بزوتنەوەی گۆڕان بەرنامە بوو یان کاردانەوە؟!
2019-12-14 11:51:17
ساڵح ژاژڵه‌یی
به‌شی سێیه‌م
له کۆتایی به‌شی دووه‌می ئه‌م نوسینه‌مدا باسی خاوه‌ندارێتی کۆمپانیای وشه‌م کرد. له راستیدا ده‌ریشکه‌وت که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبونی کۆمپانیای وشه‌وه کاک نه‌وشیروان به‌رنامه‌ی داناوه که دوای خۆی ببیته موڵکی کورەکانی. پێش ئه‌وه‌ی وه‌فاتیش بکات نه‌یشاردۆته‌وه‌و به ئاشکرا وتویه‌تی کۆمپانیای وشه موڵکی خۆم و کوڕه‌کانمه. شایه‌تیش هه‌یه‌و له ژیانیشدا ماوه.
دوای وه‌فاتی کاک نه‌وشیروان به ماوه‌یه‌کی زۆر کورت کوڕەکانی کۆمپانیای وشه‌یان خسته سه‌رخۆیان. کۆمپانیای وشه ئه‌م به‌شانه‌یه:
1- گردی زه‌رگه‌ته به ته‌له‌فزیۆن و سایتی ئه‌لکترۆنی و هه‌موو بیناکان که له‌سه‌ری دروستکراون. 2- ته‌لاری چاودێری دارایی. 3- پشکه‌کانی سۆپه‌رمه‌رکێتی میترۆ. 4- پشکه‌کانی کۆمپانیای چیمه‌نتۆی گاسن. 5- بینای هه‌موو مه‌کۆکانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌موو شار و شارۆچکه‌کان که به پاره‌ی ژماره‌یه‌ک له‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی هاوکاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان کرد کراون.
دوای وه‌فاتی کاک نه‌وشیروان به ماوه‌یه‌کی زۆر کورت. ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌که‌داو خۆیان به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی تایبه‌تیان بۆ دانا به‌بێ پرس و را به خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێکخەری گشتی. ئه‌وه‌ش مانای وایه‌که به موڵکی خۆیانی ئه‌زانن و چۆنیان بوێت وای لێ ئه‌که‌ن. له ئێستادا به‌ته‌واوی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌یان داخست و کارمه‌نده‌کانیان نارده ماڵه‌وه. به‌ڵام ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی هه‌موو موڵک و ماڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌نده‌ی تر جه‌ماوه‌ری گۆڕانی ره‌نج به خه‌سار کرد‌و تروسکایی لەدڵدا کوژاندنەوە.
لەو کاتەوە کە دەنگو باسی تاپۆکردنی کومپانیای وشە لەسەر کورەکانی کاک نەوشیروان هاتووەتە کایەوەو بووەتە قسەو باسی ناو گۆرانخوازان، تا ئێستا جەندین جار داویان لێکراوە با لە رێگای تەلەفزیونەکەوە رونکردنەوەیەک بدەن و گۆرانخوازان دڵنیابکەنەوە لە راستی و دروستی ئەو قسەو باسانە . بەڵام تا ئیستا کەم تازۆر یەک قسەیان نەکردوە، چونکە هیچ وەڵامێکیان پێ نییە . واتە نایانەوێت قسە لەسەر ئەوە بکەن و بە موڵکی خۆیانی ئەزانن . کەواتە نابی پێیان ناخۆشبێت کە ئەڵێن کاک نەوشیروان کۆمپانیای وشەی کردووەتە موڵکی کورەکانی . ئەگەر ئەم قسەو باسانە راستنین با بفەرمون بڵێن ئەوە موڵکی بزوتنەوەی گۆرانەو وەرن لەسەر کێی تاپۆ دەکەن بیکەن .
به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی پێشتر کاک نه‌وشیروانی ناسیبێت. هه‌رگیز رۆژێ له رۆژان بڕوای نه‌ئه‌کرد کاری له‌و شێوه‌یه بکات و هه‌موو رابوردوی سیاسی خۆی سفر بکاته‌وه . خومه‌ینی کاتی خۆی له ناچاریدا بڕیاری دا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سه‌دام بوه‌ستێنێت، چونکه توانای شه‌ڕیان نه‌مابو. له کاتی بڕیاردانه‌که‌دا ئه‌ڵێت: ئه‌م بڕیاره بۆ من وه‌کو ئه‌وه وایه پیاڵه‌یه‌ک ژه‌هر بخۆمه‌وه.
