Draw Media

قسەكەی دكتۆر هەڤاڵ‌و هەڵوەستەیەك

قسەكەی دكتۆر هەڤاڵ‌و هەڵوەستەیەك

2020-01-02 07:57:04


 لەتیف فاتیح فەرەج

دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر بەرلەوەی ببێتە پارێزگار مامۆستایەكی دەنگ دلێرو پیاوێكی رۆشنبیرو خوێنەواری میلەتەكەمان بوو ، لە زانكۆ یەكێك لەو مامۆستایانە بوو كە خوێندكارو فێرخوازەكانی بە شانازیەوە باسیان دەكردو دەیانزانی چەند لە خەمی پێگەیاندندایە ، پیاوێكی بە دەست و برد و هەمیشە بە تەنگەوە بووی خەڵك بوو ، لە سەرەتای نەوەدەكانەوە لە رێگەی میدیایەوە هەمیشە دەیویست ئازارەكانی خەڵك نیشانی دەسەڵات بدات ، ئەم كاریگەریەی تا ئێستا تیا ماوەتەوە ، ئەو چەند جارێكە هەندێك قسە دەكات ، لێی دەكەن بە هەڵا بێئەوەی سەیری دیوی پشتەوە ی قسەكەبكەن ، ئەوەی كە لەبارەی نەوتەوە وتی رەخنەگرتنێكی رۆژنامەوانیانەبوو لەو دەسەڵاتەی نایەوێت خەمەكانی میلەتەكەی ببینێت و بۆ بانگەشەش ئامێز بۆ خەڵكی تر دەكاتەوە .

هەڤاڵ رەخنەی لە دەسەڵاتگرت ، قسەش لەسەر ئەوەی كە خەڵك خۆیان پارە كۆبكەنەوە لە دەخیلەدا دیسان سەرەڕای ئەوەی داوای پشت بەخۆ بەستن لە خەڵك دەكات ، بە خەڵكیش دەڵێت ئەم دەسەڵاتە خەمی ئێوەی نیە ، یان وەك پێویست لە خەمتانا نیە ، من رەخنەم لە هەڵویست و هەست و كەوتەكانی دكتۆر هەیە یان نا ، ئەوەیان بە قەد ئەوە گرنگ نیە بزانین بۆ هەندێ‌ جار ئەو پیاوە بە مەبەست یان بێ‌ مەبەست قسەیەك یان رەوتارێك دەكات و بۆی لە قاو دەدەن .

كاتی خۆی كەوەك پارێزگار دەستی كۆسرەت رەسوڵی گرت لە فڕگەی سلێمانی ، لێی كرا بە هەڵڵا لە كاتێكا بە باوەڕی من لایەنە ئەرێنیەكەی ئەو كارە ئەوە بوو كە دەكرێت بەردەوام هاوكاری یەكتر بكەین ، تەنانەت لە خراپترین بارو دۆخیشدا ، دواتر ئەو وەك پارێزگاری شارێك ئەوەی كرد كە كۆسرەت رەسوڵ چەندین ساڵە تێیدا دەژێت ، باشە یان خراپ ، وەك وتم لایەنە ئەرێنیەكەی دەكرێت سەیر بكرێت .

ئەركی خەڵك ، دەستەبژێری رۆشنبیر ، ئەوەیە لە كەم و كوڕی و كێماسیەكانی دەسەڵات بێنە دەنگ و پرسیاری ئەوە بكەن ، بۆ نەوت و كارەباو جادەو بان و ئاوی خواردنەوەو خزمەتگوزاری  و داو دەرمان لەو ئاستەخراپ و نزمەدان ، دكتۆریش هەمان ئەو پرسیارەی بە جۆرێكی تر كرد ، بە داخەوە لەبەر ئەوەی ئێمە یەك دیوی شتەكان دەبینین ، ئیدی دەیكەین بە رۆژی خۆمان ، وەك ئەوەی كاتی خۆی پیاوێك دەیویست تۆمەتی بەعسی بوون لە سەر وتارێك بداتە پاڵ هەڤاڵ كە خۆی لە هەشتاكاندا پەلەپڕوزێی ئەوەی بوو چۆن بگاتە بەغداو سەدام لە باوەش بگرێت 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand