سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئەگەر پەکەکە نەوتاوی بێت !!

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 تشرینی دووەم 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

هونەر تۆفیق
نەوت بەر لەوەی سەرچاوی وزەی جیهان بێت ، پیشەسازی سیاسەتە . سیاسەتی جیهان و نەخشەی جەنگەکان لەناو جیوگرافیای نەوتدا دارێژراوە . دنیای نەوت چەندە پەیوەستە بە ئابووری جیهانی و ناوخۆی وڵاتانەوە ، هێندەش پەیوەستە بە جەنگ و کوشتارەوە . لەهیچ ئەزموونێکدا نەوت ناکرێتە پرۆژەیەکی نەتەوەیی . عەرەبە قەومیەکان لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە عێراق و جەزائیر و لیبیادا هەوڵێکی وەهایان هەبوو بەدروشمی ( نەفتونا لەنا ) نەوتی خۆمان بۆخۆمانە ، ویستیان نەوت بکەنە پرۆژەیەکی قەومی عەرەبی بەڵام جگە لە بەرهەمهێنانی جەنگ ، ئەو پرۆژەیە هیچ ئاکامێکی تری نەبوو . بۆیە دنیای نەوت هیچ کات هاوتای دنیای شۆرش و دنیای ئازادی و دنیای دیموکراسیش نیە . نەوت ئایدلۆژیایەکی تایبەت بەخۆی هەیە کە دەکرێت پێ ی بگوترێت ئایدیۆلۆژیای نەوت و لەگەڵ هیچ فیکرێکی سیاسی دیکەدا یەکناگرێتەوە لەگەڵ خۆیدا نەبێت .
پەکەکە هێزێکی سیاسی - سەربازی شۆرشگێری کوردیە . ئایدیۆلۆژیا و دنیابینی سیاسی تایبەت بەخۆی هەیە . ئەزموونێکی ئەوتۆشی نیە لەگەڵ دنیای نەوتدا . تەنانەت لەچاو ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نەوتدا ، پەکەکە نەشارەزا و ئەماتۆرە لەو دنیایەدا . فەنزەویلا وەک وڵاتێکی نەوتاوی بەئەزموونی ئەندام لە ئۆپیکدا ، بەهۆی جیابوونەوەی لە دنیای عادەتی نەوتدا و یەکنەگرتنەوەی لەگەڵ فیکری هۆگۆشافیز و دواتر جێگرەوەکەی ، دوچاری قەیرانێکی ئابووری - سیاسی قوڵکراوە لەناو نەوتدا .
سومعە شۆرشگێریەکەی پەکەکە لەناو کورد و دۆستەکانیدا بەشێکی زۆری لە خەباتکردنی ئەو هێزە سیاسیە بۆ ئازادیەوە پەیدابووە . ئەگەر نەشارەزایانە لە سوریادا نەوتاوی بێت و لە سیاسەتی نەوتی ئەمریکیەوە بگلێت ڕەنگە مانەوەی وەک دەستەڵاتێکی ئیداری لە رۆژئاڤا بۆ مسەوگەر بکات ، بەڵام پرسەکانی ئازادی و ماف و شۆرش لەدەست ئەدات و چارەنوسی لە ئەزموونی نەوتاوی بوونی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان باشترنابێت لەناو سیاسەتی ناوچەکەدا .

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەتیکی رۆژنامەگەری و گرێبەستی شەیتانی دەزگای میدیایی لەگەڵ وەبەرهێنەرەکان  

null

کێشاندنەوەی پاتریۆتەکان و دزینی چەکەکان

null

خاک وەک بنەمای ژیان

null

ئاشبەتاڵێكی شەرمنانە...!