Draw Media

كورد بوون له‌ توركیا 

كورد بوون له‌ توركیا 

2019-12-13 09:52:16


له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج 
ئه‌وه‌ی له‌ خواره‌وه‌ ده‌ینووسم وه‌رگیراوی وتارێكی نورجان بایسالی رۆژنامه‌نووسی كوردی باكوره‌ به‌ ده‌سكاریه‌وه‌ .
نورجان له‌ ژێر ناوی ئه‌گه‌ر كورد بیت له‌ توركیا باسی شیرین تۆسۆنی 19 ساڵ ده‌كات ، ئه‌و گه‌نجه‌ی هه‌ر له‌سه‌ر كورد بوون چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر شۆڤێنێكان كوشتیان ، ئه‌و شۆڤێنیانه‌ی رۆژنامه‌نووسانی كورد ده‌چوون وێنه‌یان له‌ ته‌ك بێگه‌كه‌یدا ده‌گرت و به‌ شانازیه‌وه‌ بڵاویان ده‌كرده‌وه‌ ، تۆسۆن له‌ وه‌رزی چنینی بوندقدا له‌ گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا بۆ كار ڕووده‌كاته‌ناوچه‌ تورك نشینه‌كان ، چیرۆكی چنینی بوندق له‌ توركیا زۆر كاره‌ساتی ئازار به‌خشی تیایه‌ له‌ ده‌ستدرێژی و لاقه‌كردنه‌وه‌ تا كوشتن و له‌ ناودان و خواردنی كرێی رۆژانه‌ .
شیرین له‌ سه‌رئه‌وه‌ی له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌سه‌ر كاره‌وه‌ بۆ ماڵ له‌ گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیا به‌ كوردی قسه‌ ده‌كات په‌لامار ده‌درێت و به‌ گوله‌یه‌ك ده‌یكوژن ، بكوژه‌كان ئه‌وانه‌ن چاویان به‌ وشه‌ی كوردی و كوردستاندا هه‌ڵنایه‌ت ، ئێستا ره‌نگه‌ هه‌بن بڵێن ئه‌وه‌ "خه‌تای په‌كه‌كه‌یه‌ ده‌بوو به‌ شیرینی بگوتایه‌ به‌ كوردی قسه‌ مه‌كه‌ " كوشتنی شیرین یه‌كه‌م كوشتن نیه‌ له‌پێشتریش له‌سه‌ر كوردی وتن خه‌ڵك كوژراوه‌ ، توركه‌كان ده‌ڵێن ئێره‌ توركیایه‌ نه‌ك شوێنی تر بۆیه‌ كوردی وتن قه‌ده‌غه‌یه‌  راستیه‌كه‌ی له‌ ته‌قسیم به‌ كوردی گۆرانی بڵێ‌ ، له‌ ئه‌سته‌نبوڵ به‌ كوردی بدوێ‌ ، به‌ڵام سامسۆن و شوێنگه‌لی دیكه‌ نا ، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی بێشه‌ره‌فی ده‌سه‌ڵاته‌ .
نۆرجان ده‌پرسێ‌ " ئایه‌ كوشتنی شیرین وڵات به‌ ره‌و باشتر ده‌بات ، ئایه‌ ده‌تانه‌وێ‌ به‌و جۆره‌ بژین كه‌ رقتان له‌ كورد بێت ، له‌ دراوسێ‌ و دۆست و هاوپیشه‌و هاوژیانه‌كانتان به‌ ته‌نێ‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سبه‌رداری ناسنامه‌ كوردیه‌كه‌یان نابن .
گه‌لۆ ئه‌وه‌ چ ئاكارێكه‌ له‌ سه‌ر ناوهێنانی كوردستان عوسمان بایده‌میر سزا بده‌یت و خۆیشت بۆ درۆ ناوی كوردستان به‌ری وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغان ده‌یكه‌ن ، هه‌ر ئه‌م ئه‌ردۆغانه‌ نه‌فه‌ره‌تیه‌ له‌وه‌ڵامی سزای نه‌مه‌ڵی گوتی " كوردستان لێره‌ نیه‌ له‌ توركیا ، ئه‌گه‌ر سوری له‌سه‌ر ویستنی كوردستان ، له‌وێ‌ له‌ باكوری عێراق یه‌كێ‌ هه‌یه‌ بڕۆ بۆ ئه‌وێ‌ .
چ بێشه‌ره‌فیه‌كه‌ خۆت به‌ موسوڵمان بزانیت و قورئان بخوێنیت و ئاگاداری ئه‌وه‌بی كه‌ خودا له‌ قورئاندا باسی زمان و نه‌ته‌وه‌و ره‌گه‌زی جیا ده‌كات و تۆ ئه‌وه‌ت قه‌بوڵ نه‌بێت ، له‌ كاتێكا بوونی گه‌لان و هۆزه‌كان لای خودا بۆ یه‌كتر ناسین و سود بینین بووه‌ له‌ یه‌كتر .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand