چۆن هەرێم بە نهێنی نەوت بە ئیسرائیل دەفرۆشێت
2018-04-25 17:09:46
عەبدوڵا حەوێز
- بەپێی راپۆرتی دامەزراوەکانى تایبەت بە چاودێریکردنی فرۆشی نەوت، لەدواى روداوەکانى ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە کە حکومەتى هەرێم کۆنترۆڵی هەردوو کێڵە نەوتی ئاڤانا و بای حەسەن (کە لەلایەن پارتیەوە کۆنترۆڵکرابوون) لە دەستدا، هەرێم بەشێوەى فەرمی و لەرێی بۆری نەوتی جیهانەوە رۆژانە ٣٠٣ هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت (١).
- بەپێی راپۆرتە میدیاییەکان ئیسرائیل زیاتر لە ٨٠٪ی پێداویستیە نەوتیەکانى لە هەرێمی کوردستان دەکڕێت (٢) - جگە لە ئیسرائیل هەریەک لە یۆنان و کرواتیا و پۆڵەندا نەوت لە هەرێمی کوردستان دەکڕن بەڵام تەفاسیڵی چۆنیەتی فرۆشتن و بە چەند دەفرۆشرێت نازانرێت
.
- شێوەى فرۆشتنی نەوت بە ئیسرائیل لەم نموونەى خوارەوە خراوەتە ڕوو (٣):
- هەموو کەشتیەکى نەوتهەڵگر لەگەڵ مانگی دەستکردنی ئاسمانی رەبتدەکرێت بۆ رێکخستنی جوڵەى کەشتیەکان و شەفافیەت لە فرۆشی ئەو نەوتەى ئەم وڵاتە دەیفرۆشن
- لە کۆتایی مانگی یەکی ٢٠١٨، کەشتی نەوتهەڵگری مەبروک لە بەندەری جەیهانی تورکیەوە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی کوردستانی هەڵگرتووە و بەرەو کەناراوە نێودەڵەوتیەکانى ئیسرائیل لە دەریای ناوەراست رۆشتووە، وەک لەم وێنەیەى خوارەوە دەردەکەوێت.
- بەڵام لەوێ ئەو لینکەى کە لەگەڵ مانگی ئاسمانی دەیبەستێتەوە دەپچرێنێت و دواتر لە کەناراوەکانى ئاشلۆت لە ئیسرائیل بە ناوێکی جیاواز، بە ناوی مارۆ دەردەکەوێتەوە.
- دواتر هەموو نەوتە بەتاڵ دەکات و پاش چەند رۆژێک لە دواى جێهێشتنی سنورە ئاویەکانى ئیسرائیل لە دەریای ناوەراست بەناوى مەبروک دەردەکەوێتەوە و وەک لە چاودێری مانگە دەستکردەکان دەرکەوێت هیچ یەک لەم نەوتەى باری کردبوو لەناو کەشتیەکە نەماوە و هەموو لە ئیسرائیل بەتاڵ کراوە.
- دواتر ئەم کەشتیە دەچێت بۆ قوبرس هەربەناوە ئاشکراکەى کە مەبروکە و دواتر دەچێتەوە بەندەری جەیهان و هەمان شت دوبارە دەکاتەوە.
.
تێبینی: ئەو ٣٠٣ هەزار بەرمیل نەوتەى رۆژانەى دەفرۆشتێت تەنها ئەوەیە کە بە شێوەى فەرمی و لەرێی بۆری نەوتی کوردستان جەیهانەوە دەفرۆشرێت و ئەو نەوتەى تێدا نیە کە بە تەنکەر بەشێوەى جیا لەلایەن هەریەک لە یەکێتی و پارتیەوە دەفرۆشرێت.
١- https://twitter.com/TankerTrackers/status/988405329183563779
٢- https://www.thecairoreview.com/essa…/kirkuks-oil-chessboard/
٣- https://www.haaretz.com/…/.premium-the-disappearing-tankers…