جیاوازیه‌كانی هه‌ڵبژاردن
2019-12-25 06:38:02
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
كه‌ركوك به‌ره‌و چاره‌نوسێكی نادیار ده‌ڕوات ، به‌رپرسه‌كانیش له‌و دۆخه دوو لایه‌نن :
یه‌كه‌م : ئه‌وانه‌ی ریفراندۆمیان كرد‌و حسابیان بۆ كه‌س نه‌كردو دواتریش هه‌ڵاتن
دوه‌م : ئه‌وانه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر بوونه هۆی پرش و بڵاوبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و تێكشكانی گیانی ئه‌و هێزه.
له كه‌ركوك چوار هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه چووه تا ساڵی 2018 هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی پارله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بوو له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كورد " لیستی برایه‌تی كه‌ركوك " له كۆی 41كورسی 26 كورسی به ده‌ست هێناو توركمان 9و عه‌ره‌ب 6 ،ئه‌وه‌ی خواره‌وه ژماره‌ی ده‌نگده‌رانه له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی پێشوودا .
له چوار هه‌ڵبژاردنی رابردوودا له كه‌ركوك ده‌نگه‌كان به‌م جۆره بوونه :
2005
بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
كورد 237303 ده‌نگی هێنا
له هه‌ڵبژاردنی 2010
كورد: 269015 ده‌نگی هێنا
عه‌ره‌ب و توركمان : 243543ده‌نگیان هێنا
له هه‌ڵبژاردنی 2014
كورد به گشتی : 310701 ده‌نگی هێنا
عه‌ره‌ب و توركمان : 25488 ده‌نگیان هێنا
له هه‌ڵبژاردنی 2018
كورد به گشتی : 216340 ده‌نگ
عه‌ره‌ب: 154991ده‌نگ
توركمان : 82033 ده‌نگ
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ژمارانه كه‌م و كورتی كه‌می تیایه‌و ره‌نگه زۆر ورد و ته‌واو نه‌بن ، به‌ڵام زۆر نزیكن
ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یر بكه‌ن له دوا هه‌ڵبژاردنا كورد نزیكه‌ی 90 هه‌زار ده‌نگ كه‌می كردووه له چاو هه‌ڵبژاردنی 2014وه ، ئه‌مه‌ش ئه‌و مه‌ترسیه‌یه‌كه پێویسته لایه‌نه كوردیه‌كان حسابی وردی بۆ بكه‌ن ، له دوا هه‌ڵبژاردنا خه‌ڵك به تكاو داوا لێكردنیش ناڕۆی بۆ ده‌نگدان ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی لایه‌نێك له ناو كوردا و له گه‌ڕه‌كه كوردیه‌كان فێڵی له لایه‌نه‌كانی تر ده‌كرد ، من ئه‌مه‌م به چاوی خۆم بینی ، هه‌ڵبه‌ت له 2014ه‌ش له قوتابخانه‌ی پیره مێرد ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی ده‌نگم لێ ئه‌دا گه‌نج هه‌بوو بلوسێكی له‌به‌ر كردبوو كه وێنه‌ی سه‌ری دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم بوو شانازی به‌وه‌وه ده‌كرد كه ده‌یان ده‌نگی داوه ، ده‌نگدان له بری ئه‌وانه‌ی به هه‌ر شێوه‌یه‌كه نایه‌ن بۆ ده‌نگدان .