ئایا حكومه‌تی هه‌رێم په‌ند له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق وه‌رده‌گرێت ؟
2019-11-26 15:30:09
دانا مەنمی
ئه‌و بارودۆخه‌ی ئیستا كابینه‌ی نۆیه‌م و حكومه‌تی هه‌رێمی پێدا تێده‌په‌رێت پێویستی به هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردن و ڕاوه‌ستان و ڕه‌خنه‌ی جدی هه‌یه و به‌ڕاشكاوی په‌نجه بخرێته سه‌رگه‌وهه‌ری كێشه‌كان، به‌واتایه‌كی تر له نێو بۆچوونه جیاوازه‌كاندا پێویستی به سیاسه‌تێكی عه‌قلانی هه‌یه تا سیمای حوكمڕانیه‌تی كوردی به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو بنێت و بتوانێت چاكسازی ئه‌نجام بدات ،مەبەست لە چاکسازی "باشترکردنی بارودۆخ، ڕاستکردنەوەی هەڵەکان، نەهێشتنی گەندەڵیەکان"ە، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌نگی پێدراوه ، په‌رله‌مانیش له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه متمانه‌ی پێبه‌خشراوه ،به‌ڵام كه سه‌یری واقیعه‌كه ده‌كه‌ین سه‌رباری زۆری به‌ڵێنه جێبه‌جێ نه‌كراوكانی كابینه‌ی نۆیه‌م خه‌ڵك دووچاری بێ متمانه‌یی بووه به‌رامبه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم .
له‌كاتێكدا كه خه‌ڵك خۆی ڕاده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم كردووه ،حكومه‌تی هه‌رێمیش خه‌ڵكی ڕاده‌ستی مه‌رگ و مه‌حكوم به مردنی كردوون ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جگه له چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵك خه‌می بارودۆخی سیاسی و ئابووری وته‌ندروستی وكۆمه‌ڵایه‌تیشی نییه ،ئه‌م دۆخه ئاكامی هه‌ڵسوڕانی خراپی ئیداره‌دان و به‌رئه‌نجامی ئه‌و ژینگه سیاسییه‌یه كه چاودێری و لێپرسینه‌وه‌و سزادانی تێدا نییه بۆ كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت ،ئه‌وه‌ش وونبوونی زەمینەی ئەخلاقه بۆ سیاسەت ئەوەی ئەخلاقی نوێ بە سیاسەت دەبەخشێت چاودێریكردنی عه‌قڵه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا هه‌ره‌س ومردنی ئه‌خلاقی سیاسییه چونكه موراڵی سیاسی ڕیشه‌یی له‌سه‌ر خێڵ داكوتیووه‌و كه زۆر به زه‌حمه‌ت ڕاستده‌كرێته‌وه ، سیاسه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی عه‌قلانی پشت ده‌به‌ستێت به بیركردنه‌وه‌ی واقیع و خه‌سڵه‌ت و بارودۆخه‌كان ، یورگان هابرماس بیرۆكه‌ی چاره‌سه‌ری عه‌قڵانی بۆ دیارده سیاسییه‌كان خستووه‌ته ڕوو كه ڕێگاچاره‌ی ئه‌و ته‌نگه‌ژانه‌ی داناوه .
ئه‌گه‌رقینی تایفه‌گه‌ری‌و ناكۆكی سیاسی كێشه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی سیاسی و ئابوری بارودۆخی عێراقیان تێك‌و پێكدابێت ،ئه‌وا له كوردستانیش لێكترازانی نێوماڵی كوردی و ناكۆكی ناو حیزبه‌كان و حكومه‌ت و نه‌بوونی یه‌كڕیزی كه‌مترنین له كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی عێراق و پێوه‌ری مه‌حه‌كن! داواكاری خۆپیشانده‌رانی پارێزگاكانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق دژ به نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری وگه‌نده‌ڵی و بێكاری داخوازییه‌كی هه‌ق و پیرۆزه ، هه‌رچه‌نده هه‌وڵ ئه‌درێت به‌لاڕێدا ببردریت و جارێكی دیكه ئازار‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی هاوڵاتیان له‌به‌رگێكی سیاسی دا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ڕه‌وتیكی سیاسی - مه‌زهه‌بی بپێچرێته‌وه ،هه‌رچه‌نده مه‌رامی گه‌وره له پشت خۆپیشانده‌رانه‌وه خۆی مه‌ڵاس داوه ، به‌ڵام توانای گه‌ل له هه‌مووان به‌هێزتره و هیچ ده‌زگایه‌كی داپڵۆسێنه‌رناتوانێت سه‌ركوتی بكات و به‌ری پێبگرێت ، ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌سته كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه په‌ند له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق وه‌ربگرێت و ڕێڕه‌وی حوكمڕانیه‌تی سیاسی و ئابوری ڕاستبكاته‌وه وژینگه‌و زه‌مینه‌یه‌كی له‌باردروست بكات بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان و پرۆسه‌ی چاكسازی سیاسی و ئابوری ئه‌نجام بدات ، كوردستان له‌ڕووی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازییه‌وه به‌هێزتر نییه له عێراق ، ئه‌وه‌ی له عێراق ده‌گوزه‌رێت ئه‌گه‌ر له كوردستان بێت زیانه‌كان زۆر زیاتر ده‌بێت و ده‌رفه‌تی زیاتریش بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ده‌ڕه‌خسێت ،بۆیه پێشینان جوانیان فه‌رمووه كه ده‌ڵێن: كه زۆر هات قه‌واڵه به‌تاڵه ، ئه‌م ده‌ربڕینه له‌ژیانی ڕۆژانه‌ی كوردیدا كاتێك به‌كارده‌هێنرێت كه‌جامی دان به‌خۆداگرتن‌و قبوڵكردنی زوڵم و سته‌م له توانایی گه‌ل دا نامێنێت .