بزوتنەوەی گۆڕان بەرنامە بوو یان کاردانەوە؟!
2019-12-21 10:58:26
ساڵح ژاژڵه‌یی
به‌شی پێنجه‌م
ئه‌زمه‌ی سه‌رکرده‌و ئایندهی هه‌رێمی کوردستان به کوێ ئه‌گات:
ساڵی 1961 یه‌که‌م ساڵم بوو چومه قۆناغی ناوه‌ندی هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا شۆڕشی ئەیلول ده‌ستی پێ‌کرد. یه‌که‌م جار بوم به ئه‌ندامی یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان و دوای ماوه‌یه‌کی کورتیش چومه ناو ریزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان. له‌و کاته‌وه تا وازهێنانم له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌موو وێتسگهکانی خه‌باتی کوردایه‌تی به‌شداریم کردوه.
ریزه‌کانی پارتی. جه‌لالی. ساڵی 1974. یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و دواجار بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. هه‌ریه‌ک له‌م قۆناغانه ئه‌توانم کتێبێکی ته‌واوی له‌سه‌ر بنوسم. ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌بەستمه و به‌لامه‌وه گرنگه ئاماژه‌ی بۆبکه‌م ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه:
له هه‌موو قۆناغه‌کاندا له سه‌ره‌تای به‌شداریکردندا هاوڵاتیانی کورد ئه‌وه‌نده تینوی کوردایه‌تی بون. خۆشه‌ویستییان بۆ سه‌رکرده‌کانیان ئه‌گه‌یشته ئاستی په‌رستن. له هه‌ر حیزبیکدابویتایه ئه‌وه‌نده خه‌مخۆری سه‌رکرده‌که‌ت بوی کێ قودره‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بوو لای من و تۆ به خراپه باسیان بکات. ئاماده‌بوین سه‌ری خۆمانیان له‌سه‌ر دابنێین به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تای لاوێتیدا. به‌ڵام دوای ئه‌و هه‌موو ساڵانه و به‌پێی ئه‌و هه‌موو لێکدانه‌وانه گه‌یشتمه باوه‌ڕی ته‌واو که ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو شه‌ڕو پێکدادان و کورد کوشتنه به ده‌ستی یه‌کتری، هۆکاره‌که‌ی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی بوه‌و، هه‌موی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوه. ئێستاش هه‌ر وایه‌و پێ ده‌چێت له داهاتوشدا هه‌ر وابێت. هه‌رچی سهرکردهیهکت بدواندایه به‌رامبه‌ره‌که‌ی تاوانبار ئه‌کرد به خائین و گه‌نده‌ڵ و پیاوی بێگانه‌و خۆشی به فریادره‌س ئه‌زانی. شه‌ڕیان له‌نێوان خۆیاندا دروست ئه‌کردو کوڕی خه‌ڵکیان به کوشت ئه‌دا. کاتێکیش له به‌رژه‌وه‌ندییان بوایه ده‌ستیان ئه‌خسته ناو ده‌ستی یه‌کتری و مویان به به‌ردا نه‌ده‌چوو.
دوای ئه‌مه‌ش تاوانی هه‌موو ناکۆکییه‌کانیان ئه‌خسته ملی من و تۆ و یه‌کێکی تر. هه‌مویان یه‌کتریان به‌وه تۆمه‌تبار ئه‌کرد. که ته‌مه‌نیان چۆته سه‌ره‌وه‌و ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌که‌ی نابێت. به‌ڵام که خۆی ئه‌بوو به‌خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات. مه‌گه‌ر مردن پۆسته‌که‌ی لێوهرگرتایه.
ئه‌گه‌ر راستت ئه‌وێت که کورسییه‌کانی گۆڕان له 24 وه بو به 12 ده‌بو رێکخه‌ر و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن ده‌ستیان لهکاربکێشایهتهوه. به‌ڵام هه‌مویان وه‌کو که‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت فزه‌یان له خۆیان بڕیبو.
هه‌ر بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه له رۆژی 12/10/ 2004 هه‌ندێک له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی یاداشتێکیان بۆ به‌ڕێز مام جه‌لال نوسی که له 8 خاڵدا خۆی بینیوه‌ته‌وه. یه‌کێک له داواکاریه‌کان ئه‌وه‌بوه له مام جه‌لال که ته‌مه‌نی بۆته 70 ساڵ و باشتر وایه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌که‌ی ببێت، چونکه توانای به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کانی نه‌ماوه.
له‌کاتێکدا له‌وکاته‌دا مام جه‌لال ته‌ندروستی خراپ نه‌بوه. ئه‌وه‌ی شایانی باسه یه‌کێک له‌وانه‌ی دوای کاک نه‌وشیروان ناوی له‌و یاداشتدا هاتوه. کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی بوه. ئێستا کاک عومه‌ر خۆی ته‌مه‌نی بۆته 75 ساڵ و ته‌ندروستیشی باش نییه و هه‌موانیش ئه‌زانن ناتوانێت به باشی کاره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رێت و ره‌خنه‌و گله‌یی زۆری له‌سه‌ره‌و له هه‌موشی گرنگتر دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێزیان بونه رێکخه‌ری گشتی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نیوه‌ی ده‌نگه‌کانی پێشوی که‌مکرد. له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌که‌ی بێت و داوای لێبوردن بکات، هه‌وڵێکی زۆری دا‌و بۆ جارێکتر خۆی کرده‌وه به رێکخه‌ر.
بێ ئومێدبونی جه‌ماوه‌ر له سه‌رکرده‌کان نه‌ک هه‌ر خه‌مێکی گه‌وره‌یه. به‌ڵکو کاره‌ساتێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی مه‌ترسیداریشه کاتێک ئه‌بینی سه‌رکرده‌یه‌ک و که‌سایه‌تییه‌کی سیاسی ناسراوی وه‌کو نه‌وشیروان مسته‌فا، که هه‌میشه له شاخ و له‌شار جێگه‌ی ئومێد و متمانه‌ی خه‌ڵک بوبێت و وه‌کو فریادره‌س سه‌یرکرابێت و به ئه‌ندازیاری راپه‌ڕین و باوکی هه‌ژاران ناسرابێت دواساته‌کانی ژیانی ئاوا کۆتایی بێت جێگه‌ی داخ و په‌ژاره‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ هه‌مومان.
کاربگاته ئه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه گه‌وره‌یه له‌دواساته‌کانی ژیانیدا هه‌موو رابوردووی سیاسی خۆی و ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بکاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی کورەکانی، که به درێژایی هه‌موو ژیانی سیاسی خۆی دژی ئه‌وه بوه. ئێمه که مێژو ئه‌خوێنینه‌وه گله‌یی له شێخ محمودی نه‌مر ئه‌که‌ین که موڵک و ماڵی له‌سه‌ر خۆی تاپۆ کردوه. به‌ڵام ئه‌وه پێش 100 سال زیاتر بوه. عه‌قڵی ئێستا‌و ئه‌و کاته‌ش به‌راورد بکه که جیاوازیه‌که ئاسمان و رێسمانه.
دوای 100 ساڵ رۆشنبیرترین و ناسراوترین و شۆرشگێرترین و دهسپاکترین که‌سی ئه‌م سه‌رده‌مه بێت و هه‌مان ره‌فتار دووباره بکاته‌وه، موڵک و ماڵی گشتی له‌سه‌ر نه‌وه‌کانی تاپۆ بکات و تازه به تازه نه‌رێتی به بنه‌ماڵه کردن و بە خیزانکردن زیندو بکاته‌وه و بره‌وی پێ بدات. به بۆچونی من ئه‌و کاره سەدان جار خراپترە لەوەی شیخ محمود کردویەتی. بە دەیان جار خراپترە لەوەی بنەمالەی بارزانی و تالەبانی کردویانە . لەبەر ئەوەی ئەم بەرێزە هەمیشە دژی ئەم رەفتارانە بوەو کاری بو ئەوە کردوە ئەمە نەمینیت . لە زۆربەی بۆنەکاندا جەختی لەسەر دوو شت کردوتەوە : 1- دژی گەندەلی دەوەستینەوە . 2- دژی بە بنەمالەکردن دەوەستینەوە . بەلام ئێستا کە پێچەوەانەکەی راست دەرجو ، لیرە بەدواوە بروا بە کی بکەین؟.
له هه‌موی ناخۆشتر ئه‌وه‌یه خه‌ڵکانێک بێن و پاساو بۆ ئه‌م کاره بهێننه‌وه‌و چاو له ئاستیا بنوقێنن و بڵێن ئه‌میش وه‌کو ماڵباتی تاڵه‌بانی و بارزانی، که‌واته جیاوازی نێوان ئەوان و ئێمە چییە؟ کەواتە بزوتنەوەی گۆڕان بۆ دروست بوو؟ کەواتە بۆچی میللەتمان خەڵەتاند؟.
تۆ سه‌رکرده‌یه‌کی ئاوا گه‌وره‌و مه‌زن و ناودار و ناسراو و جێگه هیواو متمانه بێت و کار بگاته ئه‌وه‌ی هه‌موان به فریادرهست بزانن. به‌ڵام داوا له هاوڕێکانت بکه‌ی و خه‌ڵکیان لێ راسپێرێت که یه‌کێتی جێبهێڵن و پشتیوانیت لێ بکه‌ن و ئه‌وانیش مەردانە وه‌ڵامت بده‌نه‌وه‌و ده‌ستبه‌رداری هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان ببن. به‌ڵام دوایی په‌راوێزیان بخه‌یت و لێیان بێ منه‌ت بی.
ئه‌پرسم ئه‌گه‌ر بۆئه‌وان ئاسایی بێت ئه‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تی و بێ ویژدانییه به‌رامبه‌ر به من و تۆ بکه‌ن ، بۆچی بو ئێمە دەبێتە تاوان باسیان بکەین و رەخنەیان لێبگرین؟. ئەمەی من نوسیومە هەموی راستین، ئەوە کار و کردەوەی سەرکردەکانە بە بەرچاوی هەمومانەوە ئەنجامیان داوە، باسی کەسایەتی کەسم بە خراپە نەکردوە. من وتومە فلانە شت خراپەو فلانە شت چاکە. نازانم بۆچی هەندێ کەس تەنگەتاو بون و خۆیان سەغلەت کردوە . ئایا راستی وتن تاوانە؟ ئەمە مێژووە ئەبێ وەک خۆی تۆماربکرێت نەک وەک ئەوەی چۆن حەزمان لێیەتی و لەبەرژوەندیمانە.
ئه‌پرسم: کێشه‌ی نێوان خوالێخۆشبوو مه‌لا مستهفاو ده‌سته‌ی مه‌کته‌بی سیاسی که دواجار جه‌لالی مه‌لایی دروستبوو، خوێنی هه‌زران لاوی کورد به خۆڕایی رژا، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌بوو؟ ئه‌گه‌ر مه‌لا مسته‌فا که‌مێک نه‌رمی بنواندایه و مام جه‌لال و هاوڕێکانیشی ژیرانه‌تر هه‌ڵسوکه‌وتیان بکردایه‌و وازیان له که‌ڵکه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵات بهێنایه‌و وابیریان بکردایه‌وه که مه‌لا مسته‌فا خاوه‌ن که‌سایه‌تییه‌کی گه‌وره‌یه‌و جه‌ماوه‌ری پێ کۆئهکرێتهوهو، ئه‌وانیش له سێبه‌ری ئه‌ودا هه‌وڵی روشنبیرکردنی جه‌ماوه‌ریان بدایه، ئه‌نجامه‌که‌ی باشتر نه‌ده‌بوو، له جیابونه‌وه‌و شه‌ڕکردن؟
که یه‌کێتی نیشتمانی شۆڕشی نوێی ده‌ست پێکردوه. باشتر نه‌بوو پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پشتیوانی شۆڕشی نوێیان بکردایه، له بری شه‌ڕکردن و خولقاندنی کاره‌ساتی هه‌کاری؟ ئه‌ی کێشه‌کانی ناو یه‌کێتی نیشتمانی و جیبابونهوهی به‌شێک له بزوتنه‌وه‌و دروستبونی حیزبی سۆسیالیست و دوایش زه‌حمه‌تکێشان و ئاشیش هه‌ر ململانێ نەبوو لەسەر ده‌سه‌ڵات؟.
ئه‌گه‌ر یه‌کێتی و پارتی ژیرانه مامه‌ڵه‌یان بکردایه و له‌بری ئه‌وه‌ی شه‌ڕی خوێناوی دوای راپه‌ڕین دروست بکه‌ن. خه‌ریکی به دامه‌زراوه‌کردنی داموده‌زگاکانی حکومه‌ت بونایه باشتر نه‌ده‌بوو له‌وه‌ی خوێنی ههزرارن کورد به خۆڕایی بڕژێ و ئابڕوی میلله‌تی کوردیش به‌رن له پێش چاوی دۆست و دوژمن؟
کاتێک مام جه‌لال بوو به سه‌رۆک کۆمار. وازی له پۆستی سکرتێری یه‌کێتی بهێنایه بۆ کاک نه‌وشیروان، نه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروست ده‌بوو، نه یه‌کێتی توشی ئه‌م شکسته‌ی ئێستا ئه‌بوو؟ ئه‌گه‌ر کاک نه‌وشیروان که‌مێک نه‌رمی بنواندایهو گوێی بۆ هاوڕێکانی بگرتایه. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان توشی ئه‌م شکسته‌ی ئێستا ئه‌بوو؟.
ئیسماعیل بێشکچی که لای زۆرینه‌ی کورده‌وه ناسراوه. نوسه‌رێکی ناوداری تورکه‌و له هه‌مان کاتیش‌دا دۆستێکی دڵسۆز‌و نزیکی کورده و تا ئێستا چه‌ندین جار خراوه‌ته زینداوه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رگری له کورد کردوه. ناوبراو وته‌یه‌کی زۆر به نرخی هه‌یه‌و پێویسته هه‌موو کوردێک وه‌کو نه‌سیحه‌ت بیخاته میشکیهوه و و سودی لێوه‌رگرێت. قسه و لێدوانه به‌نرخه‌که‌ی ناو براو ئه‌مه‌یه (به لاتانه‌وه سه‌یر نه‌بێت که میلله‌تێکی 60 ملیۆن که‌سی وه‌کو کورد تائێستا بێ ده‌وڵه‌تن. چونکه که‌سیان ئاماده‌نین ته‌نازول بۆ که‌سیان بکه‌ن).
زۆر جار بەرگوێمان دەکەوێت کە دەڵێن ئەگەر ئێستا مامجەلال لە ژیاندابوایە یەکێتی حاڵی حاڵی ئێستا نەدەبو. یان دەڵێن ئەم گۆڕانەی ئێستا گۆڕانی سەردەمی کاک نەوشسروان نیە . ئەوانەی ئەم قسانە دەکەن بە مەبەستی ئەوەیە کە ئەو دوو تێکوشەرە تاخۆیان مابون کار‌و بار باش بە رێوە دەچوو . واتە ئەوان زۆر بە توانابون و ئەوانی دوای ئەوان نەیانتوانیوە بە باشی هەڵسوکەوت بکەن .
بەڵام لە راستیدا ئەمە تێروانین و بۆچونێکی هەڵەیەو راستییەکەی دەبی ئەمە بە خاڵی لاوازی ئەوان دانرێت نەک خاڵی بە هێزیان .چونکە ئەوەی دوای ئەوان رویدا هۆکارەکەی ئەمان بون نەک ئەوانەی بونە جێگرەوەیان. دیارە ئەم دوو تێکوشەرەم بە نمونە هێنایەوە، لە راستیدا بە درێزایی مێژوو هەموو سەرکردەکان هەمان کاریان دوو بارە کردوەتەوە . ئەگەر سەرکردەکان پێش ئەوەی تەمەنیان بچێتە سەر و پەکیان بکەوێت ، جێگرەوەیەک بۆخۆیان دابنێن و پشتیوانی لێبکەن و کۆدەنگی بۆ پەیدا بکەن ، واتە بیچەسپێنن و تا زیندون خۆیان پشتیوانی لەم جیگرەوانە بکەن و کارێکی وابکەن هەموان بە ڕابەرو گەورەی خۆیانی بزانن ، دوای نەمانی ئەمان هیچ کاردانەوەیەکی خراپ رونادات و زۆر بە ئاسایی کار‌و بارەکان بەرێوە دەچیت .
بۆیە کاتێک سەرکردەکان وەفات دەکەن، دوای خۆیان کێشەو گرفت دروست دەبێت و تەکەتول و باڵ باڵێن و مەحسوبیەت و مەنسوبیتەت دەبێتە دیاردەیەکی خراپ و قێزەون و حیزبەکان بەرەو لاوازی و پوکانەوە هەنگاو دەنێن.
به تاقیکردنه‌وه ده‌رکه‌وت که هه‌موو ئه‌و ناکۆکیانه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی حیزب و به‌رپرسه‌کان بوه نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمان. ئه‌گه‌ر ئه‌م حیزبانه‌ی باشور و رۆژهه‌ڵات ئه‌زمونی کوردانی رۆژ ئاوایان له‌به‌رچاو بگرتایه. حاڵی کورد به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا ئه‌بوو؟ که‌واته کورد ئه‌زمه‌ی سه‌رکرده‌ی کارێزمای هه‌یه و هیچ که‌س و لایه‌نێک ناتوانێت په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ هاوڵاتیان راکێشێت و تۆمه‌تباریان بکات، چونکه هاوڵاتیان به زیاده‌وه ئه‌رکی نیشتمانی خۆیان ئه‌نجامداوه.
قۆناغی هاتن و دەستبەکاربونی کوڕەکان لە هەموو حیزبە کوردیەکاندا کۆتایی بە تەمەنی تێکۆشان و دڵسۆزی و لێهاتویی و ماندوبونی کادرە تێکۆشەر و خەباتگێرەکان دەهێنێت، دیاردەی باڵادەستی کوڕەکان پەردەیەکی رەشی نائومێدی خستۆتەسەر چاوی خەڵکە تێکۆشەرەکان، ئەوە نییە رۆژانە ڕیزەکانی بزوتنەوەکە هەڵدەوەشیتەوە، خەڵکە دنیا بین‌و ئەکادیمیەکان دەست دەکێشنەوە، ئەو پرەنسیپ و خواست و دنیا بینیەی کە گۆڕانی لەسەر دروستکرا بە جۆرێک کاڵبۆتەوە کە کەس باسی ناکات و گۆڕراوەتەوە بە پلەو پۆست بۆ ئەوانەی هەر لەوپێناوەدا بون بە گۆڕان.
ئەوەی پێی دەڵێن رێکخەر و خانەو جڤات تەنیاو تەنیا نمایشە و باشترین بەڵگەش هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی رێکخەر و خانەو سەرۆکی جڤاتی گشتییە چۆنیان دانابو هەر وا کەوتەوە. ئەو پرەنسیپ و تەکەتول و باڵبالێنەی کە لە یەکێتییەوە وەکو میرات لەسەر دەستی رێکخەر گوازراوەتەوە بۆ ناو ریزەکانی گۆڕان، هێندەی تر هەڵسوراوانی گۆڕانی نا ئومێدکردوە.
گۆڕان دروست بوو لە پیناوی گۆڕانکاری لە سیستەمی حوکمرانیدا ، لە پێناوی بەدیهینانی عەدالەتی کومەلایەتیدا، لە پێناوی چاکسازی و بەرەنگاربونەوەی گەندەلی و زورشتی تردا . لە ئێستادا هەموو ئیش و کاری گۆڕان بووەتە ئەمانە:
-1 روڵی (مەجلیسی خدمە) دەبینن بو دامەزراندن و دۆزینەوەی شوێن و ئیش تەنها بو ئەوانەی سەر بە تەکەتولی گردەکەن .
2- دامەزراندنی کۆمپانیای بازرگانی بۆ بەدەستهێنانی پارە بۆ چەند کەسێک .
به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌وه نوسیومه به‌و مانایه نایه‌ت که ئێمه بێئومێدبین و خۆمان به‌ده‌سته‌وه بده‌ین. چونکه ژیان به‌رده‌وامه‌و تا ژیانیش هه‌بێت ئه‌بێ هه‌وڵ بده‌ین له‌پێناوی گۆڕانکاری و به‌دیهێنانی ژیانێکی باشتر له رابوردو.