Draw Media

چەند سەرنجیك لە پروژە  یاسای چاكسازی  

چەند سەرنجیك لە پروژە  یاسای چاكسازی  

2019-12-16 14:02:43


كارمەران محەمەد    
روژی  هەینی 15 /12/2019  لە پەیجی ئاوینە كوپی (وینە)  پروژە یاسای ئاماژە پیكراوم بینی كە ئەنجومەنی وەزیران  رەوانەی كردوە بۆ پەرلەمانی كوردستان .
زۆر خۆشحاڵم كە هەنگاویكی جدی لەو جۆرە نراوە بۆچاكسازی و دلنیاشم كە هەموو ریگادورەكانیش بە یەكەم هەنگاو دەست پیدەكات  ،وەكو كەسیكی شارەزا لە بواری كارگیریدا بە پیویستم زانی ئەم سەرنجانەی خۆم بخەمە بەردەستی خەمخۆران و جیبەجیكارانی ئەم چاكسازیە.
ئەوەی هەستم پیكرد لە یەكەمین خویندنەوەم  بۆ پرۆژەكەدەست براوە بۆ هەموو شتەكان بەسەریەكەوەكە پیویسە چاكبكریت و بەتەواوەتی پەلەپەلی پیوە دیارە،كە ئەمە كاریكی دلخۆشكەرە بە واتای  نیەتیك هەیە كە(بە پەلە)  دەیەوی  هەمووی ریك بخاتەوە و چاكسازی بكات .وهەر چەندە كە چەند سالە بەو ناریكی نا یەكسانیە رۆشتوە بەلام هەرچونیك هەیە ئەمرۆش چاك بكریت و ریك بخریت  بەیاسا و رینمای بكریت باشترە لە سبەی.
هەرچەندە ئەوەی بلاو كراوەتەوە ئیستالەبەردەستم دایە  مسوەدە/ پروژە یاساكەیە  و لەداهاتودا كە لە پرلمان و خویندنەوەو چاك كاری و جوانكاری بۆ دەكریت  بەلام  ناتوانم كە سەرنجەكانم نەخەمە روو و ئومیدەوارم كە بە نەزەری اعتبار وەربگیری.
دەبوایە پرۆژەكە بەچەند بەشیك رەوانەكرایە بۆ پرلمان  نەك بەو جورەی كراوە ، و دەبوایە لانی كەم  ریزبەندی ئیداری بۆ بكرایە و ئەو كاتە  دەتوانرا لە هەمان روژ و كاتدا هەمووی بە یەك  پاكیج بنیررایەبۆ پرلمان. بەلام ئیستا ئەو كارەی كە ئەنجومەنی وەزیران دەبوایە بیكردایە  كەوتوتە ئەستوی پرلمان كەدەبی  بەشەكان جیا بكاتەوە و ریبەندی ئیداریان بۆبكات.ئەمەش  گەرپرلمان  سلاحیەتی ئەو دەستكاریەی  هەبی لە رووی یاساییەوە.
 گەر بتەوی هەموو شتەكانیش لە دامو دەزگاگانی حكومەتی هەریم دا ریك بخەیت  دەبی هەنگاو بە هەنگاو یەك بە دوای یەكدا شتەكان  ریك بخەیت . و لیرەدا مەبەستم ئەوەنیە كە كات زور بخایەنی ،دەتوانری هەمووی لەماوەی چەند مانگیكی كەمدا جیبەجی بكەیت .
 وە بۆ ئەوەی جاریكی تر پرۆژەكە ریكبخریتەوە دەبی بەم جورە  ریزبەندی بكریت :
•    ریك خستنی میلاك  و چونیەتی دابەش كردنی فەرمانبەران لە دامودەزگانی  هەریم  بۆ نمونە گەر ئەفسەریكت هەبی چەند سەربازی لەبەردەست دایە و تایبەتمەندیەكانیان چیە ....
