سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بەدیلی کۆنگرە ھەر کۆنگرەیە!

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 کانوونی یەکەم 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

کاروان عەلی شامار

چەن رۆژێکە مژاری گەرمی کادیرانی یەکێتی بەستنی کۆنگرەیە لێ دوای مشتومرێکی زۆر لەھەمبەر ئەو پرسە چارەنوسازەدا گەر بەھۆی فشاری کادیران و ھەندێک سەرکردە نەبایە دورنەبوو ھەندێک لەسەرکردەکانی یەکێتی لە مێژە دیزەبەدرخۆنەی کۆنگرەیان کردبایە. نەنگیەکی گەورەیە بۆ بەرپرسانی ئەو حیزبە بەتایبەت ئەوانەی کە لەھەوڵدان و دەچنە ژێر باری بەرپرسیارێتی دواخستنی کۆنگرەوە، لێ دەرکەوت ھەر ئەو روخسارانەی کە ئەمرۆ دژ بە کۆنگرەن ھەر ئەوانیشن نزیک لە دەیەیەکە رێگرن لە ئەنجامدانی! 

گەر حزبێک ماوەی دە ساڵ کۆنگرەی نەبەستبێ دەبێ خوزیارانی نەبەستنی کۆنگرە جگە لە خەمی پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان چ ئەرگومێنتێکی تریان ھەبێ بۆ دواخستنی ئەو پرسە! بەئیدیۆمێکی سادە بەدیلی کۆنگرە دەبێ ھەر کۆنگرە بێ چون ئەگەر لە رابردوو بەھەر ھۆیەک رێگری دروستکرابێ بەھۆی ئاڵنگاری ناوچەکەوە لێ ھەنوکە بارودۆخەکە لەبارەو ھیچ مەترسیەک لە سەر (ی ن ک) نەماوە! لەلایەکی ترەوە ئەوانەی کە لەگەڵ دواخستنی کۆنگرەن ھەنوکە ھیچ شەرعیەتێکی یاساییان نەماوەو ئەو دەسەڵاتەیان نییە کە بریار لە دواخستنی کۆنگرە بدەن!

خۆشبەختانە دوای ھەوڵێکی زۆر بۆ دواخستنی کۆنگرە ئەمرۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی بریارە دروستەکەیداو سەرەتای ھەفتەی داھاتوو کۆنفرانسی مەڵبەندەکان دەستپێدەکاو ٢١ مانگی دیسەمبەری ئەمساڵیش کۆنگرە دەبەسترێ، ئەم ئاکتەش دەرخەری ئەوەیە ئەمجارە ئێرادەی کادیران و دڵسۆزانی یەکێتی بەسەر ئیرادەی بەرژەوەندخوزاندا سەرکەوت، کۆنگرەش دەبێتە وێستگەیەک بۆ سەرکەوتنی ئەو ئاراستە راست و تەندروستەی کە شەونخونیان دەکرد بۆ نوێبونەوەی یەکێتی و سوربون لەسەر ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی نەوعی بۆ یەکێتی.رن

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەتیکی رۆژنامەگەری و گرێبەستی شەیتانی دەزگای میدیایی لەگەڵ وەبەرهێنەرەکان  

null

کێشاندنەوەی پاتریۆتەکان و دزینی چەکەکان

null

خاک وەک بنەمای ژیان

null

ئاشبەتاڵێكی شەرمنانە...!