((میلیشیا)) و ((موقه‌ده‌س)) !
2019-12-24 20:26:58
خه‌ڵات عومه‌ر
هه‌رزوو له دوایی ساڵی 2004 وه وكاتیێك ئه‌ستێره‌ی به‌ختی ((موقته‌دا سه‌در)) له‌دوای ڕوداوه‌كانی نه‌جه‌فه‌وه گه‌شایه‌وه ،سه‌رردار حاجی((قاسم سوله‌یمانی)) په‌یوه‌ندیه‌كی گه رمی له‌گه‌ڵدا به‌ست .
له سه‌ردانی دوووهه‌می دا بۆ ئێران و به‌قسه‌ی ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری دانیشتنه كه‌بوون ، ((عه‌لی خامه‌نه‌ئی)) ڕابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران ،موقته‌دا سه‌دری به ((حوسێن نه‌سڕوڵا)) ی ئێراق وه‌سفكردووه .
بۆ ئێران داگیركردنی ئێراق له لایه‌ن ئه‌مریكاییه‌كانه‌وه بایه‌خه‌كه‌ی له‌وه دابوو كۆتایی به‌ڕژێمی به‌عس وده‌سه‌ڵاتی (( سه‌دام حوسێن)) ده‌هێنێت .ده‌ناوه‌كی تر ئێران چاوی له سه‌رئه‌وه‌بوو ، ئه‌مریكا له ئێراق دا دوچاری شكستێكی گه‌وره بێت .به‌ڵام نه‌ك به شێوه‌یه‌ك ئه‌و شكسته ئه‌مریكاییه ده‌ره‌نجام زیان به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئێران بگه‌ێنێت .
بارودۆخی ئێراقی دوای سه‌دام حوسێن هه‌ریه‌كه له ئێران وئه‌مریكای ناچاركرد كه له سه‌ر زه‌مین جۆرێك له هه‌مئاهه‌نگی له نێوانیاندا هه‌بێت .هه‌رله سه‌ره‌تا شه‌وه تائێستا پرۆسه‌ی سیاسی ئێراق مه حكومه به‌و هه‌مئاهه‌نگیه‌وه .
شاردراوه نیه له سه‌ره‌تادا ئێران پشتیوانی وكۆمه‌كی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ((موقته‌دا ئه‌لسه‌در))ی ده‌كرد .
( به‌پێی ڕاگه‌یاندنی سه‌دریه‌كان بێت ئه‌وان له ماوه‌ی ئه‌وچه‌ند ساڵه دا كه ڕوبه‌ڕی وئه‌مریكاییه‌كان بوونه‌ته‌وه ،هه‌تا ساڵی 2008 نزیكه‌ی 6000 كرده‌وه‌ی سه‌ربازیان دژی سوپای ئه‌مریكا ئه‌نجامداوه .بێگومان ئه‌مه‌ش به‌بێ پشتیوانیكردنی ئێران كارێكی مه‌حاڵه)
له‌وسه‌رو به‌نده‌دا ((خامه‌نه‌ئی)) به ده‌نگێكی دلێر ده‌یووت ؛
وڵاته‌كه‌ی بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌مریكا وهاوپه‌یمانان، پشت وپه‌نای ((سه‌در)) ده‌بێت .
((پۆل بریمه‌ر)) ی حاكمی ئه‌مریكایی له ئێراق له‌به‌ر گورزی سه‌دریه‌كان باڕه‌ی لێهه‌ستابوو. هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشته ((حه‌سه‌ن ڕوحانی)) كه ئه‌وده‌مه سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بوو. دۆسێی ((سه‌در)) به دۆسێ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران هه‌مبه‌ركرا.
((ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری)) كه وده‌مه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی حوكمڕانی ئێراق بوو ، له به‌غداوه فڕی بۆ تاران وپه‌یامێكی ئه‌مریكایی گه‌یانده سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران .
هێنده‌ی نه‌برد سه‌رۆك كۆماری ئێران له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران‌دا
وتی ؛
له‌م چه‌ند ساڵه‌دا ئه‌مریكا دوو دڕنده‌ترین دوژمنی ئێرانی له ئه‌فغانستان وئێراق ڕیشه‌كێشكردووه .له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرین و هاوكاربین بۆ ڕاگرتنی كاروباری ناوچه‌كه ، خه‌ریكه ده‌مانخه‌نه سه‌نگه‌ری سه‌دام حوسێن وتاڵیبانه‌وه !
سیاسه‌ت دایك وباوكی نیه ،له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئێران پشتی كرده سه‌درو ،كارگه‌یشته ئه‌وه‌ی سایته‌كانی سوپای پاسداران ، سه‌دریه‌كان به ((موجاهیدینی خه‌لق)) به‌راورد بكه‌ن و سه‌دری باوك له گۆڕدا ڕابچڵه‌كێنن و،به شان وباڵی ((مه‌جلیسی ئه‌علا)) و((حیزبی ده‌عوه)) دا هه‌ڵبده‌ن !
له ساڵی 2004 وه هه‌تا ئێستاش په‌یوه‌ندیه‌كانی ((موقته‌دا ئه‌لسه‌در)) وئێران ،به هه‌ورازو نشێودا ڕۆیشتووه ،ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر هێڵێكی بیانی بۆئه‌و په‌یوه‌ندیانه بكێشین ،هه‌رگیز نه‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه پێ وایه ، موقته‌دا ژماره‌یه‌كی ئێرانیه وگه‌مه‌ی سه‌دریه‌كان له ئێراق سه‌ربوبه‌ری ئێرانیه.
له ساڵی 2008 دا كاتێك ((نوری ئه‌لمالیكی)) هه‌ڵمه‌تی ((صوله الفرسان)) ی دژی موقته‌دا و((جیش المهدی )) ده‌ستپێكرد ، ده‌وترا حكومه‌ت ئه‌وكاره‌ی بۆته‌مبێكرنی سه‌دریه‌كان ده‌كات كه گوایه ئێران پشت وپه‌نایانه ،كه چی ئه‌و كاره ته‌واو پێچه‌وانه، بوو مالیكی به پشتیوانی ئێران وئه‌مریكا ئه‌وكاره‌ی دژی موقته‌دا كرد ،هه‌ربۆیه‌ش سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێنا .
ساڵی 2010 ودوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێراق ، ((قاسم سولێمانی)) له به‌ره‌به‌یانی چه‌ژنی قورباندا ، له شاری ((قوم)) سه‌ركرده شیعه‌كانی كۆكرده‌وه ( به موقته‌دا ئه‌لسه‌دریشه‌وه كه ئه‌وماوه‌یه له ئێران بوو) داوای لێ‌كردن پشتیوانی ویلایه‌تی دووه‌می مالكی بكه‌ن .
له دوای ئه‌وه موقته‌دا نه‌یشارده‌وه كه به‌ناچاری وله ژێر فشاری ئێران‌دا ئه‌وه‌ی قبوڵكردوه .
ئێران ئه‌مه‌ی پێخۆش نه‌بوو .هه‌رچۆن ئه‌وه‌شی پێخۆش نه‌بوو دووساڵ له دوای ئه‌وه ،موقته‌دا بێته كوردستان وله گه‌ڵ ((بارزانی )) و((عه‌لاوی)) دا هه‌وڵی ئه‌و بدات متمانه له مالكی بسه‌ندرێته‌وه .
له گێڕانه‌وه‌ی به شێك له بیره‌وه‌ریه‌كانیدا سه‌باره‌ت سه‌ردانه‌كه‌ی بۆكوردستان ، ((موقته‌دا ئه‌لسه‌در)) باس له‌وه ده‌كات كه ((قاسم سولیمانی)) تیایدا كولوكافربووه ، بۆئه‌وه‌ی سه فه‌ری كوردستان نه كات به‌ڵام ئه‌و گوێی پێنه‌داوه.
