دۆخی یەکێتی لە دوای کۆنگرە
2019-12-26 17:22:58
ڕامان مجید فقێ
لە ماوەی سێ ڕۆژ ١٢١کەس هەڵبژێردرا بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان تاکو بازنەی ململانێکان تەسک بکرێتەوە و هێزەکان خۆیان تاقی بکەنەوە و بەو هێزە بەرکەوتەی بەریان دەکەوێت بۆ ماوەی چەند ساڵێک ململانێکان درێژە پێ بدەن لەم ئەنجومەنی سەرکردایەتیە کە دەبێتە کۆنگرەیەکی بچوک کراوە بۆ یەکێتی تا لەوێوە ململانێکان بەردەوامی پێ بدرێت چونکە ئەم ئەنجومەنە دەسەڵاتی کۆنگرەی پێ دراوە کە دەتوانێت دەست کاری تەواوی پەیڕەوکەی حیزب بکات.بۆیە هەم ژمارەکان کاریگەریان هەیە هەم کارەکتەرە سیاسیەکان و کارتەکانی بەردەستیان کە دوای کۆنگرەکە گۆرانکاری گەورە لە هاوکێشە ناوخۆیەکانی ناو یەکێتی و هەم دەرەکیەکان روودەدات.ئەوە وادەکات بڵێین ئەرکەکان و بڕیار دان ئاسان نابێت و روداو هاوکێشەی چاوەڕوان نەکراو چاوەڕوانی حیزب دەکات کە باوەڕ پێ نەکراو بێت و لە باشترین حاڵ دا تەکەتولاتەکان هەمیشە لەدان و ستان و بەریە کەوتن دەبن وەک ڕابردوو چونکە دۆخەکە بە ناجێگری بۆ ئەم ئەنجومەنە و ئەنجومەنی باڵای سیاسی جێ هێشتراوە کە ٩ کەسن و نابێت ئەوانەش لە ئایندە دوریان نادیدە بگیرێت لە ململانێکان هەم وەک ئەوەی لە پەیرەوەکە داهاتوە و هەم وەک شارەزایان لە ململانێ دەور و درێژەکانی چەندین ساڵەی ڕابردووی حیزب .کە بەشێکیان بە خواستی خۆیان نەچونەتە ئەم ئەنجومەنە قبولی زۆر شت ناکەن یان لە ئەنجمەنی سەرکردایەتی بەرکەوتەکەیان بە دڵ نیە ..بویە نابێت هێزە دەرچوەکان بە غروری کۆنگرە و دوای کۆنگرە و هێزی ژمارەکان سیاسەت بکەن وەک رابردوو یان ئەوانەی هەست بە شکست و لاوازی دەکەن بە دوای تۆڵەی ڕقاوی دوای شکست هەنگاو بنێن ئەگەر نا حیزب و هەموو ئەو خەونانەی کە دەیانەوێت لە ئایندە دەستەبەری بکەن سەرنجام بێ ئەنجام دەبێت.هیواخوازیمان و ئومێدەواریمان بۆ ئایندە ئەوەیە کە چیتر بە زمانی هێز و تەحدا و منتقی دروشمی نا سیاسی و دور لە بنەمای واقعی سیاسەت کردن سیاسەت نەکرێت و ئەم ئامادە نەبون و غیابی عەقڵی و سیاسیەی کە لە وجوودی چەندین ساڵەی دوای یەکێتی بونی هەبوە کۆتایی پێ بێت و بە زمان و بیر و هۆشی سیاسی و خوێندنەوەی دۆخ یەکێتی ئاراستە بکرێت..بە بەڵگەی ئەوەی لە داتاکانی وتاری جێگری سکرتێری گشتی لە کۆنگرە روونی کردوە کە حیزب لە هەر هەڵبژاردنێک دا چەندها هەزار دەنگ پاشەکشەی کردوە