 یان كە بەریوەبەریكی گشتی  دادەنیت دەبی چەند مسول قسم و مسول شعبەو ... پیویستە كە لەبەردەستی كاربكەن 
•    عنوان وەزیفی و پلەی وەزیفی موچەی بنەرەتی  بە یاسا و رینمایی  ریك بخەیت و بە سەرگشت دام و دەزگاكانی  هەریم دا جیبەجی بكریت ( لە پرۆژەكە بەشی حەوتەم خالی دوەم دا هاتوە)
•    لەو یاسایەی سەرەوەدا  یان بە رینماییەك  هەموو وردەكایەكانی  علاوە و ترفیع و یەكەم موچە و یەكەم دامەزراندن و اجازات  و هەمووی باسبكریت  و مەرجی دامەزراندن و تعهدی  دەستنوسی دامەزراندن و فحوساتی پزیشكی  دامەزراندن  ... هەمووی باسبكریت ( بۆ ئەمەش دەتوانری سود لە یاسا و رینماییەكانی حكومەتی فیدرال وەربگیریت )
•    یاسای موچەی فەرمانبەران دابریژری كە لە سەروك هەریم تا خوارەوە بگریتەوە  و تەفسیلی هەمووفلسیك باسبكریت كە هەر فەرمانبەرە چەند وەردەگریت جیاوازی  یەكان  بەتەواوەتی دەستنیشان بكریت (له موچەی بنەرەتی، بری علاوە  بۆ هەر پلەو مەرحەلەیەك ،بری دەرمالەكان ( بروانامە، ختورە ، سكن ، میوانداری، و یاساو رینمای ایفاد و سەفەر  دانریت  .... ) وە بری  لیبرینی خانەنشینی ( توقیفاتی تقاعدی )كە زور گرنگەباسبكریت توقیفات تقاعدی چەندەو لە چی دەبریت و موزەفەكە چەند دەدات  و دەولەت چەندی بۆ دەدات.
•    دوای ئەنجامدانی ئەوانەی سەرەوە ،ئیستا كاتی ئەوەیە كە دەستەی خانەنشینی دروست بكەین و دەبی بە یاسا بیت  ، یاساكە پیناسەی  دەستەكە بكات و باسی ئامانج لە دامەزراندنی  دەستەكە و هەیكەلەو بودجە و عائدیە و هەموو شتەكانی تریش  روون بكریتەوە.  و جۆری پەیوەندیە ئیداریەی و مالیەكەی  ئەم دەستەیە لەگەل وەزارەتەكان و ئەنجومەنی وەزیران و پرلمان  و دامەزراوەكان چون دەبی  تەنانەت لەگەل كومپانیاكانی سیكتەری تایبەت چونكە ئەوانیش كارمەندەكانیان دەبی بەشیك بن لەوكەسانەی كە تقاعدی بیانگریتەوە. 
•    یاسای استسماری سندوقی تقاعد دەربكریت تاوەكو بتوانری ببیتە دەستەیەكی استسماری( وەكوئەوەی كە لە هەموو دونیا دا هەیە ) و خۆی ببات بەریوە و بتوانی موچەی گشت خانەنشینان بدات .
•    دواجار چاوخشاندنەوە ی  تەواوەتی بكریت بە گشت موچەی خانەنشیندا لە هەریم و لەسەر بنەمای یاسایەكی توندوتول كە یەكسانی بۆ هەموان  دەستەبەر بكات  و كەس بەدەر لەو یاسایە موچەی خانەنەنشینی وەرنەگری .

ئەمەی لای خوارەوە بەشیكن لە و خالانەی كە بە پیویستم زانی  باسیان بكەم و سەرنجەكانم لە دوو خانەدا پولین دەكەم ،  هەندیك لە سەرنجەكانم  جوانكاری و زمانەوانین  و بەشیكی تریان ئیداری و مالین .
