ساڵی 2020 ساڵی جەنگ و بەدبەختی عێراق
2019-12-31 16:26:25
هێمن کەریم
"قۆناغی شەری راستەوخۆ"
لەوتاری پێشومدا ئاماژەم بەوەدا، کە ناوچەکە گەرمەوە ناکرێت بارودۆخی عێراق ساردبێت، شەری وەکیلەکان لەناوخۆی عێراقدا دەستپێدەکات و پێدەچێت شەقامی عێراقی بکەوێتە کێشەی مەزهەبی و دابەش بوونی شیعە بەسەر هەردوو جەمسەری ئەمریکی و ئیرانیدا بێتەئاراوەو دەمامکەکان لاببردرێن، هەروەها شەری ناراستەوخۆی ئێران و ئەمریکا بەخێرای هەنگاو بنێت.
ئیستا بەکەمترین کات عێراق لەناو بارودۆخەی شەری ناراستەخۆی ئاشکرای وەکیلەکانی ئێران و ئەمریکا دەستی پێکردوەو قۆناغی دابەش بونی شیعەش بەسەر ئێران و ئەمریکا لەدەرکەوتندایە، دان بەخۆداگرتنی ئەمریکا لەم دۆخەدا هێشتا چاوەروان کراوە نایەوێت خۆی تەنها ئەو رۆڵەبگێرَت، ئیدی کە ئێسا جۆڵەی راستەوخۆی ئەمریکا لەدژی ئێران لەناو عێراقدا دەستی پێکردوە، مانای وانیە تەواو نیەتی جوڵەگشتیەکەبێت، چونکە لای ئەمریکیەکان عێراق دەتوانێت سەروەری خۆی بپارێزێت ، هەڵبەتە گەربیەوێت، ئەمەش ئەو گومانەیە کە بۆ ئەمریکا هێشتا دەیەوێت عێراق لەمبازنەیە ئێرانیدا بەردەوانبێت؟.
زۆرێک لەوچاودێرانەی کە بەئاگان لە لێدوانی بەپرسانی ئەمریکاو ئێران لەسەرئەوەکۆکنین ، کەئەمریکا ئەم گرژیە نەقۆزێتەوە، بەڵام بەتێروانینی من ئەمریکا تائەم ساتە لەراوێژی ناوخۆیدایە کە چۆن راستەوخۆ خۆی هاوپیەمانەکانی داخڵی ناکۆکیەکانی عێراق بێت و بەرەسمی بێتەوە ناو ساحەکەو بەراستەوخۆ لەدژی ئێران جوڵەی سەربازی لەدژی میلیشیاکانی سەربەئێران لەناو عێراقدا دەست پێبکات، نەک تەنها خۆی.
رونە کە ئێران تائێستا نایانەوێت شەری راستەوخۆ لەدژی ئەمریکا لەعێراق هەڵگیرسێنێت، هەرچی ئەمریکایە واپێناچێت ساڵی 2020 بەبێ دەنگی ئەم دژایەتیەی ئێران لەناو خاکی عێراقدا قبوڵبکات، بۆیە واپێشبینی دەکرێت کە شەری راستەوخۆی ئەمریکا لەدژی ئێران بکەوێتە ساڵی 2020وە بەڵام هەرخۆی نا (هەوڵی هێنانی هاوپەیمانانیشی دەدات) . بۆنموونە لە هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لەکەرکوک، ئەمریکا بەوەهاتەجواب کە ئێران هێرش دەکاتە سەرکۆی بنکەهاوپەیمانەکانی ئەمریکا نەک تەنها ئەمریک، بۆیە هێرشی توندی دایەوە و دەستی نەپاراست لەحەشدی عێراقی و تا لوبنانیش پەلی کێشاوە لەدژی ئێران.
ئەم روداوەو هێرشانەی ئەمریکاو ئێران لەدژی یەک لەعێراقدا، هۆکاری ئەو خۆپیشاندانانەی ساحەی تەحریری بەغدانیە، بەڵکو هەنگاوە خێراو دژایەتیە بەپەلەکان هۆکاری ئەوەن، وەلێ روونە ئەم یان ئەو ئیقلیم و نێودەوڵەتی هەریەکەو دەیانەوێت ئەو خۆپیشاندانە بە قازانجی خۆیان بشکێننەوە.
ئەمریکا ئیتر دۆخەکە دەخاتە قۆناغی گشتی و ئێران بەوە تۆمەتباردەکات، کە ئەوەی ئێران دەیکات لەعێراق و کۆی ناوچەکە، تەنها دژی ئەمریکا نیە بەڵکو دژی هەموو هاوپەیمانانی ئەمریکایە لەعێراق، ئەم قۆناغەش راستەوخۆ قۆناغی سەردەمی ئازادکردنی عێراقە لەدەستی سەدەم حسێن ، واتە ئەمریکا نیازیەتی دووبارە زاراوەی (ئازادکردنی) عێراق بخاتە رستەوە لەدژی ئێران و میلشیاکانی نزیک لەئێران لەعێراق و کۆی ناوچەکە، هەرئەمەشە سەرلەنوێ پێشبینی ئەو جەنگە دەکرێت کە لەعێراق روبدات.
بەپوختی دەرکەوتەی نوێ لەناوچەکەدا روودەدات ، شەری ناراستەخۆ لەنێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوامی دەبێت، ئەوەی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان لەناو ئەنجومەنی پیران کە دەڵێن "پێویستەدان بەخۆماندا بگرین لەبەرامبەر ئێران، دەشزانین کە لەم ساڵانەی دوای ئێران تەواو عێراقی کردوە سەربازگەی خۆی".
نیشانەی ململانێکە لەناوچەکەدا ئەگەری هەوڵدانە بۆ شەری راستەوخۆ کە لەئێستادا ناراستەخۆیە ئەوەی دەگوزەرێت ، شتێک نەماوتەوە بەناوی سەروەری عێراق و ململانێکانی ئەمریکاو ئێران لەناو عێراقدا کەوتۆتە ناو شەقام و کۆڵانەکانی شارەکانی عێراقەوە، دورنیە لەهەر چرکەساتێکدا ئەگەر کاولکاری گەوەرە روبدات و ئەمریکاش لەم شەرە ناراستەوخۆیە خۆی وەک قوربانی پیشان دەدات تا دواجار بەدورنیە بەکۆی هاوپەیمانەکانی بێنەوە عێراق و شەری راستەوخۆی ئێران بەرپابکات لەکۆی ناچەکە.