له راستیدا هه‌وڵدانی کاک نه‌وشیروان بۆ تاپۆکردنی موڵک و ماڵی گۆڕان له سه‌ر منالەکانی به به راورد له‌گه‌ڵ خه‌باتی رابوردوی. وه‌کو خواردنه‌وه‌ی پیاڵه ژه‌هره‌که‌ی خومه‌ینی وایه.
به‌ڵام دوو جیاوازی زۆر گرنگ هه‌یه یه‌که‌م: خومه‌ینی پیاڵه ژه‌هره‌که‌ی له پێناوی میلله‌ته‌که‌یدا خوارده‌وه. دووه‌م: خومه‌ینی له ناچاریدا پیاڵە ژه‌هه‌ره‌که‌ی خوارده‌وه. به‌ڵام کاک نه‌وشیروان به‌پێچه‌وانه‌ی خومه‌ینییه‌وه به ئاره‌زو و ویستی خۆی ئه‌مه‌ی کرد نه‌ک به ناچاری و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چیا‌و نما ئه‌م کاره‌ی کرد نه‌ک بۆ گۆڕانخوازان. لە له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌بوو که دوای خۆی کوڕه‌کانی رۆڵی زۆر نه‌رێنیان نواند‌و ئه‌وه‌نده‌ی تر جه‌ماوه‌ری گۆڕانیان بێ ئومێد کرد.
له ئێستاشدا یەکیتی پارتی به عه‌مدی مامه‌ڵه‌ی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ کوڕه‌کانی ئه‌که‌ن له‌پشتی په‌رده‌وه به‌بێ ئاگاداری خانه‌ی راپه‌ڕاندن بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جارێکی تر نه‌تواننێت باسی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی بکات.
ئێستا کوڕه‌کانی کاک نه‌وشیروان خه‌ریکی به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی مادی خۆیانن و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئه‌وێت. نه‌ک بۆ گۆڕێنی سیسته‌می حوکمڕانی که پێشتر بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ئه‌کرا. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێستا موڵکی تایبه‌تی خۆیانه‌و هه‌مو گۆڕانخوازان کرێچی ئه‌وانن. با بڵێین مومته‌له‌کاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داهاتێکی ئه‌و تۆی نییه بۆ کوڕه‌کانی. بۆنمونه داهاتی گردی زه‌رگه‌ته چییه له روی مه‌عنه‌وییه‌وه نه‌بێت؟
ئه‌مه قسه‌یه‌کی راسته به‌ڵام ئه‌وان له ئێستادا هه‌ڵگری ناوی حیزبه‌که‌ن و خاوه‌نی راگەیاندنن و لەو رێگایەیەشەوە خاوه‌نی گۆڕانخوازانن. له ئێستادا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ک کاڵایه‌ک وایه‌و بازرگانی پێوه ئه‌کرێـت و وه‌کو ده‌رئه‌که‌وێت کاسبیه‌که قازانجی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌و کوڕانه. له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دوایه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندنا کاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ئەنجامەکەی هه‌بوه.
چیا‌و نما فه‌رمانی سه‌رفکردنیان (الامر بالصرف)یان به‌ده‌سته.
رێکخه‌ری گشتی به‌رپرسی جێبه‌جێکردنه و جڤاته‌کانیش سه‌رۆک به‌شن. ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندنیش مه‌جلیسی راوێژن. خه‌مه قورسه‌که له‌وه‌دایه به‌ڕێز رێکخه‌ری گشتی به نیوسه‌ده خه‌بات و ماندوبون و قوربانییه‌وه به‌بێ کوڕه‌کانی ره‌وانشاد، که هیچ پۆستێکی فه‌ڕمی و حیزبی‌یان نییه ناتوانێت هیچ بڕیارێک بدات.
ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه کێشه‌بوه بۆ بزوتنه‌وه‌که و که‌موکورتی زۆری تێدایه. هه‌تا کاک نه‌وشیروان خۆی مابوو کێشه نه‌بوو. چونکه کاک نه‌وشیروان خۆی، یاسابوو،، ده‌ستوور بوو خاوه‌نی قسه‌ی کۆتایی بوو.
گوێی بۆ هه‌موان ئه‌گرت، به‌ڵام دواجار خۆی چۆنی بویستایه هه‌رئه‌وه‌ی ئه‌کرد و حسابی بۆ که‌س نه‌ئه‌کرد. دیاره ئه‌م خه‌سڵه‌تانه تاکڕه‌وی و خۆسه‌پاندن دێنێته ئاراوەو دژی حیزبی مۆدێرنه. به‌ڵام دوای وه‌فاتی کاک نه‌وشیروان کێشه‌و گرفتی زۆر دروست بوو که کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌که هه‌بوو.
کاک نه‌وشیروان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گرنگی زۆری به‌گه‌نجه‌کانداو هێنانیه پێشه‌وه و شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی خسته خزمه‌تیان و کردنی به واجیهه‌ی بزوتنه‌وه که. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا پشتی کرده هاوڕێ و تێکۆشه‌ره دێرینه‌کانی ئه‌وانه‌ی که زۆرترین روڵیان بینی له دروستکردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا.
هه‌ر بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه کاک قادری حاجی عه‌لی له سه‌ره‌تای دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه کاری کردوه‌و پشتیوانی بوه. رۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بوه له دروستکردنی سایت و رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنه‌که‌دا له گیرفانی خۆی هاوکاری مادی زۆری کردوه. موچه‌ی خانه‌نشینی 32 مانگی خۆی داوه‌ته نانبڕاوه‌کان. یارمه‌تی زۆری له دۆسته‌کانی بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆکردۆته‌وه.
کاک عوسمانی حاجی محمود، که‌سایه‌تییه‌کی ناسراوی کوردستان به گشتی و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانه. خاوه‌نی جه‌ماوه‌ر و دۆستی زۆره. تێکۆشه‌رێکی شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مانه. کۆمه‌کی زۆری بۆ بزوتنه‌وه‌که کۆکردۆته‌وه‌و کۆمەکی نانبراوەکانیشی کردوە. پێش ئه‌وه‌ی بێته ده‌ره‌وه کاک نه‌وشیروان شێخ محەمەدی سه‌رگه‌ڵوی راسپاردوه که هه‌وڵی له‌گه‌ڵ بده‌ن بێته ناو گۆڕانه‌وه و واز له یه‌کێتی بهێنێت. چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێته گۆڕان له گه‌رمیان هیچمان پێ ناکرێت. به‌ڵام سه‌یره‌که له‌وه‌دایه دوای ئه‌وه‌ی بزوتنه وه‌که که وته سه رپێی خۆی کاک نه‌وشیروان هه‌میشه ویستویه‌تی ئه‌و دوو به‌ڕێزه په‌ڕاوێز بخات و به لایه‌وه گرنگ نه‌بوه له‌گه‌ڵی بن.
که‌واته جێی خۆیه‌تی پرسیار بکه‌ین بۆچی؟ به‌بۆچونی خۆم ئه‌مه وه‌ڵامه‌که‌یه‌تی: دیاره بۆی ده‌رکه‌وتوه هه‌تا ئه‌مانه له نزیکی ئه‌و بن و خاوه‌نی قسه‌ی خۆیانبن ئه‌و ناتوانێت به ئاره‌زوی خۆی هه‌موو بڕیارێک بدات. که‌واته له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا. دوو کۆڵه‌که‌ی گه‌وره‌ی بزوتنه‌وه‌که‌ی وه‌لاناوه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا زوربه‌ی به‌ناو گه‌نجه‌کان کرانه واجیهه‌ی بزوتنه‌وه‌که و پۆستیان پێدرا. تەنانەت هه‌ندێکیان ئه‌گه‌ر پۆستیان ده‌ست نه‌که‌وتایه ئه‌که‌وتنه ره‌خنه‌و گله‌یی له بزوتنه‌وه‌که‌و ته‌نانه‌ت کێشه‌یان ئه‌نایه‌وه. هه‌ندێکی تریش هه‌ر زوو خۆیان به پارتی و یه‌کێتی فرۆشت. هیچ حیزبێکی سیاسی له هه‌رێمی کوردستاندا به‌قه‌ده‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خه‌ڵکیان نه‌چونه ناو حیزبه‌کانی تره‌وه.
ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی نه‌بونی دامه‌زراوه‌ی حیزبی بوه که به‌رنامه‌ی هه‌بێت و به‌دواداچون بکات بۆ ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی گۆڕان و پۆڵینیان بکات و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پۆستیان پێ بدرێت، نه‌ک به هه‌ڕه‌مه‌کی و به هۆی خزمایه‌تی و ناسیاوی و مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت و میزاجی شه‌خسییه‌وه.
کاک عوسمان و کاک قادر ئه‌مه کێشه‌که‌یان بوو له‌گه‌ڵ کاک نه‌وشیروان. تێکۆشه‌ره دێرینه‌کان که هیچ پله‌و پۆستیان وه‌رنه‌گرت و هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی مادیشیان ده‌سکه‌وت نه‌بوو. بگره هاوکاری بزوتنه‌وه‌که‌شیان ئه‌کرد تائێستاش ماونه‌وه‌و له جاران گه‌رموگوڕترن.
کاک نه‌وشیروان له دواییدا هه‌ستی کرد که هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کردوه، لای که‌سێک که له ژیاندا ماوه وتوبوی ویستومه رێگایه‌کی تازه بۆ کارکردن بگرمه‌به‌رو گه‌نجه‌کان پێشخه‌م. به‌ڵام بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌مانه خه‌ریکی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بون و به‌هۆی ئه‌مانه‌وه بەشیک لە هاوڕێ دێرینه‌کانیشم له‌ده‌ستدا. دیارە ئەمەی کە رویداوە بەرهەمی تاکرەوی و گوێنەگرتنە بۆ هاوڕێکانی.
حه‌ز ئه‌که‌م به هه‌ڵه لێم تێ نه‌گه‌ن و وا نه‌زانن من دژی گه‌نجم، چونکه گه‌نج هه‌میشه گه‌وره‌ترین سامانی گه‌ل و نیشتمانن و دواجار ئه‌وان به‌رپرسیاریه‌تی به‌ڕیوه‌بردنی وڵاتیان ئه‌که‌وێته سه‌رشان. راستیان وتوه (هه‌ر ده‌وه‌نه‌و ئه‌بێ به‌دار) به‌ڵام ئه‌بێ به‌رنامه هه‌بێت بۆ پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده کردنیان و لە هەمان کاتدا دلنیابون لەوەی ئایا کەسی شیاون بو شوینی شیاو ، جونکە تو بەرنامەت هەیە بۆ جاکسازی و گۆرینی سیستەمی حوکمرانی. ئایا ئەو کەسانەی ئەو پۆستەیان پیدەدریت ، ئەهلی ئەو کارەن؟. وه‌کو وتراوه که‌س له پڕێکا نابێت به کوڕێک. مه‌ترسییه‌که له‌وه‌دایه وه‌کو کاردانه‌وه‌یه‌ک و به مه‌بەست بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه خۆیان به قه‌رزداری بزانن و بۆ هه‌موو بریاریک ئاماده‌بن بیانکه‌یته پێشه‌نگ و دواجار سه‌ریش نه‌که‌ون.
خۆش ئه‌وه‌یه تا هه‌نوکه‌ش رێکخه‌ر و هاوڕێکانی هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ڵه به‌رده‌وامن. به‌ڵام به بارێکی تردا ئه‌ویش واده‌و به‌ڵێن دانه به هه‌ندێک له ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی بۆ پۆستی حکومه‌تی به مه‌رجی ده‌نگدانیان به رێکخه‌رو ئه‌وانه‌ی خۆیان به باشیان ئه‌زانن. ئه‌م ئه‌ته‌کێته له حیزبایه‌تیدا دواکه‌وتوترین نمونه‌یه‌و ئه‌نجامی خراپی لێ ئه‌که‌وێته‌وه. ئەم ئەتەکێتە لەناو هەموو حیزبەکانی هەرێمی کوردستان پەیرەو دەکرێت و دیاردەی تەکەتول و تەکەتول کاری بەرهەمهێناوەو لە ئەنجامدا حیزبەکان مەرکەزیەتیان لەدەست داوەو ئەوەتا هەرێمی کوردستان بەرەو ئاقارێکی مەترسیداردا گوزەر دەکات و بەرژەوەندی گشتی کەوتوتە بەر مەترسی گەورەوە .