سەرنجە ئیداری و مالیەكان 
بەشی یەكەم / ئامانجەكانی یاساكە 
ماددەی 1: 
دووەم : دەستەی خانەنشینی 
باشتر وایە لەگەل ئەم چاكسازیە یاسای دەستەی خانە نشینی  تشریع بكریت ئەگینا بەم جۆرە وەكو ئەوە وایە قسە لە سەر شتیك بكەیت كە نیە چونكە بە بی دارشتنی یاسای تایبەت بە دەستەی خانەنشینی ناتوانیت  كاری خانە نشین ریك بخەیت واتە یەكەم  هەنگاو  دانانی دەستەكەیە.
تەنانەت لە بەشی ٍسییەم  ئاماژە بو سندوق تقاعد كراوە !!! كە تا ئیستا نیە  و ئەوەش خوی كارەساتە چونكە بەو جۆرەی ئیستا هەموو بودجەی هەریم بەشی خانەنشینان ناكات بە تایبەت كە ژمارەیەكی خەیالی لە وەزیرو وەكیل وەزیر خانەنشینن بە بی ئەوەی خزمەتەكەیان  مستەحەقی تقاعدی بیت .واتە دەبیت  دەستەی خانەنشینی دروست بكریت  ئەوەش بە یاسا دەبیت  و دەبیت لە یاساكە هەموو ئەم شتانەو زور شتی تر باسبكریت  كە لە پیشەوە باسمكردوە(پیناسەی دەستەكە بكریت ئایا خەدەمیە یان استسماریە ،هیكەلیەی  دەستەكە  چەند كەسن و پلەكانیان چیەو و كی سەروك دەبیت ،ئایا مرجع ی دەستەكە كی دەبیت  (سەروكی ئەنجومەنی وەزیران یان برلمان یان سەروكی هەریم )،چەند فەرمانبەری دەبیت و پلەو ناونیشانیان  چییە ،بودجەی  دەستەكە لەكویوە دیت 
پەیوەندی دەستەی خانەنشین و حكومەت چون دەبیت  و چون ( توقیفات تقاعدی ) كۆدەكاتەوە و حكومەت چەند پارە دەدات وفەرمانبەرەكە  چەند دەدات  (دەبی بە ریژەی سەدی لە موچەی بنەرەتی دیاری بكریت تا یەكسانی بەرجەستە ببی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی هەریم )لە حالەتەكانی مۆلەتی دریژ خایەندا  ئەو برە پارەیە چون دەگوریت .... ئەو پارەیە چون هەلدەگیریت و چۆن استسمار دەكریت  و سلاحیەتی استسمار بە كی یە و چەند ئەولەویەتیان دەدریتی  بو استسمار  لە پرۆژە حكومیەكاندا.....
تا ئەم دەستەیە كامل نەبی ناتوانی یاسای خانەنشینی  جیبەجی بكەیت  (دەتوانری سود لە قانون هیئە تقاعد العراقیە  وەرگیریت )
بەشی دووەم 
بواری  خانەنشینی :
ماددەی دوەم :
لە خالە 1 دا هاتوە كە ریژەی 25% .....
لە خالی 2 دا هاتوە كە ریژەی 2.5% بۆ هەرسالیكی  خزمەت .....
واتە :
نمونەی یەكەم :
 گەر وكیل وەزیریك سەرجەم  موچەكەی و دەرمالەكەی  8 ملیون دینار بیت  و  20 بیست سال خزمەتی هەبیت ( 2 ملیون + 4 ملیون ) واتە شەش  ملیون وەردەگری !!! بەلام بە پیی خالی 3 دادەبەزی  بۆ 70% دەبیت بە 5.6 ملیون  
نمونەی دووەم :
 گەر وكیل وەزیریك موچەكەی و دەرمالەكەی  8 ملیون دینار بیت  و 10 دە  سال خزمەتی هەبیت ( 2 ملیون + 2ملیون ) واتەچوار ملیون وەردەگری !!!    
نمونەی سییەم:
 گەر وكیل وەزیریك موچەكەی و دەرمالەكەی  8 ملیون دینار بیت  4 چوار سال خزمەتی هەبیت  واتە یەك خولی حكومەت ( 2 ملیون + 800 هەشت سەد هەزار  ) واتەدوو ملیون و هەشت سەد هەزار دینار  وەردەگری !!!    
هەرچەندە نمونەی دوەم و سییەم ی لای سەرەوە( بە پیی یاسای خانە نشینی حكومەتی فیدرال) نابیت موچەی خانەنشینی بدریتی  من تەنها بۆ نمونە باسم كردوە چونكە بەپیی یاساكانی ئیستا لە هەریم پیادە دەكریت هەموو پلە تایبەتەكان  موچەی خانە نشینی وەردەگرن !!!
بە بروای من ئەو برە پارانە هەمووی نایەكسانی تیدایە كە لەگەل فەرمانەرانی ریزەكانی خوارەوەو گرفتەكە چارەسەر ناكات و هۆكەشی ئەوەیە كەاعتماد نەكراوەتە سەرموچەی بنەرەتی ( راتب الاسمی  ) كە اساسی تقاعدیە و بە هیچ جوریك باسی بروانامە نەكراوە !!!!
 گەر بتەوی قانونیكی  یەكسان و عادلانە دابنییت ،دەبی یەكەمین جار موچەی بنەرەتی   دەستنیشان بكەیت بۆ هەموو پلەكان لە سەروك هەریم تا فەرمانبەری پلە نزمەكان و دەرمالەی ناونیشانە وەزیفیەكان و بروانامەكان دابنیت  چونكە ئەوانە هەمووی اعتماد دەكەنە سەر  مووچەی بنەرەتی...  ئەوەش خۆی بابەتیكی دریژە...
لیرەدا دەتوانین سود لە هاوكیشەكانی یاسای خانەنشینی عیراقی وەربگرین ئەمەش بەمەرجی كە هەموو كەس موچەكەی بە مووچەی بنەرەتی دەستنیشان بكریت و كەس لە گوترە موچە وەرنەگریت.
سییەم :
( راژەكەیان بۆ هەژمار دەكریت ) روون نەكراوەتەوە  چون هەژمار دەكریت 
بۆ نمونە پزیشكی دەبیتە ئەندام پرلمان دوای چوار سال دیتەوە  نەخوشخانە بۆ وەزارەتی تەندروستی  نارەوایە گەر چوار سالەكەی  وەكو خوی بۆ هەژمار كری لانی كەم دەبی بە شەش سال یان هەشت سال بۆی هەژمار كری تاوەكو  هانیان بدەین بگەرینەوە  سەر كارە كونەكەیان  بە مەرجی دەبیت توقیفات تقاعدی ئەو فرقە بدات بە كاملی ( 2سال * 12 مانگ * موچەی بنەرەتی  ئەندام پرلمان * 25%) لەم كاتەشدا ئەو سالانەی خزمەت لە پرلمان بۆ مەبەستی علاوە و ترفیع و تقاعد حساب دەكریت .
شەشەم: 
دەبی بنوسری ( بدون اپر رجعی  )
 حەوتەم : 
كە 3 سال دەخریتە سەر خزمەتەكەی دەبی ( توقیفات تقاعدی كامل)  ئەو سالە زیاد كراوانە بدات 
12 + 3 = 15  دەبی  توقیفاتی تقاعدی  3 سالەكە بدات بە كاملی ( 25% موچەی بنەرەتی )
13 + 2= 15  دەبی  توقیفاتی تقاعدی  2سالەكە بدات بە كاملی ( 25% موچەی بنەرەتی )
14 + 1 = 15  دەبی  توقیفاتی تقاعدی  1 سالەكە بدات بە كاملی ( 25% موچەی بنەرەتی )
ماددەی  3:
پیویستە یاسا و تعلیمات  بۆ حالەتی مردن و شەهید بوون دەربكریت 
ماددەی 4 : 
یەكەم : دیسانەوە وردەكاریەكانی  یاسای دەستەی خانەنشینی پیویستە 
دووەم :ریكارە مالیەكان و  ئالیەتی تحویل كردنی  توقیفاتەكان تقاعدی بۆ دەستەكە چون دەبیت و ئەو دەستەیەش چون بودجەی سندوقەكە وەبەر دینن ( استسمار)
ماددەی 6:
بدون اپر رجعی 
بەشی سیەم 
ریكخستنەوەی ماف و امتیازات...
