ركه‌به‌ره سه‌ره‌كیه‌كان وه‌ك چاره‌نوسسازترین هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌كه‌وێ كه كوردستان‌و عێراق به‌خۆیه‌وه بینیبێتی. هیچ هه‌ڵبژاردنێك بە‌ئه‌ندازه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره، چاره‌نوسی سه‌ركرده‌و هێزه‌كانی كوردستانی پێوه گرێنه‌دراوه. ئه‌نجامه‌كه‌ی، مان‌و نه‌مان، كه‌وتن‌و هه‌ستانه‌وه‌و به‌رده‌وام بونیان دیاریده‌كات.
بۆ پارتی، كه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی پاش ریفراندۆمه بۆ په‌رله‌مانی ئه‌و عێراقه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌یویست لێیجیابێته‌وه، یه‌كه‌م بون له‌ناو هێزه كوردییه‌كاندا به‌جیاوازییه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ براوه‌ی دوه‌م، ئه‌و ئیمتیازه‌ی پێده‌به‌خشێت كه سه‌ره‌ڕای شكستی پڕۆژه‌ی ریفراندۆم، ده‌توانێت پاگه‌نده‌ی ئه‌وه بكات نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌كا‌و به‌ناوی ئه‌وانیشه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێزو پێكهاته‌كانی تری عێراقدا بكات.
پارتی ئێستا وه‌ك سه‌ركه‌وتنی خۆی له‌كه‌رت‌و په‌رت بونی ركه‌به‌ره‌كانی ده‌ڕوانێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، یه‌كه‌م بونی پارتی نه‌بێت به‌جیاوازییه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ براوه‌ی دوه‌م، ئه‌وا وه‌ك مۆته‌كه ده‌بێت بۆ ئه‌و هێزه‌ی خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت ببێته خاوه‌نی “زۆرینه‌ی ره‌های خه‌ڵكی كوردستان”، وه‌ك نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت.
بۆ یه‌كێتی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چاره‌نوسسازتره، جگه له‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه پاش مه‌رگی مام جه‌لال‌و له‌ده‌ستدانی كه‌ركوك، له‌سایه‌ی دۆخێكیشدا ئه‌نجام ده‌درێ كه جێگری دوه‌می سكرتێری گشتییه‌كه‌ی لیستێكی بۆ خۆی دروستكردوه. یه‌كێتی هه‌مو هه‌وڵ‌و كۆششی بۆ ئه‌وه خستوه‌ته گه‌ڕ تا به‌رهه‌م ساڵح ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئێستای له‌گه‌ڵ به‌ش نه‌كات، یاخود كار نه‌گات به‌وه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی له‌لیستی یه‌كێتی زیاتر ده‌نگ بهێنێت‌و ژماره‌ی كورسیه‌كانی یه‌كێتی به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك كه‌م بكات كه “موفاجه‌ئه”ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بێت‌و تابلۆ سیاسیه‌كه به‌ته‌واوی بگۆڕێت.
گرفتی یه‌كێتی‌و زۆنی سه‌وز له‌وه‌دایه به‌درێژایی 24 ساڵی رابردو، له‌هه‌ڵبژاردنێكه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی تر رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌سه‌ر هێزو لایه‌نی زۆرتردا دابه‌ش ده‌بن. ئێستا چه‌ندین هێز ركه‌به‌رییانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كامیان زۆرترین میراتیی مام جه‌لال‌و نه‌وشیروان مسته‌فایان به‌ركه‌وێ‌و زۆرترین رێژه‌ی ئه‌و ده‌نگانه ببه‌نه‌وه كه 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هی یه‌كێتی بون. ئه‌مه وایكردوه پێشبینی ئه‌وه بكرێ كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پارتی وه‌ك هێزێكی گه‌وره ده‌ركه‌وێ‌و ئه‌وانی تریش چه‌ند هێزێكی بچوك بچوك.
بۆ گۆڕانیش دیسان ئه‌م هه‌ڵبژاردنه خاڵی وه‌رچه‌رخانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه پاش مه‌رگی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌نجام ده‌درێ‌و گۆڕانه‌كان زۆر مه‌به‌ستیانه پارێزگاری له‌و رێژه ده‌نگه بكه‌ن كه له‌چوار هه‌ڵبژاردنی رابردودا به‌ده‌ستیانهێناوه، تا بیسه‌لمێنن ئه‌و ده‌نگانه ده‌نگی بزوتنه‌وه‌كه‌و گۆڕانخوازان بون نه‌ك هه‌ر جه‌ماوه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا. كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان بە‌ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر، مۆته‌كه ده‌بێت بۆ گۆڕان، چونكه وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ كه به‌خێرایی هه‌ڵكشاو به‌خێراییش داده‌كشێ.
بۆ به‌رهه‌م ساڵح‌و لیسته‌كه‌ی، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌نگی مه‌حه‌كه. د.به‌رهه‌م مه‌به‌ستیه‌تی بیسه‌لمێنێ به‌بێ یه‌كێتیش هه‌ر شته. ئه‌و ده‌یه‌وێ سه‌نگ‌و قورسایی خۆی بۆ یه‌كێتی‌و كوردستان‌و عێراق‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش ده‌ربخات. د.به‌رهه‌م كه پێگه‌ی سه‌ره‌كی له‌نێو جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیدایه، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی له‌یه‌كێتی زیاتر بێت، ئه‌وا ده‌یسه‌لمێنێ پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له‌ناو یه‌كێتیدا به‌هێزتره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و رێژه ده‌نگه پێویسته به‌ده‌ست نه‌هێنێ كه به‌هیوایه‌تی، ئه‌وا كۆسپ‌و ته‌گه‌ره بۆ پڕۆژه‌كانی‌و بۆ ئه‌و رۆڵه‌ش دروستده‌بێت كه چاوی له‌سه‌ره له‌كوردستان‌و عێراقی ئاینده‌دا بیبینێت.
بۆ نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه: نه‌وه‌ی نوێ چۆن ده‌چێته نێو گۆڕه‌پانی سیاسییه‌وه؟ شاسوار عه‌بدولواحید وه‌ك گه‌نجێكی سه‌رمایه‌دار ده‌یه‌وێ له‌م یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتو بێت، چونكه باش ده‌زانێت هه‌مو سه‌ركه‌وتنێك سه‌ركه‌وتنی تری به‌دوادا دێ‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌مو شكستێك شكستی گه‌وره‌تر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ. بۆیه خۆی بۆ ئه‌وه ئاماده‌كردوه موفاجه‌ئه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بێت.
ئیسلامییه‌كان، جگه له‌وه‌ی چاویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ژماره‌ی كورسیه‌كانیان له‌به‌غدا زیاد بكات، هاوكات له‌نێوخۆشیاندا “كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتو” ركه‌به‌رییانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كامیان متمانه‌ی زۆرینه‌ی ئیسلامیه‌كان به‌ده‌ستبهێنێ‌و نوێنه‌رایه‌تیان بكات.
ئێستا ئێمه له‌به‌رده‌م روداوێكی چاره‌نوسسازداین، كه له‌شه‌ڕی مان‌و نه‌مان ده‌چێ بۆ هێزه كوردییه‌كان، شه‌ڕێك كه به‌رله‌وه‌ی بۆ نوێنه‌رایه‌تی كردنی كورد بێت له‌به‌غدا، بۆ ده‌رخستنی سه‌نگ‌و قورساییانه له‌كوردستان. شكست‌و كه‌وتنی هه‌ریه‌كێكیان، مۆته‌یه‌كی قورس‌و رەش ده‌بێت بۆ چوار ساڵی ئاینده‌یان.
-ئاوێنە