Draw Media

پرۆژە یاساکەی هەڵبژاردن.. لە قازانجی کوردو زیانی حزب !

پرۆژە یاساکەی هەڵبژاردن.. لە قازانجی کوردو زیانی حزب !

2019-12-25 06:35:23


حلمی رەسول رەزا
بە گوێرەی ئەو زانیارانەی باس لەپرۆژەیاسای نوێی هەڵبژاردن دەکەن، کوردستان ڕووبەڕووی هیچ مەترسیەک نابێتەوە وەک ئەوەی ئەم ئێوارەیە ئەندام پەرلەمانانی کورد ئاماژەیان پێکرد کە گوایە ئیرادەی کورد پێشێل کراوە، لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە، 
۱- بە گوێرەی پرۆژە یاساکە هەرقەزایەک نوێنەری تایبەت بە خۆی دەبێت و تەنها کاندیدانی شارەگەورەکان دەرناچن، وەک دەبینین تاکو ئێستا هەربەنمونەیەکی بچوک چەمچەماڵ و کەلار و چەندین قەزای تریش نوێنەری خۆیان لە پەرلەماندا نەبینیوە. ئەمەش بەلای کەمەوە دادگەریەکی زۆری تیاداهەیە بۆ ئەوەی قەزاکان نوێنەری خۆیان هەبێت، 
۲- فرسەتێکی زۆرباشە بۆ خەڵکی بێلایەن و ڕۆشنبیر و کەسایەتیەکاریگەرەکانی دەرەوەی حیزبەکان، خەڵکی خەمخۆری نەتەوەخواز کورد نێو کۆمەڵگای کوردی بۆ ئەوەی خۆیان هەڵبژێرن و بچنەپەرلەمان، خەڵکی کوردستانیش دەمێکە بەدوای خەونی گەورەی وایە، تاوەکو هەست بەدەنگی خۆیان بکەن، ئەمەش وادەکات ئەم نوێنەرە بەدەم داوای خەڵکەوەبێت و لەخەمی خەڵکدابێت. 
۳- دەربارەی ترسی پڕۆژە یاساکە بۆ ناوچە جێ ناکۆکەکانی دەرەوەی هەرێم، بەگوێرەی زانیاریەکان هیچ مەتریسەک درووست ناکات، لەبەرئەوەی سنوری هەریەک لەقەزاکانی خانەقین و جەلەولا و سەعدیەو قەرەتەپەو جەبارەو قۆرەتو سەرەڕای دەنگدەرانی ماددەی ٪٤۰ سنوری خانەقین نزیکەی ۱۸۰ هەزار دەنگدەرن، بەلایەنی کەمەوە کورسیەکانی خۆیان بەدەست بهێنن، 
٤- هەرچی شاری خورماتوە کە (۱۷بۆ۲۲) هەزار دەنگدەریان هەیە، لە دوای ساڵی ۲۰۰۳هیچ نوێنەرێکیان نەبوە، بەڵام ئەم جارە بەپێی پڕۆژە یاساکە، دەنگەکانیان لەناو پارێزگای تکریتدا ون نابێت. 
٥- شارۆچکەی مەخمور کەخاوەنی زیاتر لە ۱۰۰ هەزار دەنگدەرن، بەهەمانشێوە دەبنە خاوەنی نوێنەری خۆیان لە پەرلەمان.
٦- لەبارەی شەنگالەوە نزیکەی ۳۰۰هەزار دەنگدەری هەیە، ئەوە وادەکات ئێزیدیەکان ببنەخاوەنی نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان، هەروەها دەبنە خاوەنی زیاتر لە سێ کورسی پەرلەمان، ئەوە وادەکات چیتر حیزبەکان خێریان پێنەکەن بەناوی پێدانی پەرلەمانتار و بەڵکو ئەوە وادەکات لەمەودوا حیزبەکان بکەونە دوای ئێزیدیەکان بۆ ئەوەی نوێنەریان بۆ بنێرنە پەرلەمان.  
۷- هەرچی ترسی کوردیشە لەپارێزگای کەرکوک ئەوەیە گوایە لەداقوق ڕێژەی عەرەب لە کورد زیاترە،  بەڵام بەگوێرەی  زانیاریەک لەناو شارەکەدا  ڕێژەی کورد و عەرەب وەک یەکن بەڕێژەی٪٤۱ و ڕەنگە کورد بتوانێ ئەم شارە بباتەوە ئەگەر عەرەبی دوای ۱٦ی ئۆکتۆبەر کە گەڕاونەتەوە بۆ ئەم شارە  دەنگ نەدەن، بۆیە دەتوانرێت ململانێیەکی باش و قورسی مەدەنی لەبارەی کورسیەکەیەوە بەڕێوەبچێت، ئەمەش پروسەی دیموکراسی باشتر دەکات و زیاتر ناوچەکە خزمەت گوزاری بەخۆیەوە دەبینێتەوە، هەر بەپێی زانیاریەکان ئەگەر بێت و لە قەزای دووبز کورد یەک کاندیدی هەبێت دەتوانێ سەرکەوتن بەدەست بهێنێ. ئەوانەی باس مەترسیەکانی دوو کورسیەکەی قەزای حەویجە دەکەن، ڕوون و ئاشکرایە لەپاش پرۆسەی ئازادی عێراقەوە ئەوان دووکورسیەکەی خۆیان مسۆگەر کردوە. بەڵکو ئەوە مەرترسی نیە لەسەر قەزیەی نەتەوەی کورد، بەڵکو ئەوە مەترسیە لەسەر بەرژەوەندی باڵای حیزبیەکان، بۆیە هاتونەتەدەر، بەڵام ئەوەی سەیرە دوای هاتنە دەرەوەیان لەهۆڵی پەرلەمان هیچ ڕونکردنەوەیەکیان بۆ ڕای گشتی بەپێی داتە نەخستەڕوو، تاوەکو خەڵکی کورد بەرچاوی ڕونبێت، خەڵکی کوردستان پاڵپشتیان بکەن، بۆیە وەک هەمیشە ئەم کەیسەشیان وەکو کەیسەکانیتر بەلێڵی  هێشتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand