یاسای چاكسازی و پلە باڵاكان
2019-12-20 15:48:00
سەركۆ عوسمان
دوای چاوەڕوانی و هیوایەكی زۆر بە هەنگاوەكانی چاكسازی ڕاستەقینە لە سەرجەم جمگەكانی حكومەتی هەرێم بۆ هێنانە كایەی دادپەروەری كۆمەڵایەتی لە یاسای خانەنیشێنی و كەم كردنەوی خەرجیەكان و زیاد كردنی داهات و شفافیەت لە خەرجی و داهاتی گشتی یاسای چاكسازی ئەم جارەش بووە جێگای نیگەرانی و بێ هیوای خەلكی كوردستان بە پڕۆسەی گۆڕانكاری و چاكسازی ، لە ئێستادا باس لە كەم و كوڕی و هێشتنەوەی بەرژەوەندی پلەباڵاكان دەكەین بەرامبەر بە چین و توێژەكانی تر لە كۆمەڵگا .
ئەگەر باش لە یاساكە بكۆڵینەوە خۆل كردنە چاوی خەلكە ، تەنها بۆ ئاسای كردنەوەی توڕەیی هاوڵاتیانە چونكە یاساكە نەك كەم كردنەوەی موچەی پلە باڵاكان نیە بەڵكوو شەرعیەت دانە بەو موچە زەبەلاحەی كە بۆخۆیان دایان تاشیوە بێ گوێدانە غەدركردن لە زۆربەی موچەخۆران و خانەنیشانی ڕاستەقینە كە زۆرترین ساڵ كاریان كردووە بە كەمترین موچە خانەنیشین كراون، بەڵام جەنابی وەزیر و ئەندام پەرلەمانە ماندووەكان كەمترین ساڵ كاریان كردووە بە گەورەترین بڕی موچە خانەنشین كراون .
لە ڕابردودا پلەباڵاكان بێ گوێدانە هیچ ڕێسایەك بە لە سەدا هەشتا ی موچەكانیان خانەنیشین كراون بۆیە بۆتە جێگای ڕەخنەو گلەیی زۆرینەی خەڵكی هەرێم .
لەم یاسا نوێیەدا : بە لە سەدا ٢٥% موچەی بنەڕەتی + لە سەدا ٢.٥% بۆ هەر ساڵێكی خزمەت كە دەبێت لە ١٥ ساڵ كەمتر نەبێت مانای لە سەدا ٢.٥% *١٥ ساڵ = ٣٧.٥% + ٢٥%= ٦٢.٥% ئەمە ئەگەر تەنها ١٥ ساڵی ئەژماربكات ،لێرەدا پرسیارەكە ئەوەیە ئایا هیچ وەزیرێك یان ئەندام پەرلەمانێك ١٥ ساڵ لەو پۆستەدا بووە؟ یاخود پێشتر پلەی وەزیفی ڕاستەقینەی هەبووە؟ بێگومان بەشێكی زۆریان ساڵانی خزمەتیان نەبووە بۆ ئەوەی ئەو ماەویە پڕ بكەنەوە نەك ١٥ساڵ بگرە ٢٥ساڵ خزمەت بە تەسكیەی حیزبی پڕدەكەنەوە وەك ساڵانی خزمەتی وەزیفی بۆیان ئەژمار دەكرێت كە هیچ لە بڕی پارەی مانگانەكانیان كەم ناكاتەوە ، كەواتە هەر هەمان بڕە پارە وەردەگرن تەنها شتێكی زۆر ڕەمزی كەم دەكات بۆ خۆڵ كردنە چاوی خەڵك .
بۆ ئەوەی ئەم یاسایە ببێتە جێگای ڕەزامەندی خەڵك یاسایەكی چاكسازی گشتگیر و دادپەروەر بێت دەبێت بە بڕگەیەك قەدەغە بكرێت بەهیچ شێوەیەك تسكیەی حیزبی وساڵانی خزمەتی حیزبی هەژمار بكرێت بۆ پلە باڵاكان، كە لەو باوەڕەدام زۆرینەی پلە باڵاكان ٨ساڵ زیاتر خزمەتی ڕاستەقینەیان بۆ كۆناكرێتەوە ئەوكات تا ڕادەیەك موچەكانیان كەم دەبێتەوە بەرامبەر ئەو مووچە زەبلاحەی ئیستا وەری دەگرن هەرچەندە ئەوەش تا ڕادەیەك كەموكوڕی لە دادپەرەریدا تیا بەدی دەكرێت