زۆرجار موقته‌دا به‌پێچه‌وانه‌ی خواست و ویستی ئێرانه وه هه ڵسوكه‌وتی كردووه، له‌و جارانه‌ش ساڵی 2013 بوو كاتیك كۆتایی به گۆشه گیریه‌كه‌ی ئێرانی هیناو له گه‌رمه‌ی خۆپپَشاندانی سونه‌كانی ئێراق دا گه‌ڕایه‌وه گۆڕِه‌پانی سیاسی و به ئاشكرا ده‌نگی خسته پاڵ ده‌نگیان ودا كۆكی له داواكاریه‌كانیان كرد و، له گه‌ڵ نه‌یارێكی سه‌رسه‌ختی ئێران‌دا كه ((ده‌سته‌ی زانایانی سونه‌ی ئێراق) بوو پێكهاته‌وه و ، له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی فه‌لوجه‌و، له ((غه‌وزی گیلانی)) یش له به‌غدا نوێژی له‌گه‌ڵ دابه‌ستن .
زۆرجار موقته‌دا ئێرانی توڕه‌كردووه ،خۆكه لایه‌نگرانی په‌لاماری ناوچه‌ی سه‌وزیاندا وپه‌رله‌مانیان داگیركرد ،ئێرانیه‌كان وتیان موقته‌دا هیچی تیانه هێشتۆته‌وه.
سایته ئێرانیه‌كان كه‌وتنه وێزه‌ی ، هه‌تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی پێگه‌ی ((تابناك))ی نزیك له سوپای پاسداران نووسی بوو ی ((پێویسته موقته‌دا به یه‌كجاری وازله سیاسه‌ت بهێنێت وبچێت به‌لای ته‌واوكردنی خوێندنی ئاینیه‌وه))
سه‌باره‌ت به موقته‌دا سه‌درده‌وترێت كه پراگماتی نیه ،بێگومان جاران واشیان به ((خومه‌ینی)) ده‌وت ،كه‌چی به‌ڵگه نامه نوێكان ده‌یسه‌لمێن كه خومه‌ینی هه‌رگیز ده‌رگای حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی له ئه‌مریكا دانه خستووه .
دیاره موقته‌دا ش ده‌رگای حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی له‌ئێران دا نه‌خستووه و، ڕه‌نگه نه‌شتوانێت وازوو دایبخات ، به‌ڵام شتی گرنگ كه ((موقته‌دا)) كردی له‌ناو خه‌ڵك وله‌سه‌ر شه‌قام ئه‌وه‌بوو كه هه‌یبه‌تی بۆ ((موقه‌ده‌س)) وپرۆژه‌ی ((ویلایه‌تی فه‌قی)) و،ته‌نانه‌ت به شێوه باوه‌كه‌ی بۆ مه‌رجه‌عیه‌تی ((نه‌جه‌ف)) یش نه هێشته‌وه .
له‌نێو هێزه سیاسیه‌كانی ئێراق دا وبه هه‌موو ئه و هێزه شیعانه‌ش كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات ناتوانن ،له‌ناو جه‌ماوه‌ری شیعه‌شدا كه‌مترین جۆش وخرۆش دروستبكه‌ن ،به‌ڵام موقته‌دا له‌وه‌زیاتریشی كرد.
سه ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ((عادل عبد المهدی)) كوتله كه‌ی سه‌درو، كوتله‌ی(( فه‌تح)) ی ((هادی ئه‌لعامری)) پێكیان هێنا ،به‌ڵام سه‌دریه‌كان هه‌رخۆشیان بوون به هه‌وێنی ئه‌وخۆپێشاندانه‌ی كه كۆتاییان پێهێنا .به ئێستاشه‌وه ئه‌گه‌رچی ((سه‌در)) نكۆڵی ده‌كات له‌وه‌ی لایه‌نگرانی خۆپێشاندانه‌كان به ڕێوه ببه‌ن ، به‌ڵام زۆرینه‌ی زۆری خۆپێشه‌نده ران له‌سه‌دریه‌كانن ،چله به‌غداو له شاره‌كانی باشوریش.
بێگومان ئێستا خۆپێشانده‌ران هه‌موویان لایه‌نگری سه‌در نین و ،ڕوداوه‌كان به شێوه‌یه‌ك په‌ره‌ی سه‌ندووه كه ڕه‌نگه له ئاینده‌دا شوناسی خۆپێشه‌نده‌ران تایبه‌تمه‌ندی پێكهاته‌ی شیعه‌ش تێبپه‌ڕێنێت .
ئه‌م باسه م سه‌باره‌ت دیارده‌ی ((موقته‌دا ئه‌لسه‌در)) نیه، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ چوونه ناودیمه‌نی گشتی ڕوداوه‌كانی ئێراقه كه تێیدا وێنه‌ی ((موقه‌ده‌س)) له‌ق بووه .
((ئیمام خومه‌ینی)) به‌ماوه‌یه‌كی كه م دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كه‌ی وله‌به‌رئه‌وه‌ی متمانه‌ی به سوپا نه‌بوو ،هه‌رزوو په‌نای برده به ردروستكردنی ((میلیشیا)) و((سوپای پاسداران))ی دروست كرد .
داعش زوربه‌ی ناوچه سونه نشینه‌كانی گرت ، به‌ڵام ((سید عه‌لی ئه‌لسیستانی)) هه‌تا مه‌ترسی نه‌كه‌وته سه‌ر ناوچه شیعه‌كانی،فتوایی ((جیهاد)) ی نه‌دا .
له‌دوای فتواكه‌ی سیستانی ((میلیشیا))ی ((حه‌شدی شه‌عبی)) دروست بوو.به‌ڵام داخۆ فتواكه‌ی سه‌ید كه حه‌شدی دروستكرد ،به‌ته‌نها بۆڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش بوو ،یاخود بۆ پاراستنی حوكمی شیعه‌بوو له ئێراق؟ !
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ،باشه بۆچی پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێراق سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به سه‌ر داعش دا ڕاگه‌یاند، سه‌ید به‌فتوایه‌ك میلیشیای حه‌شدی هه‌ڵنه‌وه‌شانده‌وه؟ !
پێده‌چێت پرۆژه‌ی ((موقه‌ده‌س)) ی شیعی ئێرانیبێت ،یان ئێراقی به بێ((میلیشیا)) توانای به‌رده‌وامبوونی نه بێت ،ئه‌گینا بۆچی له ئێران وله ئێراق وله‌سوریاویه‌مه‌ن ،ئه‌م هه‌موو میلیشیایه هه‌یه؟!
به پێی هێندێك زانیاری هه‌واڵگری له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌دا كه میسریه‌كان ده‌یانوویست ((موحه‌مه‌د مورسی)) بگۆڕن ،ئێرانیه‌كان پێشنیازیان بۆكردبوو ملیشیایه‌ك له ((ئیخوانه‌كان )) دروستبكات!
پێده‌چێت مورسی فریانه‌كه‌وتبێت !
هه‌مووئه‌مه‌م بۆئه‌وه‌یه بڵێم خۆپێشاندانه‌كانی ئێراق ڕه‌نگه دراماتیكیانه كۆتایی نه یه‌ت و زۆری بوێت تاده‌ره‌نجامه‌كان ببینین . به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی بزانین ده‌ره‌نجامه‌كان چۆن ده بێت پێویسته له سه‌رئه‌وه ڕابوه‌ستین كه ورده ورده ئاینده دروست ده‌كات .
ئێستا عه‌رشی ((موقه‌ده‌س)) له‌ق بووه ،به‌ڵام ((میلیشیا)) ماوه وبه‌هێزه وئه‌مه‌ش به‌ره‌و ئه‌وه‌مان ده‌بات كه بڵێن ،شتی خراپ به ڕێوه‌یه!
بابه‌ته‌كه زۆر هه‌ڵده‌گرێت ،بۆیه ناچارین له سه‌ری بڕۆین.