بزوتنەوەی گۆڕان بەرنامە بوو یان کاردانەوە؟!
2020-01-01 08:15:28
ساڵح ژاژڵه‌یی
به‌شی هه‌شته‌م
بواری دارایی و کارگێڕی
بواری دارایی واته بواری پاره. واته ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به داهات و چۆنیه‌تی خهرجکردنیهوه هه‌یه. هه‌رچی هۆکاری پێشکه‌وتنه‌کانی جیهان هه‌یه لە رێگای پاره‌وه‌یه. زۆرینه‌ی کێشه‌کانی دنیاش که ئه‌بنه هۆی شه‌ڕو وێرانکاری و کوژرانی مرۆڤه‌کان و تا ئه‌گاته داگیرکردنی وڵاتانیش هه‌ر له‌سه‌ر پاره‌یه‌و په‌یوه‌ندی به‌و بواره‌وه هه‌یه.
پاره هه‌تا زۆر بێت باشتره و کاری زۆر باشیشی پێ ئەکرێت. به‌ڵام مه‌رج نییه زۆری پاره هه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات. ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه پلانت هه‌بێت بۆ چۆنیه‌تی خه‌رجکردنی . چۆنی بەدەستی دێنێت ، چۆنی خەرج دەکەی ، بۆچی خەرجی دەکەی . کاتێک دینارێکت خەرج کرد، دەبی بزانیت چەندت ماوە . ئەگەر بەم شێوەیە پلان دانەنیی بۆ خەرجکردنی پارە، دەبی چاوەروانی ئیفلاسبونی خۆت بکەی . پیشینان وتویانە ئەو پارەیەی بە عەرەقی ناو چەوان پەیدا دەکرێت قەدری زۆرە ، ئەوەشی بە خۆرایی دەست دەکەوێت ، قەدری نییەو زوو لە دەست دەچێت. زۆربەی ئەو دەولەمەندانەی دەمرن و پارەی زۆر بو نەوەکانیان بە جێدێلن و ئەوانیش عەرەقیان بە پەیدا کردنیەوە نەکردوە، دوای ماوەیەکی کورت نامێنێت. کەواتە گرنگترین شت لە بواری پارەدا کە دەبێ گرنگی پێ بدرێت ، پلان دانانە بو ئیدارەکردنی. سامان و داهاتی بزوتنەوەی گۆران بەم شێوەیە بوە:
لە سەرەتاوە بەرێز کاک نەوشیروان 10 ملیۆن دولاری لە بەرێز مامجەلال وەرگرت. ئەو پارەیەش بەزۆری لە دامەزراندنی سایت و رادیۆ و چاپخانەو دروستکردنی بینای تەلەفزیۆن و دامەزراندی تەلەفزیۆنەکەو دروستکردنی هەندێ بیناو دابینکردنی موچەو مەسروفات بۆ ستافی بەریۆەبردنی ئەم دام و دەزگایانە خەرج دەکراو شتێکی ئەوتۆی لێ نەمایەوە .
کاتێک گۆڕان به‌شداری هه‌ڵبژاردنی کرد له 25/7/2009 بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ مانگانه بڕی 600 ملیۆن دینار وه‌کو بودجەی حیزب بەپێی کورسییەکانی پەرلەمان هاوکاری له حکومه‌ت وه‌رئه‌گیرا. به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌م پاره‌یه بۆ بواری ئیعلام و به‌ڕیۆه‌بردنی ته‌له‌فزیۆنه‌که خه‌رج ئه‌کراو زۆری لێ زیاد نه‌بو. به‌ڵام که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌شه‌ی کرد‌و مه‌کۆی شار‌و شارۆچکه‌کان دامه‌زرێنران، گۆڕان گەورەتر بوو، خهرجییهکایش زۆر زیادی کرد. گۆڕان پێویستی به پاره‌ی زۆر هه‌بوو بۆ به‌ڕێوه بردنی کاروباره‌کانی.
زیاد له سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پارانه‌ی که پێشوتر باسم کرد. هه‌رچی داهاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو کۆمه‌ک و هاوکاری هاوڵاتیان بوو. سه‌رده‌مانێک پاره بە لێشاو له هه‌موو لایه‌که‌وه ئه‌هات بۆ گرده‌که. خه‌ڵک ئه‌وه‌نده دڵسۆز بوو ده‌غیله‌ی مناڵه‌کانی ئه‌شکاندو ئه‌یکرده دیاری بۆ بزوتنه‌وه ی گۆڕان.
هه‌موو ئه‌و بینایانه‌ی که بۆ گۆڕان کڕاون یان دروستکراون. به کۆمه‌ک و هاوکاری گۆڕانخوازان و که‌سانی به ئه‌مه‌ک و دڵسۆزی ئه‌م نیشتمانه هاتونە بەرهەم ، که ئێستا بونه موڵکی کوڕه‌کانی کاک نه‌وشیروان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خه‌رج کردنی بکه‌ین به شێوه‌یه‌کی زۆر خراپ به‌ڕێوه‌براوه‌و به‌و هۆیه‌وه گومانی زۆریش دروست بوه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خه‌رجکردنی.
زۆرینه‌ی ئه‌و پارانه‌ی وه‌کو هاوکاری بۆ گۆڕان هاتوه. سه‌رچاوه‌ی داهاته‌که واته خاوه‌نی پاره‌که ئاشکرانەکراوە . راسته ئه‌و کاته خه‌ڵک له سزادانی پارتی و یه‌کێتی ئه‌ترسان و که پاره‌یان ئه‌هێنا ئه‌یان وت ناومان مه‌هێنن، له حساباتدا نوسراوه ئه‌م بڕه‌پاره‌یه له لایه‌ن فڵانه کەسه‌وه گه‌یشتوه. به‌ڵام خاوه‌نی پاره‌که نه‌نوسراوه. گوایه ناوی ئه‌وانه پارێزراوه‌و که‌سانێک هه‌ن ئه‌زانن. منیش به باشی ئه‌زانم هه‌مومان ناوی ئه‌وانه نەزانین که پاره‌یان هێناوه له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خۆیان.
به‌ڵام کی ئه‌ڵێ ئه‌و که‌سه‌ی که پاره‌که‌ی بۆ گرده‌که هێناوه. هه‌موی ته‌سلیم کردوه‌و هیچی بۆ خۆی لانه‌داوه؟ ئایا لیژنه‌یه‌کی متمانه پێکراو هه‌بوه به‌دواداچون بۆ ئه‌وه بکات؟ هه‌موو شتێک له‌سه‌ر متمانه رایی کراوه‌و هه‌رگیز متمانەش له پاره‌دا نییه . خۆ هیچ نەبێت دەبێ رێکخەری گشتی بزانێت و ناوی هەموو ئەوانەی لابێت کە پارەیان بۆ گردەکە هێناوە ئەگەر کار بگاتە سەر ئەوەی بە دواداچون بکرێت، بەلام من بروام نییە ئەویش بزانێت.
هه‌ڵه‌یه‌کی تر یان با رونتر بڵێین گۆمانێکی تر له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خه‌رجکردنی پاره ئه‌وه‌یه به‌دواداچون لێپرسینه‌وه نه‌کراوه له چۆنیه‌تی خه‌رج کردنی. بۆ ئەوەی بزانرێـت چۆن و بۆکێ و بۆچی خه‌رج ده‌کرێـت. ده‌بوایه سه‌ری هه‌موو مانگێک حساباتی خیتامی ورد بکرایە. ئه‌و کات به ئاسانی که‌موکورتییه‌کان ده‌رئه‌که‌وت.
به‌ڵام تۆ بێی دوای دوو ساڵ حسابات بکه‌یت و لەو ماوەیەشدا هیچ لێپرسینەوەو بەدواداچونێک نەکرابێ، به هه‌زاران ئاڵم و ساتم ئه‌کرێت و هه‌ر دیاریش نابێت که‌م و کورتی لەکوێدایە. بۆ نمونه موه‌لیده‌یه‌کی کاره‌با ده‌کڕن و بڕی 50 وه‌ره‌قه زیاد ئه‌نوسن و که‌س نییه به‌دواداچون بکات. دوای 6 مانگ ئەگەر بە دواداچونیش بکەیت، دەلێ ئەو کاتە نرخ ئاوابوو . لیژنەی موشتەرەیات هەیەو ئیمزا لەسەر کرینی کەل و پەلەکان دەکەن. بەڵام ئایا تەنها ئەوە بەسە ؟. لیژنەکە کێن و کێ دایناون ؟.
