ئەنجام و گۆڕانکاری
2019-12-31 06:47:03
ئازاد جۆڵا
ئەنجامەکانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێمان دەڵێ لە ماوەی داهاتوودا گۆڕانکاری گەورە و بەرچاو لە فۆڕم و پەیکەر وشێوازی کارکردنی یەکێتی بەشێوەیەکی ڕوون و بەرچاو و ڕوودەدات و بەشێوازێکی تازە درێژە بە خەبات و گەیشت بە ئامانجەکانی دەدات ، لێرەدا دەتوانین زۆر بەکورتی ئەم گۆڕانکاریانە لە چەند لایەنێکەوە دیاری بکەین و بخەینە ڕوو ،
۱- پەیڕەو و پڕۆگرامی پەسندکراوی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی پێمان دەڵێی ئیتر قۆرخکردنی دەسەڵات و بڕیارو یەکتر نەخوێندنەوە و جێ بەجێ نەکردنی بڕیارەکان و لادان لە پەیڕەو و لێدوانی دژ بەیەک و پابەند نەبوون بە دیسپلینی حزبی و نە پاراستنی نهێنیەکان و شکاندنی یەک و دوو ئێتر کارێکی ئاسان نابێ و تێپەڕبوونی شێوازی کاری پێشوو دووبارە نابێتەوە ، ئەویش لەبەر ئەوەی بەپێی ئەم پیکەر و دابەشکاریەی دەسەڵات کە لە پەیڕەودا هاتووە دەسەڵاتەکان دابەشکراون و دوو ئۆڕگان یان دوو دامەزراوەی بەهێز وەک چاودێر ئامادەن و دەسەڵات بەدەستن بەسەر ئەنجومەنی جێ بەجێکاردا کەئەوانیش ئەنجومەنی باڵای سیاسی و ئەو ژمارەی کەوا وەک ئەنجومەنی گشتی دەمێنێتەوە ،
۲ - شێوازی داڕشتن و دابەشکردنی ئۆڕگانەکانی یەکێتی ئەمجارە دوورە لە هەمان پەیکەرە کۆن و تەقلیدیەکەی ساڵانی پەنجاو شەستەکانی کۆمۆنیستەکانی سۆڤیەت ، بەڵکو پەیکەری ڕێکخراوەیی ئەمجارەی یەکێتی کاریگەرە بە دوو لایەنی دیاریکراو ئەوانیش پەیکەری حزبێکی سۆسیال دیموکرات و نوێخواز ، بەتایبەت نزیکە لە پێکهاتەو شێوازی پارتی کرێکارانی بریتانیا ، لە هەمان کاتدا پەیکەری تازەی یەکێتی وابەستەو ئاوێتەی تەوای پڕەنسیپی بلۆک بەندی و تێکەڵاوبوون و کۆنتڕۆڵکردنی تەوای خەڵک و بنەما هەڵبژاردنە گشتییەکانە ، کەئەمەش مەرجێکی گرنگ و سەرەکی یە بۆ بەهیز بوون و بەئاگابوون و تێکەڵاو بوونی حزب لەگەڵ خەڵک و دەنگ دەراندا بەتایبەت لە پرۆسەی کاری ڕێکخراوەیی و هەڵبژردنەکاندا ،
۳ - ئەنجامەکان پێمان دەڵێن لە سەرکردایەتی گشتی یەکێتی دا هەموو لایەنەکانی ژیانی سیاسی و حزبی بەدی دەکرێ بۆ دۆخی ئەمڕۆی کوردستان و یەکێتی ، جگە لە کەسانی بەئەزموون و خاوەن فکرو فەلسەفە کە بوونی هەیە ،
دەتوانین بڵێین لەناو سەرکردایەتی گشتی تازەی یەکێتی کەسانی بەتوانا و بەهێز و بەئەزموونی سێ ڕەوتی گرینگ بەدی دەکرێ ، کە ئەوانیش لایەنی ئەمنی و سەربازی و دارایی ،
کە ئەمانەش بۆ دۆخی ئێستای کوردستان و ناوچەکەو خودی یەکێتی ڕەهەندی گرینگ و کاریگەرن ،
٤ - لەگەڵ ئەوەی زۆربەی زۆری سەرکردایەتی کۆن دووبارە سەرکەوتنەوە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دوو لەسەر سێ ی سەرکردایەتی ئێستا خوێنی تازەو خەڵکی تازەو گەنج و ڕێژەیەکی باشی ژن لەخۆ دەگرێ ، ئەمەش گۆڕانکاری گەورەو متمانەی زۆر بە ئەندامان و دۆست و دەنگدەرانی یەکێتی دەبەخشێ ،
٥ - خاڵێکی تری گرینگی کۆنگرەی چوارەم پوچەڵ کردنەوەی خەون و پیلانی نەیاران و واتەوات و هەوڵە نەزۆکەکانیان بوو بۆ جیابونەوەو لێکترازان و پەرت بوونی نێوماڵی یەکێتی و سەرنەکەوتنی کۆنگرە ، بەمەش ورە و گڕوتێنێکی بەهێزی گەڕاندەوە بۆ یەکێتیەکان و کۆمەڵانی خەڵکیش لە دووبارە گەڕانەوەی هێزی هاوسەنگ و گەڕانەوەی پارامی و تاکڕەوی لە بڕیاری سیاسی و ئیداری لە کوردستان دا ،
سەرەنجام ئەوەی کە ڕوویدا یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی و لەت نەبوون و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان بەسەر ئۆڕگانەکان و ڕەزامەندی هەموو ڕا جیاوازەکان و پەیمان تازەکردنەوە بوو
بە (نێبوونەوەی) یەکێتی نیشتمانی کوردستان ...