سته‌م كردن له‌ئافره‌تان و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك
2019-11-29 08:09:20
عەلی باپیر
به‌بۆنه‌ی به‌ره‌نگاره‌بوونه‌وه‌ی توند‌وتیژیی دژی ئافره‌تان، حه‌وت كورته سه‌رنج ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
یه‌كه‌م:
توند‌وتیژیی له‌هه‌ر كه‌سێكه‌وه بێ و، دژی هه‌ركه‌سێك بێ، بگره دژی ژیاندارانیش، سیفه‌ت‌و ڕه‌فتارێكی دڕندانه‌ی قێزه‌ونه و، له‌ئیسلام دا به‌سته‌م و تاوان داده‌نرێت.
دووه‌م:
به‌ڵام پێم وایه به‌كارهێنانی وشه‌ی سته‌م (ڤُلْم) ڕاستتره له‌وشه‌ی توند‌وتیژیی، چونكه:
1. له‌هیچ كاتێكدا و، به‌هیچ پاساوێك سته‌م (ڤُلْم) ڕێی پێنادرێ، به‌ڵام جاری وایه توند‌وتیژیی ڕه‌وایه، بۆ وێنه: توندیی‌و زبریی به‌رانبه‌ر دوژمنانی شه‌ڕ فرۆش.
2. ده‌ستدرێژیی بۆسه‌ر ئافره‌تان و مافه‌كانیان، زۆر جاران له‌شێوازی نه‌رم‌و نیان‌و سابوون له‌بنی پێدان‌و، فریوداندا، به‌رجه‌سته ده‌بێ و، پێشینانیش گوتوویانه: (چ گورگ بتخوات، چ سوار بتبات)، ئنجا وشه‌ی زوڵم هه‌ردووك حاڵه‌ته‌كه ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام (توند‌وتیژیی) ته‌نیا حاڵه‌تی یه‌كه‌م و، ئاشكراشه قوربانییه‌كانی حاڵه‌تی دووه‌م، زۆر زیاترن، بگره (توندووتیژیی) یه‌كه‌ش، زۆرجاران ده‌رهاویشته‌ی حاڵه‌تی یه‌كه‌مه، واته: به‌نه‌رم‌و نیانیی‌و شه‌یتانانه فریودانی ڕه‌گه‌زی مێ!
سێیه‌م:
له ئیسلام دا به‌زۆر شێواز داكۆكیی كراوه، له پاراستنی ماف و كه‌سایه‌تیی ئافره‌ت و، ڕێز لێگرتنی، چ ڕۆڵه بۆ دایكی، چ مێرد بۆ ژنی، چ باب بۆ كچی و، ئایه‌ت‌و فه‌رمووده له‌و باره‌وه زۆرن.
چواره‌م:
بۆ چاره‌سه‌ری سته‌مكردن له ئافره‌تانیش ــ ئه‌گه‌ر بویسترێ ته‌نیا شیعار نه‌بێ ــ پێویسته هۆكاره‌كانی بنبڕ بكرێن، كه زۆر‌و جۆراو جۆرن، وه‌ك:
1. بوونناسیی‌و تێڕوانینی سه‌قه‌ت‌و پووچی ته‌نیا به‌ماددیی دانانی ژیان‌و، به‌ئاژه‌ڵ ئه‌ژماركردنی ئینسان‌و، به كاڵا‌و ئامڕاز سه‌یركردنی ئافره‌ت‌و، ته‌نیا وه‌ك مێینه سه‌رنجدانی!
2. سیستمی دواكه‌وتووانه‌ی كۆمه‌ڵگا، له‌بواری دینداریی‌و دنیا داریی دا!
3. پشتگوێ خستنی په‌روه‌رده‌یه‌كی هاوسه‌نگ‌و گشتگیر بۆ جه‌سته‌و ڕووح‌و عه‌قڵ‌و عاتیفه‌و.. هتد، كه سه‌ره‌نجام زۆرێك له منداڵه‌كان كه‌سایه‌تییان به‌شێوه‌یه‌كی كاریكاتێریی ده‌بێ!
4. حوكمڕانیی‌و ئیداره‌دانی میزاجییانه‌و قۆرخكارانه‌ی، دوور له دامه‌زراوه‌یی‌و یاسا سه‌روه‌ریی‌و، مرۆڤ‌و هاووڵاتیی پێوه‌ریی‌و، سه‌ره‌نجام قڕیی‌و پڕیی‌و چینایه‌تیی‌و خۆشگوزه‌رانیی سته‌مكارانه‌و، ئیستغلال كردنی خه‌ڵك به‌تایبه‌ت ڕه‌گه‌زیی مێ!
پێنجه‌م:
به‌دڵنیایی ئه‌ركی كۆتایی هێنان به سته‌مكردن له ئافره‌ت، وێڕای حكوومه‌ت‌و كۆمه‌ڵگا‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان‌و ڕێكخراوه‌كان، به‌شێكی گرنگیشی ده‌كه‌وێته سه‌ر خودی ئافره‌تان، به‌تایبه‌ت له‌و ڕووه‌وه كه هه‌وڵبده‌ن وه‌ك مرۆڤێكی سه‌نگین‌و به حورمه‌ت ده‌ربكه‌ون، نه‌ك مێینه‌یه‌كی ته‌ماع تێكراو، وه‌ك خوا فه‌رموویه‌تی: [یُدْنِینَ عَڵیْهِنَّ مِن جَڵابِیبِهِنَّ ۚ ژَٰلِكَ أَدْنَیٰ أَن یُعْرَفْنَ فَڵا یُۆْژَیْنَ] اڵاحزاب ــ59ــ. واته: با (ئافره‌تان) چار شێوه‌كانیان له‌خۆیانه‌وه بپێچن، ئه‌وه نزیكتره، كه بناسرێن‌و ئازار نه‌درێن (واته: بناسرێن كه به حه‌یا‌و حورمه‌تن‌و، هی ته‌ماع تێكران نین). هه‌روه‌ها هه‌وڵی زیاتر خۆپێگه‌یاندنیان بده‌ن، له‌ڕووی ئیمان‌و عیباده‌ت‌و ڕه‌وشت‌و ئاكاری به‌رز‌وپه‌سه‌ند‌و، شاره‌زایی‌و زانسته‌وه، نه‌ك چه‌قی گرنگیی پێدانیان ته‌نیا ڕواڵه‌ت‌و جه‌سته‌یان بێ‌و، هه‌ندێك كه‌سی نه‌فس نزم، ته‌نیا وه‌ك مێینه‌یه‌كی بووكه شووشه ئاسا، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن!
شه‌شه‌م:
پێویسته چاوێكی جیددیی به سیاسه‌تی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن دا بگیڕرێته‌وه، كه زۆریان ڕه‌واج به‌كلتووری هه‌ڵگێرانه‌وه‌ی كوڕان‌و كچان له‌باب‌و دایك‌و خێزانیان ده‌ده‌ن‌و، سه‌ره‌نجام تووشی هه‌ڵه و لادان ده‌بن و باجه‌كه‌یشی ده‌ده‌ن!
حه‌وته‌م:
خۆزگه ئه‌وانه‌ش كه به‌قسه قوڕ بۆ مه‌زڵوومیه‌تیی ئافره‌تان ده‌پێون، كه‌چی ڕوانینیان بۆ ئافره‌ت وه‌ك ڕوانینی دڕنده‌یه بۆ نێچیر، واز له‌و نیفاق‌و دوانه‌تیی (إِزدواجیه)ه بهێنین، كه (له‌گه‌ڵ گورگ گۆشت ده‌خۆن و، له‌گه‌ڵ مه‌ڕیش دا شین ده‌گێڕن) به‌بێ شه‌رم كردن له‌خوا‌و حیساب كردن بۆ خه‌ڵك!
له كۆتاییش دا ده‌ڵێم:
هه‌رگیز پیاوی مسوڵمانی جوامێر، ئیمان‌و ویژدانی ڕێی پێناده‌ن غیره‌ت‌و ئازایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا تاقی بكاته‌وه‌و، ئازاری بدات، به‌ڵكو هه‌ركات "پاش قۆناغه شه‌رعییه‌كان" دڵنیابوو پێكه‌وه ناژین، پیاوانه‌و شه‌رعییانه ده‌ستبه‌رداری ده‌بێ، وه‌ك خوای میهره‌بان‌و كارزان فه‌رموویه‌تی: [فَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْڕیحٌ بِإِحْسَانٍ] البقره ــ229ــ.
عـه‌لی بـاپــیـر