بەگشتی دەبًًًی وەكو هەموو سستەمی دونیا دوو موچەی  رابگیریت جگە لە خاوەن  پیداویستی تایبەت   كە بۆی هەیە جگە لە موچەی خاوەن پیداویستی موچەی وەزیفەكەشی وەربگریت  و لە حالەتی خانەنشینی خاوەن پیداویستی دەبی بە یاسا چارەسەر بكری كە كام موچەیەی دەدریتی.
بەشی چوارەم 
نەهیشتنی سودمەندبوون
 پینجەم : لەكاتی گەراندنەوەی  فەرمانبەرانی خانەنشین بۆ وەزیفە .....
ئەمە بە دوو جور دەبی :
یەكەم  بە شیوەی گرًیبەست  دەبی كەشفی موچەی خانەنشینی  خوی بكات و لەسەرو ئەوەوە بە پیی رینمای موچەی  زیادی بدریتی( بۆ نمونە لە حكومەتی فیدرال  گەر بەریوەبەری گشتی بگەریتەوە بۆ وەزیفە بە گریبەستی سالانە ، مانگانە یەك ملیون دیناری دەدریتی و لەوەش باجی دەرامەتی لیدەبرن)
دوەم : گەر بە میلاك بگەریتەوە دەبی  موچەی خانەنشین یەكەی  بوەستینی ومامەلەی دامەزرانەوەی بۆ بكریت ( اعادە التعین) ئەوەش بە یاساو رینمایی دەكریت ( چونكە دوای چەند سالیكی ترجاریكی تر كە دەچیتەوە بۆ خانەنشینی نابی امتیازاتەكانی احالە بۆ تقاعد كە كاتی خۆی وەریگرتوە جاریكی تر سودمەند بی لیی)
بەشی حەوتەم 
دووەم : گرنگ ترین و اساسی ترین كار ئەمەیە كە دەبی پیش هەموو شتیك بكریت  یەكخستنی  عنوان  وەزیفی و دەرەجەی وەزیفی و راتبی وەزیفی  و هەر لیرەوە بە هەمان یاسا باس لە راتب اسمی و دەرمالەو و اجازات ( اعتیادی ، نەخوشی ، اجازە دراسی ... و اجازەی بی مووچەو ... و..و..و.... و جۆرەكانی بكریت  بۆ هەموو پلەكان لە سەروكی هەریم تا خوارەوە

سەرنجە زمانەوانی و جوانكاریەكان 
•    ماددەی  1  :
یەكەم /(سوودمەندبونی ناشایستەیی ) تعبیرەكە قورسە و زیاتر بەلای دزی و كاری نارەوا لیكدەدریتەوە  باشتر وایە  بنوسرًی  ( بەشیك لە نایەكسانی )
دووەم /( بەدامەزراوەیكردن  و یەكخستنی )واتە پیشتر دامەزراوە نەبوە ئەی چی بوە، باشتر وایە  بنوسری  ( ریكخستنەوەی  و یەكخستنی )
چوارەم / (لەسەر بنەمای تەمەن و بروانامەوسالانی خزمەت ) ریزبەندیەكەی هەلەیە و دەبی بكریت بە ( سالانی خزمەت و بروانامە و تەمەن ) چونكە بۆ خانەنشین و هەموو كاریكی تر لە وەزیفەدا (و بە تایبەت بو خانەنشین)،سالانی خزمەت  بە پلەی یەكەم دیت و دوای ئەو بروانامە، دواتر تەمەن  
لە كوتایدا هیوادارم توانیبیتم بەشیكی كەم لە كارەكەكتان بۆ ئاسان بكەم .
 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand