Draw Media

ده‌ست شكاندنه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئێران له‌ سه‌ر خاكی عێراقدا .

ده‌ست شكاندنه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئێران له‌ سه‌ر خاكی عێراقدا .

2019-12-18 07:26:06


زەبەنگ بەهادین 

خۆپیشاندانه‌كان له‌ پارێزگاكانی باشووری عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌ , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستی له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا دۆخه‌كه‌ هێور نه‌بۆته‌وه‌ له‌ بری ئه‌وه‌ رۆژ له‌ دوای رۆژ داواكاری خۆپیشانده‌ران زیاد ده‌كات و ژماره‌ی كوژراو بریندار له‌سه‌ر گۆره‌پانی عێراقی له‌ نێو خۆپیشانده‌ران زیاد ده‌كات , له‌ سه‌ره‌تادا  خۆپیشانده‌ران كۆمه‌ڵێ داواكاری ساده‌یان هه‌بوو به‌ڵام ئێستا ئاراسته‌ی داواكاری خۆپیشانده‌ران گۆراوه‌ و به‌ره‌و گۆرینی سیستمی سیاسی عێراق هه‌نگاو ده‌نێ رۆژ له‌ دوای رۆژ ئاستی داواكاری یه‌كانیان به‌رزتر ده‌كه‌نه‌وه‌ .
سه‌رتای دروست بوونی خۆپیشاندانه‌كان نهێنی یه‌ك له‌ پشت ئه‌م خۆپیشاندانانه‌وه‌ په‌یدا بوو ئه‌ویش ئه‌و بوو ئایا كێ له‌ پشت خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌یه‌ ؟ خۆپیشانده‌ران هه‌موو جۆره‌ تیكه‌َڵبوونێكی سیا سی و ئه‌منی و مه‌زهه‌بی یان ره‌ت كرده‌وه‌ كه‌ ببه‌سترێته‌وه‌ به‌ خۆپیشادانه‌كانه‌وه‌ وه‌ نه‌یانهێشت به‌ هیچ شێوه‌یك لایه‌نه‌ سیاسی یه‌كان تێكه‌ڵی خۆپیشانده‌ران ببن , ئه‌مه‌ش وای كرد كه‌ هیچ كارزیما و كه‌سایه‌تی یه‌كی سیاسی نه‌توانێت ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان بگرێته‌ ده‌ست و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كانی خۆی بیقۆزێته‌وه‌ , ئێستا عادل عبدالمهدی به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌ستی له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام هێچ رێكارێكی ده‌ستوری نی یه‌ كه‌ رێگه‌ له‌ عادل عبدالمهدی بگرێت له‌ شوێنه‌كه‌ی خۆی بمێنێته‌وه‌ , به‌ پێ ی یاسا له‌ كاتی نه‌مانی سه‌رۆك وه‌زیران یان نه‌خۆش كه‌وتنی یان وونبوونی ئه‌و كات ده‌سته‌لاته‌كانی ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكی ووڵات ئه‌مه‌ش له‌ بابه‌تی ئێستای عبدالمهدی به‌رجه‌سته‌ نی یه‌ بۆیه‌ تا دۆزینه‌وه‌ی چاره‌یه‌ك ئه‌و له‌ شوێنی خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ك حكومه‌تی كار به‌ رێكه‌ریش بێت گرنگهه‌ر ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ .
ئێستا ئه‌ركی دانانی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ لای په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ووڵاته‌ , ئایا ده‌توانن كه‌سێك دابنێن زامنی هێور كردنه‌وه‌ی شه‌قامی عێراقی بێت و جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی خۆپیشانده‌ران بێت  ؟ به‌ دڵنیایی نه‌خێر . ئه‌وه‌ی له‌ گۆره‌پانه‌كه‌ ده‌بینرێ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌ سیاسی یه‌كانی عێراقه‌ له‌ به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ پشت په‌رده‌یه‌ ئه‌م نمایشه‌ گه‌وره‌وه‌یه‌ ده‌ستشكێنه‌وه‌ی نێوان ‌ ده‌ستی ئه‌مریكا و ده‌ستی ئێرانه‌ .
ده‌ركه‌وتنی سیستانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك سه‌ربازی عه‌سكه‌ری نامه‌یه‌كه‌ بۆ پشتگیری كردنی سیستانی له‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێستای عێراق به‌ واتا سیستانی له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ خواستی سه‌ره‌كی ئێرانه‌ ,راسته‌ سیستانی پشتگیری داواكانی خۆپیشانده‌رانه‌ به‌ڵام له‌ كرۆكی سیاسه‌تیا له‌ راستی دا به‌و جۆره‌ نی یه‌ ,  سیستانی وه‌ك مه‌رجه‌عیه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نیشان ده‌درێت له‌ عێراقدا به‌ڵام راستی ئه‌وه‌یه‌ سیستانی هه‌میشه‌ دوا كارتی ئێرانه‌ له‌ عێراقدا كه‌ به‌ كاری دێنێت , سیستانی رابه‌رێكی ئێرانی كه‌ مه‌رجه‌عیه‌تی عێراق ده‌كات , به‌ دڵنیایی له‌ كۆتا هه‌نگا و دا پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی ئێرانی یه‌كانه‌ , سیستانی له‌مپه‌رێكی سه‌خته‌ له‌ به‌رده‌م ئه‌مریكی یه‌كان كه‌ ده‌توانێت هه‌موو ریسی ئه‌مریكی یه‌كان بكاته‌وه‌ به‌ خوری , به‌ڵام ئایا ئه‌مریكا بێده‌نگ ده‌بێ .
ئه‌مریكا عێراقی بۆ ئه‌وه‌ داگیر نه‌كرد كه‌ وه‌ك كێكێكی ئاماده‌كراو بیداته‌ ده‌ست ئێران بۆیه‌ رێكاری سیاسی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ ئێستا به‌ دوا ده‌گۆرێ , له‌ ئێستا به‌ دوا ئه‌مریكا ده‌ست ده‌كات به‌ رێكخستنه‌وه‌ی داشه‌كانی و پلانی نوێ بۆ داهاتوی خۆی له‌ عێراقدا . 
ئه‌مریكا و ئێران ئێستا گره‌و له‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن , ئێرانی یه‌كان ده‌یانه‌وێت خۆپیشانده‌ران بخه‌نه‌ ناو داواكاری و تێوه‌ گلانی سیاسی یه‌وه‌ , ئه‌مریكی یه‌كانیش به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ناهێڵن خۆپیشانده‌ران بكه‌ونه‌ ئه‌و داوه‌وه‌ , ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ له‌ ماوه‌ی داهاتوو ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و پێك هه‌ڵپژان و به‌ یه‌كدادان دا ده‌بات و ئالۆزی زیاتر له‌ نێوان ده‌سه‌لات و شه‌قام دا دروست ده‌بێت . خۆپیشانده‌ران واز له‌ داواكاری یه‌كانیان ناهێنن وه‌ پاشه‌ كشه‌ ناكه‌ن وه‌ ده‌سه‌ڵاتی عێراقیش هیچ چاریه‌كی پێ نی یه‌ ئه‌وه‌ی ئێرانی یه‌كان داوای ده‌كه‌ن له‌ ده‌سه‌لاتی سیاسی عێراق نایه‌ته‌ دی چونكه‌ ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی ئێستا ده‌ست شكانه‌وه‌ی ئه‌مریكی یه‌كانه‌ له‌گه‌ل ئێران وه‌ عێراقی یه‌كان ته‌نها داشی دامه‌ی گه‌مه‌یه‌كی ترسناكن كه‌ داهاتوه‌كه‌ی قوربانی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ , داهاتوو ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دات كه‌ عێراق خۆێنێكی دی ده‌بینێته‌وه‌ تا ئارامی بدۆزێته‌وه‌ بۆ جارێكی تر, ئه‌مریكی یه‌كان بروایان به‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌وه‌عێراق وێران بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌ نوێ رێك بخرێته‌وه‌ ده‌نا نه‌هێشتنی ده‌ستی ئێرانی له‌ ناو عێراق دا به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستای خه‌ونێكه‌ هه‌رگیز به‌ دی نایه‌ت ئه‌وه‌ی له‌ كۆتایشدا ده‌بێته‌ قوربانی خه‌ڵكی عێراقه‌ به‌ سه‌رجه‌م توێژه‌كانی یه‌وه‌ .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand