کلتوری دیالۆگ
2019-12-31 06:31:54
زانا توفیق بەگ
کەواتە بۆ ئەوەی ببینە دیموکراسی تەنها بەوە نابێت چەمکی دیموکراسی لەسەر زمان بێت وباسی بکەین یان تەنها وەکو تایتیل لە ناو دەستوری گشتی ووڵات و مانفێستی حیزبی بەکاری بهێنین .
رۆحی دیموکراسی بریتی یە لە دروست کردنی کەلتوری دیالۆگ لە نێو سیستەمی سیاسی یان لە نێوان چین توێژاڵەکانی کۆمەلگا بەبێ ئەوەی لە کاتی دەربڕینە جیاوازەکاندا بکەوینە هەڵکوتانە سەر یەکتری ئازاردانی بەرامبەرو قبۆڵ نەکردنی ئاراستە جیاوازەکان لە گە ڵ یەکتری . چونکە یەکەم هەنگاوی بە پراکتیزە کردنی یان دروست کردنی دیموکراسی واتای بنیاتنانی کەلتوری دیالۆگە، پاشان وەکو پروسە دەتوانین قۆناغەکانی تری دیموکراسی لە ناو کۆمەلگادا بچەسپێنین کە خۆی لە چەمکەکانی دەوڵەتی مەدەنی، حیزبی هاووڵا تی دا دە بینێتەوە، هەرچەندە دیموکراسی وەکو پڕۆسە چەمکێکی درێژخایەنە بەتایبەتی بۆ کۆمەلگاکانی رۆژهەڵات لە نێویان دا کوردستان ، چونکە ئێستای ئێمە بریتیە یە لە یەکتر سڕینەوە و ڕاهاتن لەسەر ملکەچکردنی یەکتری و پاشکۆیەتی بۆ بەردەوام بوونی ستەمکاری لەناو سیستەمی سیاسیدا ئێمە هەرگیز نامانەوێت ئەو فۆرمەلەیە کە پرۆسەی دیموکراسی پێویستێتی لەواقیعدا پراکتیزەی بکەین ئەویش کەلتوری گوێ گرتن لە یەکتری . ئەوەی کە دەیبین ئێمە لە بەر دەم دوو پارادایمی نمونەی دیموکراسی داین یەکێکیان بریتیە لە شێوازەکانی دیموکراسی ئەورپای رۆژهەلاتی ساڵانی حەفتاکان و پێش تریش چونکە ئێمە خاوەنی حیزبی دیسپلینین کە لە دوای نەمانی بلۆکی سوشیالستی هیج نرخ و بایەخێکی نەماوە پارادایمی دووهەم بریتی یە لە دیموکراسیەکی ئسوڵی نمونەی وەکو (میسر و ئیران و لوبنان...) دەیا ووڵاتی تری عەرەبی کە خۆیان لە کەلتوری کلاسیکی ئیسلامی تێ نەپە ڕاندوە وە پرۆسەی دیموکراسی لای ئەوان بریتی یە لە حکومڕانیەکی تاك جەمسەری تاك حیزبی و تاك رێکخراوەیی چونکە لای سیستەمی سیاسی رۆژهەڵاتی هە موو حەقیقەتە ڕاستێکان بەشێوەیەکی ڕەها دەگەرێتەوە بۆ دەسەلاتی سیاسی بە مانایەکی تر واتە کەلتوری دیالۆگ تەنها بریتی دە بێت لە گوێڕایەڵی بۆ دەسەڵاتی سیاسی وە کورت کردنەوەی پانتای موخاتەبە کردنی نێوانی هاووڵاتی و دەسەڵات و هاوکات فیگەرە سیاسێکان وە کورت کردنەوەی کەلتوری دیالۆگی دیموکراسی بۆ ملکەچی سیستەمێکی ستەمکار کە ئەستەمە توانا ئەوەمان پێ ببەخشێ تا لە دیموکراسی و پرۆسەکەی تیبگەین . بۆ ئەوەی خومان قوتار بکەین لە هەردوو پارادایمی ئوسولی ورۆژهەلاتی. دە بێت سەرەتا لە گۆڕینی شیوازە تەقلدێکانی حیزبایەتی و سیاسەت تا دەگات بە کۆی ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە کۆنتڕۆڵکردن و لەقاڵبدانیان لە ناو پڕۆسەی سیاسی وە ووتنەوەی دروشمەکانی دەسەڵاتی سیاسی وەکو پارێزەرێکی بێ وەکالەت بێ ئەرزش بەشێوەی توتی ئاسایە ڕزگار بکەین .
بە بڕوای من نابێت ئەم کێشە بنچینەیە بە ئاسانی بازی بەسەردا بدەین تیپەڕێنین چونکە بەردەوام لە هە موو ئاستە جیاوازەکاندا بەرۆکمان دە گرێتەوە وە ناتوانین شکوی هاونیشتمانی وەکو سنتەر لە نێو سیستەمی سیاسی دا بە هەند وەرنەگیرێت یان ڕۆلی محوەری نە بێنێت چونکە بە بێ دروست کردنی کەلتوری دیالۆگ ئەستەمە بتوانین هاونیشتمانی ئەو دەورە گرنگە ببینێت یان هیچ هەنگاوێکی مەدەنی یان دروست کردنی سیستەمێکی سیاسی دیموکراسی بنیات بنێن وە خوشگوزەرانی بۆ هاونیشتمانی دەستەبەر بکەین چونکە یەکەم هەنگاوی چەسپاندنی پرۆسەی دیموکراسی لە نێو سیستەمی سیاسی دا بە کە لتوری دیالۆگ دەست پێ دەکات واتە دە بێت ئێمە لە خاڵی سەرەتاوە جارێکی تر هەوڵی دروست کردنی گوێ گرتن لەیەکتری و دیالۆگی هێمن لە نێوانماندا بدەین واز لە قۆناغی ملکەچی کە هەمووان راهاتوین لەسەری گوزەربکەین بتوانین ئەرك و مافەکانمان لە ووڵات دا دەستە بەر بکەین دەبێت سەرەکۆنەی ئەو رۆشنبیرانە بکەین بوونەتە رێگرو ئاستەنگ لەبەر دەم دروست کردنی زەمینەی دیالۆگی نیوان خەڵک و دەسەڵات پاساو هێنانەوە بۆ کارەکانی دەسەڵاتی سیاسی دژی هاووڵاتیان .
بە داخەوە پێ دەچێت ئێمە لەبەر هۆکار گەلێکی زۆر کۆمەڵاتی و سیاسی و فکری نەماتوانی بێت ئەم کێشانە تێ پەڕینین چونکە شوڕشەکانی کورد خواستی تەنها بۆ لەناوبردنی سانسۆری سیاسی بووە واتە ئەگەر بە جۆرێکی تر بڵێن ئێمە دەبوو لە پێش شورشی سیاسی دا پێویستمان بە شوڕشی فکری هە بووە پاشان شورشی سیاسی نمونەی زۆر ووڵاتانی دنیا هەیە وەکو شورشەکانی (فەرەنسا و ئەمریکا و بریتانیا) بەتایبەتی شوڕشەکانی فەرەنسا سەرەتا نمونەی وەکو (ڕوسو) بەرهەم هێنا پاشان شوڕشەکەیان دروست کردو ئەنجامی گەورەی تەنها بۆ فەرەنسا نە بوو بەڵکو بۆ مرۆڤایەتی سودی هە بوو. ئێمە ئەگەر ئاوڕێك بدەینەوە بۆ پێش شورشی کورد خاوەن بیرمەندوو خاوەن ئایدیایەکی ڕوون نە بووین ئەگەر لێرەو لەوێ ڕۆشنبیرێك سەری هەڵدابێت ئەوا بە هۆکار گەلێك لەناو براوە کە ئێستا هەمان شێوازی ڕابووردوو بەردەوامە .واتە (ئێمە سیاسەت وای کردوە تواناو هێزمانی ژەهراوی کردوە) هێندەی بەکاری دە هێنین بۆ بچووك کردنەوە خۆمان دروست کردنی کۆیلایەتی نیوە ئەوەنە ناتوانین بۆ گۆگرتن لەیەکتری مانا دان بە بیرووبووچونەکانی یەکتری بەکاری بێنین.