بەلام روژێک لە رۆژان کەسێک چوو بە دواداچون بکات وەسلی کرینی دوو کۆمپیوتەر یان یەک تاقم قەنەفە لەگەل خۆی بەرێت بۆ ئەو شوینەی کە لێیان کریوەو دواجاریش بچن لە شوێنێکی تر نرخی ئەوانە بپرسن ؟. هەر هیچ نەبێت بۆ تاقیکردنەوەی ئەوکەسانەی کەئەم بەرپرسیارێتییەیان پێسێردراوە بەتایبەت بۆ هێزێک کە بانگەشەی دژایەتیکردنی گەندەڵی دەکات، بەدلنیایی ئەوە نەکرا و لەبری ئەوە فیلی واکراوە کە بۆ گێرانەوە ناشێت. دەبێ ئەوە بزانین کە لیژنەی کرینی کەلوپەل بۆ گردەکە لە ماوەی 10 سالدا، خەرجییەکانی ملیار دیناری تێپەراندوە. ئایا کەسێک هەبوە لە گردەکەو سەردانی دوان یان سیان لەوانە بکات کە کۆمەکیان بۆ گردەکە هێناوە ، بۆ ئەوەی بزانن ئایا ئەو برە پارەیەی کە ئەمانە ناردویانە بو گردەکە ، وەکو خۆی گەیشتوە؟ بەدڵنیایی ئەوەش نەکرا.
چەن پارە لەو گردە خەرجکراوە ، هیچ کەسێک بە دواداچونی بۆ نەکردوەو کەوتوتە سەر ویژدانی ئەوانەی پارەکەیان خەرجکردوە. ئەوەش دەزانین ویژدان لە بواری پارەدا زۆر کەمە. قسەو باسی ئێستا هەموی لەسەر گەندەڵی و تاڵانی بەرپرسە حیزبیەکانە. قابیلە گۆڕانخوازانی گردەکە لەئاوی حەیات پاکتربن و لە ئەستێرەیەکی ترەوە هاتبن و هیچ گومانیان لەسەر نەبێت.
ئه‌م نمونه‌یه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌سێک گومانی هه‌بێت له چۆنیه‌تی خه‌رجکردنی پاره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: که‌سێک به‌رپرسی کاره‌با بوه لە گردی زەرگەتە . ئەو کەسە فەرمانبەری فەرمانگەی کارەبا بوەو موچەی خۆشی هەبوو، لە گردەکەش موچەی هەبوو. ئەم زاتە مونەسیقی نێوان گردەکەو دائیرەی کارەبا بوو. مانگانە پارەی کارەبای لە گردەکە وەرگرتوە گوایە تەسلیم بە دائیرەی کارەبای دەکات. دوای ماوەیەکی زۆر فەرمانبەرێکی دائیرەی کارەبا دەچێتە گردەکەو پێیان دەڵێت: بۆچی ئێوە پارەی کارەبا نادەن ؟. ئەوانیش دەڵێن چۆن پارەمان نەمانداوە ؟. ئێمە مانگانە لە کاتی خۆیدا پارەمان داوە .
ئەویش دەڵێت ئێوە بری 157 ملیون دینار قەرزدارن. دوای ئەوەی ئەوە ئاشکرا دەبێت کابرا بانگ دەکەن و کەمێکی ئەو پارەیەی داوەتەوەو زۆرەکەشی خوارد‌و ئێستا وەک بەرزەکی بانان دەسورێتەوەو ئەو سوارو خەلکیش پیادە. کارەسات ئەوە نییە ئەو پیاوە پارەکەی بردوە، کارەسات ئەوەیە بەشی ژمێریاری ئەوەندە بێ ئاگابێت فێلی ئاوای لێبکریت. ئەی نابێت بەرپرسی دارایی کە پارەی تەسلیم بەو کەسە یان هەر کەسێکی تر بکات، داوای پسولەی لێبکاتەوە؟. کاتێک دامەزراوەت نەبێت ، لێپرسینەوەش نابێت ، کاتێک لێپرسینەوەش نەبێت ، فێڵی ئاوات لێدەکریت.
کارمەندێکی تەلەفزیۆنەکە بری 17 ملیۆن دیناری وەکو سلفە وەرگرتوە بۆ ئەوەی شوقەی پێ بکرێت (تەبعەن ئەمە بۆ هەموو کەس نەبووە بۆ کۆمەڵێ خەڵکی دیاریکراو نەبێت) بەو مەرجەی مانگانە 500 هەزار بداتەوە . لە هەمان کاتدا ئەم کارمەندە مانگانە لە تەلەفزیۆنەکە بری 500 هەزاریشی وەرگرتوە بو کرێی خان‌و. دوای سەیر دەکەن مانگانە 500 هەزار دینارەکە ناداتەوە وەکو پێشتر لە سەری رێککەوتون. سەرەرای ئەوەش مانگانە 500 هەزار وەکو کرێی خان‌و بەردەوام وەردەگرێت .
دوای زەمانێکی دوور ئەمە ئاشکرا دەبێت چونکە وەکو لە سەرەتاوە ئاماژەم پێ‌کرد کەس بە دواداچونی نەکردوە. گرنگ ئەوەیە خەلک پارە بێنێت و ئەمانیش خەرجی بکەن. دوایی کابرا چەند ملیونێک دەداتەوەو کەس لە باقیەکەی ناپرسێتەوە، تەلەفزیۆنەکە هەر لە سەرەتای دروستبونیەوە زۆرترین گەندەلی تێدا کراوە، لەکاتێکدا شەو و ڕۆژ باسی گەندەڵی دەکرد بەڵام دوایی دەرکەوت خۆی بوئرەیەکی گەورەی گەندەڵی بوو. هەر بەم نمونانەی کە لە سەرەوە باسمکردن ، دەردەکەوێت کاک مستەفای سەید قادر وەک بەرپرسی دارایی ئاگای لە چۆنیەتی خەرجگردنی پارە نەبوە .
له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک له گرده‌که خه‌نی بون به‌وه‌ی پاره‌ی زۆریان ده‌خرایه به‌رده‌ست و که‌سیش حساب و کیتابی له‌گه‌ڵ نه‌کردون. یان چۆنیه‌تی پێداویستی هه‌ڵبژاردن یان کڕینی که‌لوپه‌ل و پێداویستی باره‌گاکان. گومانی تێدا نییه پاره‌یه‌کی زۆر به هه‌ده‌ر دراوه، هەمووشی پارەی خەڵکبوو.
ئه‌وانه‌ی به‌رپرسی خه‌رجکردنی پاره بون به ئاره‌زوی خۆیان کێیان خۆش ویستبێ پاره‌یان بۆ خه‌رج کردوه‌و پیاوەتییان بەسەر ئاوی حەمامەوە کردوە . به‌ڵام زۆر که‌سیش زۆر فه‌قیر و داماو بوه‌و که‌سیش لای لێنه‌کردۆته‌وه. بۆ چۆنیه‌تی خه‌رج کردنی پاره له گردی زه‌رگه‌ته تا بڵێی گوماناوییه‌و ئه‌گه‌ر که‌سانی شاره‌زا به مه‌به‌ستی ده‌رخستنی راستییه‌کان پێداچونه‌وه‌ی ورد بکه‌ن. زۆر راستی ده‌ر ئه‌که‌وێت.
کەسانێک هەبون بەرپرسی گەورەیان لە گەندەلی هەندی کەس ئاگادارکردۆتەوە. لە بری ئەوەی بە دواداچون بکات و لێپرسینەوە بکات، وتویەتی شەڕم بۆ دروست مەکەن بچن بە فڵانە کە س بڵێن . خەلک هەیە پێش ئەوەی بێتە گردەکە خاوەنی هیچ نەبوە ، ئێستا باشترین خان‌و و باشترین مۆدێلی سه‌یاره‌ی هه‌یه بۆخۆیی و مناڵه‌کانی. که‌س نییه بپرسێت ئایا ئهمەت له ئاسمانه‌وه بو باری؟ . خه‌ڵک هه‌یه دوو ملیۆن دینار موچه‌که‌یه‌تی و 6 حیمایه‌ی هه‌یه و له گرده‌که‌ش یه‌ک ملیۆن دینار وه‌رئه‌گرێت هیچیش بۆ گۆڕان ناکات، ئەمە لە کاتێکدایە جڤاتی گشتی پارە لە ئەندامەکانی وەرئەگرێت بۆ خەرجی رۆژانە زۆرجاریش بۆ کرێی خان‌و.
ئه‌و کاته‌ی کاک مسته‌فا به‌رپرسی ژووری دارایی بوو. کاک کوردۆ قاسمی ره‌حمه‌تی و کاک عومەری سەید عەلی زۆر ته‌کلیفیان له کاک ئاوات به‌هادین کرد که له بەشی کارگێری و دارایی کاربکات. چونکه وه‌کو که‌سێکی ده‌ست پاک و دڵسۆز ناسرابوو. قسەو باسی زۆریش لەسەر گەندەلی ناوگردەکە دەکرا . دوای دوو مانگ رازی بوو که ببێته به‌رپرسی به‌شی کارکارگیڕی و دارایی.
ئه‌و کات رێباز حه‌ملانیش لەو بەشە ئیشی ئه‌کرد. کاک مسته‌فا دەستبەجێ فه‌رمانێکی بۆ رێباز ده‌رکردو کردی به جێگری خۆیی و سه‌لاحیه‌تی خه‌رج کردنی 5 ملیۆن دیناریشی پێدا. ئه‌مه له کاتێکدا ئه‌و ژووره به‌پێی یاسا جێگری نییه. کاک ئاوات به‌هادین ئه‌وه‌ی بۆی مایه‌وه حسابات بوو له‌گه‌ڵ چایخانه‌که. هەموان دەزانن کاک ئاوات کەسێکی ئەمین و دەست پاک بووە.
بریارەکەی کاک مستەفا بۆ دانانی رێباز وەکو جێگری خۆی و پێدانی دەسەڵاتی خەرج کردنی 5 ملیون دینار وەکو کاردانەوە وابوو بەرامبەر بە بڕیاری هێنانی کاک ئاوات بۆ ئەو شوێنە. بەڵام وادەردەکەویت کاک مستەفا بە هێنانی کاک ئاوات خۆشحال نەبوبێت.
له هه‌موی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای کردوه پۆستی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت بۆ کاروباری چاکسازی وه‌رگرێت. ئه‌و پۆسته هه‌ر نه‌بوه‌و به نیازبون بۆیان داتاشن و پۆسته‌که‌ش بۆ مامۆستا جه‌لال بێت. به‌ڕاستی زۆر سه‌یره خه‌ڵک نه‌توانێت دوای چه‌ندین ساڵ له ماڵه‌که‌ی خۆی چاکسازی بکات، چۆن دەتوانێت له ژێر سێبه‌ری پارتی و یه‌کێتی چاکسازی بکات.
ئەوان نەتوانن کاروباری دارایی گردێک ڕێکبخەن کە هیچ بوارێک بۆ گومان و گەندەخۆری نەهێڵێتەوە، ئەوەندە بێسەروبەربن ئاگایان لە حساب و کیتاب نەبێ و شتێک نەبێت بەناوی لێپرسینەوەوە، ئەتوانن لە حکومەتێکدا کە تا بینەقاقای لەگەندەڵیدا نوقمبووە چاکسازی بکەن؟ ڕەنگە وەڵامی ئەم پرسیارە هەر خۆیان بیزانن!.
وەک باسمکرد ئەو کاتەی کاک مستەفای سەید قادر بەرپرسی ژووری دارایی بوە ، کاروبارەکان بە هەرەمەکی بەرێوەبراون، پرسینەوەو بەدواداچون نەکراوە. کاک مستەفا بەناو بەرپرس بوەو هەموو کارەکان رێباز ئەنجامی داون. ئەو تەنها پارەی تەسلیمی رێباز کردوەو هیچی تر . رێباز حەملان دەسەڵاتی خەرجکردنی پارەی هەبوەو نە کەس بەدواداچونی بۆ کارەکانی کردوەو نە کەسیش پرسینەوەی لەگەل کردوە.
خۆزگە ئێستا بارودۆخیک بێتە ئاراوەو داوابکرێت کاتی خۆی کێ هاوکاری گۆڕانی کردوە با پسولەی ئەو پارەیەی کە داویەتی بە گۆڕان بیگێڕێتەوە بۆ ئەوەی پارەکەی وەرگرێتەوە، ئەو کاتە دەرئەکەوێت چی فەزاحەت و پارە خواردنێک ڕوویداوە.
تا ئەو کاتەی کاک ئاواتی شیخ جەناب دەست بەکار بوبێت وەکو بەرپرسی ژوری دارایی ، کاک مستەفای سەید قادر لە تەواوی کەم و کورتییەکان بەرپرسیارە. بەڵام دوای ئەوەی کاک ئاواتی شیخ جەناب بو بە برپرسی ژووری دارایی و کارگێری بارودۆخەکەی گۆڕی و باشتر کار‌و بارەکانی رێکخست و پرسینەوەو بەدواداچونیشی دەست پێ‌کرد. بەڵام وەکو دەلین( بعد خراب البصرە) واتە دوای ئەوەی پارەی بزوتنەوەکە زۆر کەمببوە خەریک بوو چۆڕەبڕ دەبوو، جاران خەلک خۆی پارەی دەهێنا. بەلام لە سەردەمی ئەودا دەبوایە سوال بکرایەو دەست لەخەلک پان بکرایەوە. بەڵام بەهەر حال ئەوەی پێیکرا کردی. قسەی هەق دەبێت بکرێت جا لەبەرژوەندی کێیەو بەزیانێکی کێیە گرنگ نییە.